هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو !

هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو !
ئاری مه‌لا عبداللتیف بامۆكی
ببینن كه‌سه‌كانم ببینن چۆن تاڵ به تاڵی ڕیشی ئه‌و كه‌ڵه مێرد‌و سه‌ركرده به ئه‌مه‌كه ڕیزیان به‌ستووه‌و بۆ قیامه‌ت رێ ئه‌كه‌ن، ئێوه ببینن بزانن ئه‌و ڕوومه‌ت و ته‌وێڵه هه‌ر له نورستانی خودا ناچێ؟ ده ببینن بزانن ڕیشی له ڕیشی عومه‌رو عه‌مامه‌كه‌ی له‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر ناچێ؟ ببینن و بزانن ئه‌م سه‌ركرده‌یه ڕه‌نگ و ڕوخساری له‌و سه‌حابه‌و پیاوچاك و كه‌سایه‌تییه خوا ویستانه‌ی مێژووی دووری ئیسلام ناچێ، كه‌سه‌ر له‌به‌ری موسوڵمانان هه‌تا قیامه‌ت شانازی پێوه ئه‌كه‌ن؟ ئێوه هه‌میشه بڕوانن و ببینن بزانن هه‌ر به‌ته‌نیا ڕیشی مامۆستا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین قیامه‌ت چه‌ند نزیكه‌و مردنی ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین ئه‌م دنیایه چ بێ ده‌ربه‌سته؟
نه خانوو نه ڤێلا نه پارك نه پاره نه سامان نه عه‌شیره‌ت نه حیزب كوا ده‌گه‌نه فریای مرۆڤ، جگه له‌و عه‌قیده‌و ئیمان و ته‌قوایه‌ی كه له‌دڵی یه‌كێكی وه‌كو مامۆستادا پرشنگ ئه‌دا؟
سڵاو سه‌ركرده‌ی بێ ده‌نگ و بزوێنه‌ر، ده‌بێ دوای كۆچت شه‌وێ په‌یامێك بنێریت و پێمان بڵێیت له‌پاش خۆت چی بكه‌ین و چۆن خزمه‌تی بزووتنه‌وه بكه‌ین تا بیگه‌یه‌نینه لوتكه‌ی له خه‌مڕه‌خسین.
20/01/2015
بەروار2020/03/30سەردان 477
یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی زانایه‌ك مردنی جیهانه وەفایەک بۆ مامۆستا‌و فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی وه‌فاتی خه‌مخۆری وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی ئیسلامی‌دا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له ڕۆژگاری ونبوونی ئێوه‌دا، ڕابوونی ئیسلامیی چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی خه‌می رابوونی ئیسلامیی و ته‌فره‌قه پیری كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! ملا عبداللطیف بامۆكی: گیانی په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی په‌روه‌رده‌یی له هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود " گه‌لێ له پێش ئه‌وانه‌وه..!