دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر


دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د عومه‌ر عبدالعزیز

چاوپێكه‌وتنی ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د عومه‌ر عبدالعزیز

به‌ ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌و میهره‌بان

ئه‌مرۆ كه‌ به‌رواری‌ 25/1/2008 ساڵێك تێده‌په‌رێ‌ به‌ سه‌ر كۆچی‌ زانای‌ خواناس و به‌ ئه‌مه‌كی‌ وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌دكاكه‌محمود دا و پێش هه‌موو شتێ‌ داوای‌ لێخۆشبونی‌ بۆ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن ( ربنا اغفرلنا ولإخواننا الذین سبقونا بالإیمان ) و پێمان چاكه‌ وه‌ك وه‌فای‌ برایه‌تی‌ چه‌ند دێرێك له‌ باره‌یه‌وه‌ بنوسین نه‌ك به‌ مه‌به‌ستی‌ شین وگریان به‌ڵكو به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌ی‌ چ نه‌وه‌كانی‌ و چ شاگردو دۆسته‌كانی‌ چاوی‌ لێ‌ بكه‌ن و به‌ دوایدا برۆن و هه‌ڵگری‌ هه‌مان رێگه‌و به‌رنامه‌ بن.

1- پاش ئه‌وه‌ی‌ عیلمێكی‌ باشی‌ خوێندوه‌ ئیجازه‌ی‌ وه‌رگرت و هاته‌ ریزی‌ مامۆستا مێزه‌ر به‌سه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌ستی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ مه‌لایه‌تی‌ میراتگری‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ( ص ) و ئه‌ركێكی‌ پیرۆزو قورسه‌ و ئایه‌تی‌ ( الذین یبلغون رسالات الله‌ یخشونه‌ ولا یخشون احدا الا الله‌ ) ناخی‌‌ هه‌ژاند، هه‌ر بۆیه‌ له‌ رۆژه‌ پڕ مه‌ترسی‌ و سه‌خت و دژواره‌كاندا ئازاو بوێرانه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كان و ده‌رسه‌ ئاینه‌كانیدا په‌یامی‌ ئیسلامی‌ راده‌گه‌یاندو عه‌قیده‌ی‌ پاك و ره‌وشتی‌ به‌رزی‌ ئه‌رواند و به‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی‌ كتێب و نامیلكه‌ی‌ ده‌نوسی‌.

2- سه‌رجه‌م خه‌ڵكێكی‌ به‌ ویژدان شایه‌تی‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆراو ئازایانه‌ی‌ بۆده‌ده‌ن، وه‌ك نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م راستییه‌ هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا شایه‌تی‌ درۆ ده‌ده‌ن و ویستیان شه‌رێكی‌ تێ‌ ئاڵێنن،ئه‌مه‌ش به‌ هێنانی‌ كۆنفراسی‌ به‌ناو ئیسلامی‌ بۆ شارۆچكه‌ی‌ سیروان و به‌ تایبه‌ت بۆ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ كه‌ مامۆستا پێش نوێژو وتار خوێنی‌ بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌و فشاری‌ به‌رپرسانی‌ رژێمدا ئاماده‌ نه‌بو ته‌نها به‌خێراتنیشیان بكات چ جای‌ هاوبه‌شی‌ كردن و پاڵپشتی‌ ئه‌و رژێمه‌ زاڵمه‌ گۆڕ كراوه‌.

3- خاوه‌نی‌ بیرێكی‌ تیژو عه‌قڵێكی‌ فراوان بوو زۆرجار ده‌یگوت پێویسته‌ له‌سه‌ر زاناو فه‌قیهه‌كان شاره‌زای‌ رووداوه‌كانی‌ سه‌رده‌م بن بۆئه‌وه‌ی‌ به‌چاكی‌ فه‌توا بده‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

4- پیاوێكی‌ زۆر به‌ وه‌فا بوو بۆ دۆست و برایانی‌ به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی‌ مێزه‌ر به‌سه‌ر و به‌ تایبه‌تی‌ تر ئه‌وانه‌ی‌ ده‌رسیان پێ گوتبو وه‌ له‌سه‌ری‌ هه‌مویانه‌وه‌ زاناو موجاهیدی‌ به‌رز خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عوسمان.

5- پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی‌ به‌ جێهێنا له‌بواری‌ بانگه‌وازو نوسین و په‌روه‌رده‌و پاش هه‌ست كردن به‌و زوڵم و سته‌م و فشاره‌ی‌ كه‌ هه‌موو گه‌لانی‌ عێراق و به‌ تایبه‌ت گه‌لی‌ كوردی‌ گرتبوه‌وه‌ هه‌ستی‌ كرد به‌وه‌ ده‌بێ‌ له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ به‌ چه‌ك وه‌ڵامی‌ ئه‌و زوڵمه‌ زۆره‌ بدرێته‌وه‌ بۆیه‌ كۆچی‌ كردو ده‌ستی‌ دایه‌ چه‌ك له‌ گه‌ڵ مامۆستایانی‌ كه‌ی‌ هاوه‌ڵی‌ و به‌م جۆره‌ مێژوویه‌كی‌ خاوێن و پڕ سه‌روه‌ری‌ بۆ خۆی‌ تۆماركرد.. هیوامان وایه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ ریزی‌ پیاوچاكان و موجاهیداندا حه‌شری‌ بكات. ئامین .

 

بەروار2020/03/28سەردان 1109