کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.!

کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.!

قورئانی پیرۆز – ئەگەر بەوردی تێڕوانین – دەبینین ھەمیشە دووکاری زۆر مەزن و گرنگی ھەبووە، یەکێ سڕینەوەی باوونەریتی جاھیلیەت و، سەردەمی نەفامیی، یەکێ بونیادنانی یاسایەکی نوێ لە جێگەی ئەودا، بۆ نموونە: ئەو ڕۆژە ئیسلام ھات، کۆمەڵگە مافی ھەتیوانی پێشێل دەکرد، بەتایبەت ئەو کیژانەی لە کۆشی خزم و کەس وکارو چاودێردا دەژیان، ئەر ماڵێکیان بووبا، دەیان گۆڕی بەماڵێکی خراپی خۆیان، یان بێ بەرامبەر دەیانخوارد، تەنانەت کە کیژەکانیان لای خۆیان ڕادەگرت، بەو نیازەوە بوو مارەیان بکەن وماڵ وسامانەکەیان بخۆن!، ئیتر بێ ئەوە مافی ژن و مێردی ڕەچاو بکرێت، ھەیشیان بوو، مناڵ و مرۆڤی لاوازو ژنانیان لە بەشە میراتی خۆیان بێ بەش دەکردو، دەیان دا بەو کەسانە بتوانن چەک لەشان بکەن و، بچنە گۆڕەپانی جەنگەوە. ئەو کۆمەڵگەیە، کۆمەڵگەیەک بوو بەتەواوی پلەی ئافرەتیان دابەزاندبوو، بەردەوام ستەم و ناھەقییان بەرامبەر دەکرد، گەلێ جار وەکو میرات دەکەوتە دەستی کەس وکارەکەی، خۆ ھەرکە مێردەکەی دەمرد، خێرا سەرپەرستیارەکەی دەھات بەردێکی بۆ ھەڵدەدا، ئەو بەردە واتای ئەوەبوو ئەو کابرایە ئەو ژنەی دابڕیوە بۆ خۆیی و، پاشان ئارەزووی بووایە، بێ مارە دەیکردە ژنی خۆی،یان بەشووی دەداو، خۆی مارەیییەکەی دەخوارد! ئەر مێردیش تەڵاقیدابا، دوایی ئەم ڕێی نەئەدا مێرد بکاتەوە! واتە: نە تەڵاقی دەدا، نەلای خۆیشی ڕایدەگرت، ئیتر بەوە ناچار دەبوو خۆی لە مێردەکەی بکڕێتەوە ! جالەبەرامبەر ھەریەک لەو یاسا نەفامانە، یاسایەکی پڕ سەروەریی و دادگەرانە ھات و، سەرجەم ئەو ستەمانەی سڕیەوە، دیارە زۆربەی ئەو یاساو ئەحکامە تازەو نوێیانە لەسوورەتێکدا بەناوی سوورەتی (نساء=ژنان) کۆکراونەتەوە، چونکە گەلێ ماف و یاسای ژنان باس دەکات، ئیمەش بە پشتیوانی خوا – ھەرچیمان توانی – لەم نووسینەدا باسی دەکەین، ھیوادارین (خانمەکان)مان قازانجی لێ بکەن و بکەونە سەر باری ڕاستی ژیان و، تێ بگەن کە لە نیوە دورگەی عەرەبیدا – بگرە لەتەواوی دونیادا – وەکو مرۆڤیش تەماشا نەدەکران! چ جای ماف و ھەقیان بدرێتێ، ئەگەر چی – سەد مەخابن - ئێستاش لەناو کۆمەڵگەی – بەناو ئیسلامیدا – سەرو خوارێکی زۆر ھەیە بەرامبەریان، یەکێ ناھێلێ لەمالڕ بێتەدەر، یەکێ سەرەڕای ئیش و کارەکانی ناوماڵیشی، کردوویەتی بە شوانی مەڕوماڵات و، باخەوانی باخ و کشتیارو.......ھتد. ئـیـتر بـێ بەشکردن لـە مـیـراتی بابیان و، ڕێگرتن لە مێردکردنیان – بەئاوات و دڵی خۆیان - بڕێ جاریش بە خوێندانیان و، ھێندێ جاریش بەمێرددانیان بە پیاوێکی پیرو پەککەوتە و کەنەفت، یان مارەکردنی لە منداڵێکی سەر بێشکە، یان... یان...!! ئەو کارو ڕەفتارە نادروستانە لە ئەژمار نایەن. ھیوادارم – بەھەموومانەوە – بتوانین ئەو ستەم و ناھەقیانە ڕاست بکەینەوەو، ژنانیش بۆ داوای ماف و ھەقیی خۆیان ئازادبکەین، ئەر داوای بەشەمیراتی خۆیکرد، بەبێ ئەقڵی دانەنێین، ئەر نەیویست بە فڵانەکەس مێرد بکا، بەزۆر پێی نەکرێت، ئەر مێردی کردو، دوایی نەیدەتوانی لەگەلڕ ئەو مێردە بژی، بەزۆر نەیبەسین بە دەستیەوە، چونکە فەلسەفەی ژن و مێردی، خۆشەویستیی و سۆزو میھرەبانیە بۆ یەکتر، بێگومان ئەگەر لەجآی ئەوانەدا چەلەحانێ و ھەراوکێشە پەیدابوو، دەبێ بە شێوەیەکی دادگەرانە لێک بکرێنەوە، تا سەر لە نوێ – ھەردوو – لە لایەکی ترەوە ھەولڕ بۆ خۆیان بدەن و ژیان دەست پێ بکەنەوە.
ئێستا – بەئیزنی خوا – دەچینە خزمەتی سوورەتی (نساء)، بابزانین چیمان پێدەفەرموێ ؟ چ دیفاع و بەرەوانیەکی تێدایە بۆ ژنان بەر لە (١٤٢٦) سالڕ، ئەگەر سەیرێکی مێژووی ناوچەکە بکرێ – سەبارەت بە ژنان – بەر لەو مێژووەو، لەگەلڕ بارە ڕاستەکەی – کە ئیسلام خستوویەتەڕوو – چاک دەزانرێ کە ھەنگاوی باش نراوەو، خزمەتی باش بەژنان کراوە،ئەمەیش وەک منەت وخێر باسی ناکەین بۆ ژنان، بەڵکو وەکو ھەق ومافی خۆیان باسی دەکەین، دیارە ھێمان کۆمەڵگە زۆری ماوە تەواو راست بکرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ لای ئیسلام ولە ھەموو شتێکدا ((دین)) زاڵ بێ و بەرجەستە بکرێ و، کارو باری باوو نەریتی خۆیانی تێکەڵ نەکەن. جالەسەرەتای سوورەتەکەوە – لەبەرامبەر ئەو گشت سووکایەتیەوە کە بەژنان دەکرا، قورئانی پیرۆز – لەسەر زمانی پێغەمبەرەوە (محمد-ێ) ڕایگەیاند کە: ژن و پیاو یەکسانن و، ژنیش ھەر لەو توخمە دروستکراوە کە ئادەمی لێ دروستکراوە،یان ھەر پارچەو بەشێکە لە ئادەم خۆی: ((یاأیُھا الناسُ اتقوا ربکم الذي خَلقکم من نَفس واحدة وخَلقَ منھا زوجھا...))٤/٢. پێغەمبەریش ﷺ لە ڕووی ئەو گشت زاڵم و ستەمکارانەوە لە ژنان، وەستاو فەرمووی: ((إنما النساء شقائق الرجال/ رواە ڕحمد وأبوداود والترمذی وغیرھم)). واتە:ژنانیش وەکو پیاوانن، یان ھەر لە پیاوان بەدیھێنراون.

ئەو خەڵکانەی بەر لە ئیسلام خواناسییان دەکرد، پێیان وابوو، دایە (حەوا) ھۆی سەرەکی دەرپەڕاندنی بابە (ئادەم) بووە لە بەھەشت و، تەنھا ژنان ھۆکاری ئەو کارە بوون، ئیسلام ئەوەشی سڕیەوەو کردیە تاوانی ھەردوو:[فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ...] أعراف/٢٠. بەڵکو لە ھێندێ ئایەتا بەتەنھا دەیخاتە سەرشانی پیاو: [وعصی آدم ربە فغوی..] ١٦/١٢١.
ئیسلام ھات و چوو بەگژ ئەو خووە پیسەیاندا کە: ھەر کەسێکیان بینیبا کیژی بووە، زۆر خۆی بێ تاقەت و بێ وزە دەکردو، خۆی بەکەم و سووک و کەم بەھا دادەنا ! نەیدەزانی چۆن ڕای بگرێ ؟ زیندە بەچاڵی بکا باشە، یان قبووڵی ئەو گشت سووکایەتیەی ناو کۆمەڵگەیە بکاو نەیکوژێ: (وَإِذا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ * يَتَوارى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ ما بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرابِ أَلا ساءَ ما يَحْكُمُونَ) النحل: ٥٨-٥٩. ئەمەو بەدەیان خوڕەوشتی نادروست و ناڕەوای تریان. سەیری (المرأة بین الفقە والقانون) بکە.

* لە (بوخاری)یدا ھاتووە کە: کیژە ھەتیوەکان لای خزم و کەس و سەرپەرستیارەکانیان دەژیان، پاشان حەزیان لە مالڕ و سامان و باخ و باخاتەکەیان دەکرد، ئەوسا - لەبەرئەوە - دەھاتن مارەیان دەکردن، بێ ڕەچاوکردنی مارەیی و مافی ئاسایی خۆیان، جا بۆ دوایی لەو کارە ناپەسەندەیان رێیان لێگیراو فەرمووی: [وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَىٰ فَانكِحُوا مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ...] واتە: ئەگەر لە بارەی کیژە ھەتیوەکانەوە، ترستان ھەبوو نەتوانن بە شێوەیەکی ڕەواو دادگەرانە ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن (ترستان بوو ماڵ و دارایییەکەیان بخۆن و، مارەیییان بۆ دانەنێن و ستەمیان لێ بکەن) دەبێ وازیان لێ بێنن و مارەیان نەکەن، جاکە ئەم ئایەتە – لەمەڕ ئەو کچە بێبابانەوە – ھاتە خوارێ، موسڵمانەکان لەبەر پەرۆشی بۆ دینەکەیان، کەوتنە ناو کۆمەڵێ پرسیار لەکاروکردەوەکانی بەر لە ئیسلامیان، چونکە بەر لە ئیسلام بەبێ دینانە ژیاون و، ھەرچیش لە بەرژەوەندییاندا بوو، بێ کردوویانە، بەڵام ئێستا مەنھەج و دەستووری ھەتا ھەتایییان بۆ ھاتووە، بۆیە لە گشت کارێکیاندا – دەترسان نە وەک لای ئیسلام پەسەند نەبێ و، لای خواش یاخیبوون بێ، بۆیە پەیتا پەیتا لە پێغەمبەر ﷺ دەپرسن: ئاخۆ ئەوە شتە حەڵالڕ بێت، یان حەرام و قەدەغە بێت..؟.
(ئیبن عەباس) دەڵێ: لە سەردەمی جاھیلیەتدا ھەندێ ھەبوون، کیژۆڵەی ھەتیویان بۆ بەخێوکردن ھێنابوویە لای خۆیان، بۆ دواییش بەشێوەی ئەو سەردەمە دیاریی دەکرد بۆ خۆی ! ئیتر کوڕ نەبوو بوێرێ لێی نزیک بێتەوەو بیخوازێ، پاشان ئەگەر خۆی حەزی لێکردباو جوان بووبا، مارەی دەکرد بۆ خۆیی و، ماڵەکەشی دەخوارد ! خۆ ئەگەر حەزی لێ نەکردبا، ئەوا ھەر نەیدەھێشت مێرد بکا، ھەتا دەمردو بۆ خۆی ماڵەکەی بە میرات دەخوارد، خوا ئەوەشی ڕێ لێگرتن و، بۆ تەواو کردنی کاروباری کیژە ھـەتـیـوەکـان ئـایـەتـی: (١٢٧)ی سوورەتی (نساء) ھات و فەرمووی: [وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ ۖ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ فِي يَتَامَى النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ....] ئیتر خودا رێی لێگرتن و بڕیاریدا کە دەبێ وازیان لێ بھێنن و بچن لەجێی ئەواندا ژنانی تر - چەنتان پێ باشە - مارە بکەن: دوان، سیان، تا چوار پێکەوە، بەمەرجێ دادگەربن لەگەڵیانداو، ستەم لە ھیچ کامێکیان نەکەن (لە جل وبەرگ و، خواردن و جێی حەوانەوەو خانووبەرەو سەرجێییدا). [فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَلَّا تَعُولُوا..] واتە: ئەگەر ترسان و پێتان وابوو ناتوانن وەکو یەک بەدادگەرانە تەماشای ژنەکانتان بکەن، وەکو خواش دەفەرمووێ: [وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ...]. دەبێ یەک ژن مارە بکەن – ئەویش لەگەلڕ ڕەچاوکردنی مافی ژن و مێردی لەنێوانیاندا - یان لەگەڵ ئەوانە بن بەیاسای ئەو سەردەمە بوونەتە موڵکتان، بۆ خۆ لە غەدرگرتن – لەژنان – یەک ژن پەسەندە. ھەندێ لە تەفسیری (أدنی ألا تعولوا)دا دەڵێن: ئەم ئاکارە نزیکە بەوەوە کە ئەرکی ماڵ و منداڵتان زۆر نەبێ لەسەرتان و، بتوانن خواپەسەندانە ڕەفتاریان لەگەلڕ بکەن.، مەسەلەی ئاکاری چاک و خواپەسەندانە لەگەڵ ھەموو بوونەوەردا، حوکم و بڕیاری خوایەو، دەبێ ھەر شتە بەپێی شیاوی خۆی دادگەری بۆ ڕەچاو بکرێ، خۆ بێ شک مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەبێ پتر بپارێزرێ، بەتایبەتی ئەو ژنە دەبێتە ھاوسەرت، ئەگەرچی یەک ژنیش بێت، پێغەمبەرمان محمد ﷺ لە زۆرێک لە فەرموودەکانیا دەفەرمووێ: ((استوصوا بالنساء خیرا، فإنھن عُوانٌ عِنْدَکُمْ... فَحَقُکُمْ عَليهن: أنْ لا یوطئْنَ فرشکم من تکرھون، ولا یأذن في بیوتکم لمن تکرھون، ألا وحقھن علیکم أن تحسنوا إلھین في کسوتھن و طعامھن)). (رواەُ أحمد، أبوداود، ترميزی، وإبن ماجە). خۆ ئەگەر بوونە دوو ژن ھەتا چوار، دەبێ ئاگاداری ئەو یاساو ڕێسا تایبەت بە فرە ژنی ھەبێ.


بەروار2020/04/01سەردان 846