ماره‌یی ژنان.!
ماره‌یی ژنان.!
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
ماره‌یی مافێكی پێویستی ژنانه – هه‌ركه مێرد ده‌كه‌ن – ده‌بێ به چه‌ند ڕازیی ده‌بن و، به‌پێی باوونه‌ریتی ناوچه ئیسلامیه‌كه، له گرێ به‌سته‌كه‌دا بۆیان دیاری بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر له عه‌قده‌كه‌دا دییارییان نه‌كرد، ده‌بێ پاش گواستنه‌وه، وه‌كو خوشك و خزمه نزیكه‌كانی تری ئه‌و ژنه، كه به مێرد دراون و ماره‌یییان بۆ دانراوه – شتێكیان بۆ دیاری بكرێ.
ماره‌یی مافێكه خوای گه‌وره خۆی بڕیویه‌تیه‌وه‌و، دایناوه بۆ ژنان و هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ستی تێ بخات، پاش ئه‌وه كه له سه‌رده‌می (جاهیلیه‌ت)دا، به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستیان تێوه‌ر ده‌دا، هه‌بوو كچه‌كه‌ی به‌شوو ده‌داو ماره‌یییه‌كه‌ی خۆی قووت ده‌دا، هه‌یشبوو – وه‌كو ئاژه‌ڵ بفرۆشێ – كچه‌كه‌ی، یان خوشكه‌كه‌ی له پیاوێك ماره ده‌كردو، ئه‌ویش كچه‌كه‌ی خۆی له‌م ماره ده‌كردو، له‌و نێوانه‌دا ئافره‌ته‌كه هیچ قازانجێكی نه‌ده‌كرد... به‌ڵام ئیسلام هات، ئه‌وانه‌و، هه‌ر فیڵ و فه‌ره‌جێكی تر له ژنان ده‌كرا، هه‌مووی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی كرد.
بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره ناله‌بارو ئاڵۆزه‌و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و ماف و ماره‌و خه‌لاَته بوو، كه خوای گه‌وره‌و دلۆڤان فه‌رمووی: [وآتوا النسا‌ء صدقاتهن نحلة فإن طبن لكم عن شی‌ء منهُ نفساً فكلوهُ هنیئاً مریئاً]4/4. ده‌بێ وه‌كو پێشكه‌شیه‌ك ماره‌یی ژنه‌كانتان بده‌ن، ئه‌مه‌ش (فه‌رز)ـه‌و خوا خۆی بڕیویه‌تیه‌وه‌و، پێویسته ئێوه‌ش په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گزی و خه‌یانه‌تی تێدا نه‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ژنان بۆ خۆیان شتێكیان له ماره‌ییه‌كه‌یان پێبه‌خشین، ئێوه‌ش – له‌حاڵه‌تی ئاوادا – بیخۆن و نۆشی گیانتان بێت.
به‌ڵێ خوای میهره‌بان – وه‌كو ڕێزلێنان له ژنان و ڕه‌چاوكردنی هه‌موو حاڵه‌ته تاڵ و تفته‌كانی قۆناغی ژیان – ماره‌یی فه‌رز كردووه له‌سه‌ر پیاوان، ده‌بێ به‌ئه‌وپه‌ڕی ڕه‌زامه‌ندیی و خۆشحاڵیه‌وه پێشكه‌شی ژنانی بكه‌ن و، ئیتر پاش ئه‌وه هیچ كه‌سێك – نه‌مێرد، نه‌برا، نه‌باوك، نه هیچ كه‌سێكی تر – بۆی نییه بیخواو ده‌ستی تێوه‌ردا.
ئیسلام ئه‌و ماره‌یییه‌ی كردووه، به ڕه‌مزو نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیی و دلۆڤانی مێرد بۆ ژن، وانیشان ده‌درێ كه ئه‌و پیاوه زۆر خۆشه‌ویستیی ئه‌و ژنه‌ی هه‌یه‌و، زۆریش به‌خاوه‌ن حورمه‌ت و ڕێزداری ده‌زانێ، بۆیه چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ، ماڵ و سامانی پێشكه‌ش ده‌كات، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه، ڕێزنانه له خزم و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و هۆزو نه‌ته‌وه‌ی ژنه‌كه، ئیسلام له‌م ڕووه‌وه ته‌ماشای ماره‌یی ده‌كاو قورئان ده‌فه‌رموێ:(وآتوا النسا‌ء صدقاتهن نحلة....)، ئه‌گه‌ر چی ماڵ و سامانێكیشه ده‌ستی ئه‌و ژنه ده‌كه‌وێ و، ئه‌ندازه‌یه‌ك بژێوی خۆی پێ مسۆگه‌ر ده‌كاو، ده‌توانێ بازرگانی پێوه بكات، خانووبه‌ره‌و زه‌وی لێ دابین بكات، ماره‌یی بۆ ئه‌مه دانراوه، ئیتر ئه‌وه نییه كه به‌داخه‌وه – ئه‌مڕۆ ژنان به ڕه‌مزی بێ توانایی و، هیچ لێ نه‌هاتوویی خۆیانی داده‌نێن و، سروشتیان نه‌فره‌تی لێ ده‌كا، گوایا ده‌ست پانكردنه‌وه‌یه‌و، پیاوان خێریان پێ ده‌كه‌ن!.
هـه‌ر شـتێ له كـڕین و فرۆشتن و ئیـجاره و به كـرێدان به‌كاربێت، ئیتر قه‌رزو حازر بێ، زۆر بێ یان كه‌م، به‌لای زاناكانه‌وه ره‌وایه بكرێته ماره‌یی و، ژنه‌كه قبووڵی بكات،ژن ده‌توانێ ماره‌یییه‌كه‌ی فێركردنی قورئانی پیرۆز بێت، یان خوێندنی (بوخاریی) و (موسلیم) بێت، یان فێركردنی زانیاریی ئه‌ندازه‌و پزیشكی و، هه‌ر كار‌و پیشه‌یه‌كی تر بێت، یان خانوو‌و دوكان و باخ و زه‌وی و مه‌ڕوماڵات و..هتد. ئه‌گه‌رچی ئێستا عورفی ناوچه له‌سه‌ر زێڕو ئاڵتوون دامه‌زراوه‌و، خه‌ڵكی زێڕ ده‌كاته ماره‌یی، ژنان له‌وه‌دا ئازادن له سه‌رچی پێكدێن وچۆن پێكدێن.
(سه‌هل – خوا رازی بێ لێی) ده‌ڵێت: پیاوێك ویستی ژنێك ماره بكات، پێغه‌مبه‌ر ﷺ پێیفه‌رموو: شتێ له قورئان ده‌زانی ؟ گوتی: به‌ڵێ. ناوی چه‌ند سووره‌تێكی برد كه ده‌یزانین، پاشان پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: ده‌سا وا لێم ماره كردیت له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند سووره‌ته فێری بكه‌یت. بوخاریی.
ماره‌یی له قورئان و فه‌رمووده‌دا سنوورێكی بۆ دیاریی نه‌كراوه – كه‌می و زۆری -، بۆیه ژن و پیاوه‌كه له‌سه‌ر چه‌نده رێك ده‌كه‌ون، دروسته بكرێته ماره‌یی و له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون. واته: ده‌بێ ژن و پیاوه‌كه بۆ خۆیان ئازاد بن له دانانی ماره‌یییـه‌كه‌داو، كـه‌سێك له خزمان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر دین و ویژدانیاندا بۆ زۆر‌و كه‌م دانانی... ئه‌مه‌یه ماره‌یی ڕاسته‌قینه له ئیسلامدا، خۆ ئه‌گه‌ر – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا - بوون و نه‌بوونی مێرد ڕه‌چاو بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌و خانمه‌وه ده‌بێته هاوسه‌ری، ئه‌وه كارێكی په‌سه‌ندی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمه – له‌باتی ئه‌و زێڕه‌و، ئه‌و هێنده بڕوبیانووه‌ی تر به زاوای ده‌گرێ – ئاسانكاری و، هاوكاری ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بكا‌و، به‌پێی بوون و نه‌بوونی ئه‌و كوڕه لاوه داوای ماره‌یی لێ بكات و، شوێنی مۆدێرن نه‌كه‌وێ، دیاره كاری وا، بۆ دنیا‌و بۆ قیامه‌ت په‌سه‌نده‌و ئافه‌رینی ده‌وێ و، زوتر ده‌توانن كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌گه‌رچی خانمه‌كه ئازاده له دانان و دیاریكردنی ماره‌ییدا، به‌ڵام شه‌ریعه‌تی ئیسلام، حه‌ز ده‌كات ماره‌یی كه‌م بێت و، زێده‌ڕه‌وی تێدا نه‌كرێت، پێغه‌مبه‌رمان (محمد – ﷺ) ده‌فه‌رمووێ: ئه‌و نیكاحه به پیت و به به‌ره‌كه‌ته، كه‌ماره‌یییه‌كه‌ی كه‌م و ئاسانه.(ئیمامی به‌یهه‌قیی و ئیمامی ئه‌حمه‌د هێناویانه). یان ده‌فه‌رمووێ: پیرۆزی ژن له‌وه‌دایه: خوازبێنی و ماره‌یییه‌كه‌ی ئاسان بێت.(ئیمام به‌یهه‌قیی روایه‌تی ده‌كات) كه‌وابوو ده‌ركه‌وت كه:
1- هیچ كه‌سێك بۆی نییه ده‌ست بخاته كاروباری ماره‌یی ژنانه‌وه، به‌ڵكو ته‌نهاو ته‌نها خانمه‌كه خۆی بۆی هه‌یه‌و، ده‌توانێ باسی زۆریی و كه‌می بكا‌و، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ مێرده‌كه‌ی ئازاد بكا لێی.
2- له بنه‌ڕه‌تدا ماره‌یی لای سه‌روویی و، لای خوارووی دیاری نه‌كراوه.
3- ئێستا ڕوو له خانمه‌كان ده‌كه‌ین، كه ده‌بێ لای خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به‌رنه‌ده‌ن و، بیرێ له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بكه‌نه‌وه‌و، بزانن كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێیخۆشه ئه‌وه‌ند چاویان له ماره‌یییه‌وه نه‌بێت – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئازادن – تا له‌گه‌ڵ كوڕه لاوه‌كاندا زووتر‌و باشتر بگه‌نه‌یه‌ك و، له‌ئاینده‌دا مێرده‌كه‌ی قه‌رزار نه‌كات، سێ ساڵ، چوار ساڵ هه‌ر قه‌رزی ماره‌یی ببژێرێت.
ماره‌یی وه‌نه‌بێ (فه‌رز) بێت، ئه‌گه‌ر خانمه‌كه داوای نه‌كا پێی گوناحبار ببێ، نه‌خێر... به‌ڵكو كه ماره‌یی ئیكرامیی و رێزانه‌یه‌و، خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه له سه‌ر پیاوان – له‌به‌ر خاتری ژنانه – هه‌ر ئه‌و ژنانه ده‌توانن، خۆیمان ماره بكه‌ن له به‌رامبه‌ر یه‌ك میسقاڵ ئاڵتوونه‌وه،یان له‌به‌رامبه‌ر فێركردنی سووره‌تی فاتیحه‌وه، پاشانیش له‌وه‌ش گه‌ردنی ئازاد بكات.
بەروار2020/04/01سەردان 1474
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟