گه‌واهی ژنان له ئیسلامدا
گه‌واهی ژنان له ئیسلامدا
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ژن و پیاو له فه‌رهه‌گی ئیسلامدا وه‌كویه‌كن، مه‌گه‌ر هێندێ شتی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ریه‌كه‌یان، بۆ نموونه: هێندێ شت هه‌یه، ته‌نها گه‌واهی ژنانی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیردرێ، چونكه له وڵاتی خاوه‌ن ئه‌ده‌ب و به‌ئه‌خلاقدا، باو نه‌بووه ئه‌و شتانه پیاوان ئاگایان لێی بێ و بیزانن،بۆ نموونه:(له‌دایكبوون و كچێتی و، عه‌یب و ناته‌واوی ناوه‌وه‌ی ژنان) هه‌ر وه‌كو بڕێ مه‌سه‌له‌و باسیش هه‌یه له‌به‌رئه‌وه كه ژنان به‌سۆزو به میهره‌بانترن، ناتوانن له‌كاتی ڕوودانیاندا ددان به‌خۆدا بگرن و لایان بمێننه‌وه، تا به‌ته‌واوی بیبینن و ئاگایان لێی بێ و بۆ دواییش شایه‌تی له‌سه‌ر بده‌ن، هێندێ شتیش هه‌یه شایه‌تی هه‌ردووكیانی – وه‌كو یه‌ك – تیا وه‌رده‌گیردرێ، بۆ نموونه: له شه‌هاده‌تی (لیعان) دا، ئه‌وكاته پیاوكه ژنه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات به مه‌سه‌له‌ی زیناوه‌و، شایه‌تیشی نییه بۆ چه‌سپاندنی، له‌كاتی ئاوادا ده‌بێ پیاو چوار (أشهد بالله) بكێشێ كه ڕاست ده‌كا، بۆ جاری پێنجه‌م بڵێ: ئه‌ر درۆ بكه‌م، نه‌فرین و نه‌حله‌تی خوام لێ بێت، دیاره پیاوه‌كه به‌م گفتوگۆ و (أشهد بالله)یه، له قامچی وشه‌لاق لێدان خۆی ڕزگار ده‌كاو، ژنه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر خۆی بێده‌نگ بكا به‌رده‌باران ده‌كرێ و تۆڵه‌ی ئه‌و گوناحه‌ی – له قیامه‌تدا – له‌سه‌ر نامێنێ، خۆ ده‌شتوانێ وه‌كو پیاوه‌كه‌ی، چوار جار (أشهد بالله) بكێشێ كه: پیاوه‌كه‌ی له درۆزنانه و درۆی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ، بۆ جاری پێنجه‌میش: ده‌ڵێ: به‌ر غه‌زه‌ب و تووڕه‌یی خوا بكه‌وم ئه‌گه‌ر ڕاست بكات.
به‌ڵام كه ئیسلام هات سه‌یری یاسای ژیانی ژن و پیاوی كرد‌و، دیتی ژیان به هه‌ردووكیان ئه‌وجا به‌رێوه ده‌چێ، هه‌ستا له‌به‌ر ئه‌وه كه‌پیاو باشتر به‌رگه‌ی سه‌رماو گه‌رماو، ناڕه‌حه‌تییه‌كانی تر ده‌گرێ، ئیش و كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵی دابه‌سه‌ر پیاودا، له‌به‌ر ئه‌مانه‌و له به‌ر ره‌چاو كردنی هێندێ لایه‌نی تر، بڕیاریدا:ژنان خانم و سالاره‌ی ماڵ بن و، ڕێگه‌ی نه‌دا بچێته به‌ر خۆر‌و ناو سه‌رماو ده‌شت و ده‌ر بكه‌ن و، بنێرینه بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنه‌وه ! چونكه ئیسلام ژیان و بژێوی ژنانی (فه‌رز) كردۆته سه‌ر پیاوان، بۆ نوونه: تا كیژۆڵه‌ن، له‌سه‌ر باب و براو كه‌س وكاریه‌تی بیانژێنن، هه‌ركه مێردیشیان كرد، ژیانیان له‌سه‌ر مێردیانه... جا له‌م سۆنگه‌یه ده‌رده‌كه‌وێ كه ژنان ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن و بازاڕ نابن، تا ئاگایان له مامه‌ڵه‌ی پیاوان ببێ وبتوانن سبه‌ینێ شایه‌تییان بۆ بده‌ن، كه پێوه‌ی سه‌رقاڵیش نه‌بوون، دیاره ئه‌ونده‌ش له‌دڵ و مێشكیاندا نامێنێته‌وه، چونكه – لای ئیسلام – كـاری وا، كاری ئـه‌و نییه، به‌ڵكو كـاری ئـه‌و، كـاروبـاری ماڵ و مـنـداڵانـه، پـێـگـه‌یـانـدن و په‌روه‌رده‌یانه، هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ڵگرتنی شایه‌تی و، شایه‌تیدان، به‌قه‌د پیاو به‌رپرس نیه‌و، له‌وانه‌یه وه‌كو پیاو ئه‌وه‌ند گوێ به مه‌سه‌له‌ی (ماڵ وسامان) نه‌دا، بۆیه قابیلی له بیركردنه‌و، له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ی تێدا بكه‌ن، له‌وانه‌یه له ئایینده‌دا نه‌توانن، ماڵ و سامانی ئه‌و كه‌سه بپارێزن و نه‌فه‌وتێ، هه‌ر له به‌رئه‌مه‌یه كه قورئان ده‌فه‌رموێ: [..واستشهدوا شهیدین من رجالكم فإن لم یكونا رجلین فرجل وامرأتان م‌من ترضون من الشهدا‌ء...] 2/ ئه‌مه‌یه كه دوو ژن به پیاوێك وه‌رده‌گیردرێ و، ده‌بێ بۆ كاتی شایه‌تی هه‌ردووكیان لای (قاضی) ئاماده‌بن و قسه‌بكه‌ن و گوێیان له‌یه‌كتر بێت، جا ئه‌گه‌ر ژنی یه‌كه‌م به‌ڕێك و پێكی شایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌وا ژنی دووه‌م دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گینه هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ڕاست ده‌كاته‌وه.
به‌ڵێ...ئه‌م مه‌سه‌له له‌به‌ر بێ رێزی ژنان نییه، به‌ڵكوله‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه‌دینی ئیسلام وای به‌باش زانیوه ژنان نه‌چنه به‌رخۆرو سه‌رماو بازاڕ، دیاره كه نه‌چوونه ناو بازاڕه‌وه زۆر كه‌میش ئاگاداری ڕوداوه‌كان ده‌بن، هه‌رئه‌وه‌شه كه له (جنایات) و تۆڵه‌دا، شایه‌تیان وه‌رناگیرێ.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش به‌ڕیز (دكتۆر محموود شه‌لتووت شه‌یخی ئه‌زهه‌ر) ده‌ڵێ: ئایه‌ته‌كه بۆ دڵنیاكردنی خاوه‌ن ماڵه‌كان هاتووه، وه‌كو پێیان بفه‌رموێ: باشترین ڕێگا بۆ ئۆقره‌ی دڵتان به‌رامبه‌ر به‌سامانه‌كه‌تان، ئه‌وه‌یه: یان دوو پیاو ئاگاداری مامه‌ڵه‌كه‌تان بكه‌ن، یان دوو ژن و پیاوێك... مه‌سه‌له‌كه دڵنیایی و دڵ ئۆقره بوونه، نه‌ك ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م (قاضی)ی‌دا.
(ته‌فسیری كاشف)یش ده‌ڵێ: هێندێ جار (قاضیی) ئه‌وه‌ند كه دڵنیا ده‌بێت به شایه‌تی ته‌نها ژنێك، به‌شایه‌تی ده‌پیاوی ناعادڵ، ئه‌و زانیاریانه‌ی بوَ په‌یدا نابێ و، دڵنیا نابێت له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا، خوَ (قاضیی)یش هه‌ركات گه‌یشته ئه‌ودڵنیاییه، ده‌توانێ كار به‌و زانستیه‌ی خۆی بكات، ئه‌گه‌رچی ته‌نها ژنێكیش بێت، چونكه لێره‌دا كار بۆ ئه‌و زانست ودڵنیایییه ده‌كرێت.هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر دانانی دووژنه‌وه به‌یه‌ك شایه‌ت - پاش هێنانه‌وه‌ی هێندێ پاساو بۆی - ده‌ڵێ: چاك وایه خوَمان ببه‌ستین به ده‌قی قورئانه‌كه‌وه‌و، ئه‌وه‌نده نه‌ڵێین.
بەروار2020/04/01سەردان 740
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟