چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4)
چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4)
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سێیه‌م - پاش ئه‌وه كه مافی ژن و پیاوی– وه‌كو یه‌ك – چه‌سپاندو ڕایگه‌یاند كه پیاوان هه‌ر مافێكیان به‌سه‌ر ژنانه‌وه هه‌بێت، بێگومان مافێكی ژنانیش به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه هه‌یه، ئه‌و مافانه‌ش به‌پێی ڕۆژگار ده‌گۆڕدرێن، زیادو كه‌م ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌ك به‌پێی ناوچه‌و وڵات ده‌گۆڕدرێن، جا له دیاریكردنی ئه‌و مافانه‌دا –بۆیه‌كتر– (عورف) و باوونه‌ریتی هه‌ر وڵاته‌و ناوچه بۆ خۆی بڕیارده‌دا، به‌مه‌رجێ حه‌ڵاڵ حه‌رام نه‌كاو، حه‌رام حه‌ڵاڵ نه‌كات، به‌ڵام هه‌ندێ له (فوقه‌ها)كانی ئیسلام، ئه‌وه‌نده پێ له‌سه‌ر مافی ژنان داده‌گرن – له عورفیش ده‌چنه‌ده‌ر – ده‌ڵێن: ژنان به‌ده‌ر له‌سه‌رجێیی، كارێكی تریان بۆ پیاوان، وه‌كو ئیش و كاری ناوماڵ – به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه – له‌سه‌ر نیه، به‌ڵكو پیاو سه‌ره‌ڕای ئیش و كاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوماڵ و نان و نه‌فه‌قه په‌یداكردنیش، ده‌بێ خه‌می ئیشه‌كانی ناو ماڵیش بخوات! دیاره ئه‌م ته‌قسیم به‌ندییه جۆره ناعه‌داله‌تیه‌كی پێوه دیاره، ناهه‌قیی و جۆره سته‌مێكی لێ به‌دیده‌كرێت، به‌رامبه‌ر به دانانی ئه‌رك بۆ پیاو، له‌ولایشه‌وه ژن ده‌كه‌نه پارچه گۆشتێكی ئیفلیج و بێ ڕۆح، ده‌بێ له‌م جێ بۆ ئه‌و جێ بگوێزرێته‌وه‌و، نان و ئاو بكرێت به قوڕگیاو، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیش به‌خێونه‌كات، كه‌چی پیاو ده‌بێ نان و ئاو‌و خانووبه‌ره‌و ئیشه‌كانی ناوماڵیش بكات!. به‌ڵام بڕێ له زاناكان وه‌كو (ئه‌بوبه‌كری ئیبن ئه‌بوو شه‌یبه، جورجانی) ده‌ڵێن: ژنانیش ئیش و كاری ناوماڵیان له‌سه‌ره، هه‌روه‌كو ئیش و كاری ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌سه‌ر پیاوانه، به‌ڵگه‌شیان بڕیاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره ﷺ له نێوان (عه‌لی و فاطمه)دا بڕیاریدا كه: فاتمه‌ی كچی ئیشه‌كانی ناوماڵ له ئه‌ستۆ بگرێ و، (عه‌لی)یش ئیشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ.
ته‌فسیری (مه‌نار) ده‌ڵێ: ئه‌م بڕیاره پیرۆزترین و جوانترین بڕیاره بۆ ژن و پیاو، (فیطره‌ت) و سروشتی هه‌ردوولاش ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، دابه‌شكردنی ئیش و كاره‌كانی ژیان له نێوان ژن و پیاودا به‌و شێوه‌یه، هاوكاری و هاریكاری یه‌كتریش له‌كاتی پێویستدا، پڕه له مانای خۆشه‌ویستیی و، ڕاگرتنی سۆز‌و دلۆڤانی و پێكه‌وه ژیان، جا پاش ئه‌وه كه قورئانی پیرۆز، مافی بۆ ژن و پیاو –وه‌كو یه‌ك– دانا، ده‌فه‌رمووێ: پیاوان – زیاد له‌وه هه‌یانه – پله‌یه‌كیشیان به‌سه‌ر ژناندا هه‌یه، ئه‌م پله‌یه‌ش كه قورئان ده‌یفه‌رموێ: [وللرجال علیهن درجة] دیاره بۆ ته‌فسیری ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه نه فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه‌و، نه‌هاوه‌ڵانیش ته‌فسیریان كردۆته‌وه، بۆیه –پاش ئه‌وان– ڕاڤه‌كارانی قورئان، هه‌ریه‌كه بۆ خۆیی و به بۆچوونی خۆی ته‌فسیری كردووه، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌شیان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست به‌و ده‌ره‌جه‌یه- كه پیاوان به سه‌ر ژناندا هه‌یانه- قه‌ووامه و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری ژنانه، له‌گه‌ڵ (ویلایه)ی گشتیی و هێندێ كاروباری تر، جا من لێره‌دا نامه‌وێ درێژه به‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌م، چونكه إن شا‌ء الله له‌جێی خۆیدا لێیده‌كۆڵینه‌وه..
چواره‌م- له‌سه‌رده‌می كۆندا - به‌ر له‌ئیسلام و، له سه‌ره‌تای ئیسلامیشدا- ژنان به‌ده‌ست پیاوه‌كانیانه‌وه به‌گیر هاتبوون و، وه‌ك ئامێرێكی یاریی هه‌میشه یارییان پێده‌كردن، پیاوی وا هه‌بوو – سه‌دجار ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌داو، ده‌یهێنایه‌وه لای خۆی – به‌رله‌وه عیدده‌ی ته‌واوبێت- هه‌تا جارێ پیاوێكی (ئه‌نصاریی) به خێزانه‌كه‌ی خۆی وت: سوێند به خوا، نه‌لای خۆم ڕات ده‌گرم، نه‌ته‌ڵاقیشت ده‌ده‌م، ژنه‌كه گوتی چۆن؟ گوتی: ته‌ڵاقت ده‌ده‌م، جا كه عیدده‌ت نزیك بوویه‌وه، ده‌تهێنمه‌وه، هه‌رئاوا، ژنه‌كه‌ش چووه‌لای پێغه‌مبه‌ر ﷺ سكاڵای كرد، ئه‌وسا – بۆ به‌رگری له مافی ئه‌وژنانه‌و، بۆ ڕاگرتنی حورمه‌ت و ڕێزیان، ئه‌م ئایه‌ته هات و فه‌رمووی: [الطلاق مرتان فإمـساك بمـعروف أو تسریح بإحسان...] /229، واته: ته‌ڵاقی ژن دوو كه‌ڕه‌ته (هه‌ردووجار پیاو ده‌توانێ ته‌ڵاق بدا‌و، به‌رله ته‌واوبوونی عیدده بیگێڕێته‌وه لای خۆی). ئه‌وسا یان به پیاوانه‌و جوامێرانه ڕاگیردرێ و، مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، یان به‌خۆشی و بێ هه‌راو كێشه، یه‌كجاری ته‌ڵاقی بدا، با بۆ خۆی ئازاد بێت، چی ده‌كات بیكات.
دیاریكردنی سنووری ئاوا بۆ ته‌ڵاق، بۆئه‌وه‌یه گاڵته‌و لاقرتی به‌چاره‌نووسی ژنان نه‌كرێت، له‌ولایشه‌وه ئه‌و دووجاره مۆڵه‌تێكه بۆ ژن و پیاوه‌كه، به‌ڵكو به‌خۆدا بچنه‌وه‌و هه‌ڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، سه‌ر له‌نوێ تێهه‌ڵبچنه‌وه‌و، دیوارێكی پۆڵایین بۆ ژیانی تازه‌یان پێك بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌م دووجاره‌ش ته‌مێخوارنه‌بوون و، هه‌مدیسان بۆ جاری سێیه‌م ته‌ڵاقیدا، ئیتر ناتوانێ بیگێڕێته‌وه بۆ ژێر نیكاح و ماره‌یی خۆی و بیكاته‌وه به‌هاوسه‌ری خۆی، مه‌گه‌ر ئه‌و ژنه مێردێكی تازه بكا، ئینجا مێرده تازه‌كه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆی یان ته‌ڵاقی بدات، یان بۆ خۆی بمرێ، ئه‌وسا له حاڵه‌تی ئاوادا، بۆ جارێكی تر – ئه‌ر شووی پێبكاته‌وه – ماره ده‌كرێته‌وه‌و، ماره‌یی تری بۆ داده‌نرێت. واته: ئه‌م دوو ته‌ڵاقه -یه‌ك له‌دوای یه‌ك – ئه‌ر نه‌بووه مایه‌ی ژیر بوونی ژن وپیاوه‌كه، به‌ڵكو هه‌ر درێژه‌یان به‌ناكۆكیی و، كێشه‌كانیان دا، دیاره كه ئیتر نێوانیان بۆگه‌نی كردووه‌و، بۆ ژیانی ژن ومێردی ناشێت و، چاره‌سه‌ریان هه‌رته‌ڵاقی سێیه‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دینی ئیسلام زۆر توڕه‌و دژه له ته‌ڵاقدان و ڕووخاندنی دیواری خێزان و هاوسه‌رێتی، به‌ڵام وه‌كو ده‌ڵێن (آخرُ الدوا‌ء الكی‌ُّ) چارناچاره.
جا له حاڵه‌تی ئاوادا – واته: پیاوه‌كه، خۆی هۆی ئاژاوه‌و تێكدانی ژیانی ژنه‌كه بێت - نابێ ئه‌و ماره‌یی و نه‌فه‌قه‌و سه‌رف و خه‌رجه بۆ ژنه‌كه‌ی كردووه – له‌ماوه‌ی پێكه‌وه ژیانیاندا – لێی بسێنێته‌وه، یان بچێت پاره‌و پولێكی زۆری پێوه ببه‌ستێ و (ته‌علیق)ی بكات، چونكه ژنه‌كه تاوانێكی نییه، له‌ولایشه‌وه مێرده‌كه به ناهه‌ق ئازاری ده‌داو، ته‌ڵاقی ده‌دات، خۆئه‌گه‌ر رێیش بدرێ هه‌رماره‌یی و شتێكی بۆ كردبێت لێی وه‌رگرێته‌وه، بێگومان كاری وا ناڕه‌واو ناپه‌سه‌نده، ئه‌مه‌یه كه خوا ده‌فه‌رموێ: [ولایحلُّ لكم أن تأخذوا مما آتیتموهن شیئاً إلا أن یخافا ألا یقیما حدود الله..] واته: هه‌ر شتێكتان پێدابن، ڕه‌وانیه لێیان وه‌رگرنه‌وه، مه‌گه‌ر ژن و پیاوه‌كه ترسیان هه‌بێ له‌وه كه نه‌توانن سنووری فه‌رمانه‌كانی خوا بپارێزن و، ئه‌م هه‌راو ناكۆكیه‌ش له ژنه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، وای لێهاتبێ كه نه‌توانێ یاسا‌و قانوونی خۆشه‌ویستی ژن و مێردیی ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌یدا بێت، ڕۆژانه هه‌را و شه‌ڕیانه‌و، سنووره‌كانی خوا كه‌دایناون له نێوان ژن ومێرددا – ده‌به‌زێنێت و گوناهبار ده‌بێ، ئه‌وسا – ئه‌گه‌ر وابوو – ده‌توانێ داوای ته‌ڵاق بكا‌و، له‌به‌رامبه‌ر تێكدانی قه‌ڵای ژیانی مێرده‌كه‌یه‌وه، (ته‌عویز)ی بدا‌و قه‌ره‌بووی بۆ بكاته‌وه، واته: ده‌توانێ هه‌رچی ماره‌یی و سه‌رف و خه‌رجێكی بۆ كرابێ –له‌لایه‌ن مێرده‌وه– له‌به‌رامبه‌ر ته‌ڵاقه‌كه‌وه بیگێڕێته‌وه بۆ پیاوه‌كه‌یی و، خۆی لـه‌و مـلـملانێیه ڕزگار بكات، هـه‌تا پتر – به‌هۆی مانه‌وه‌یه‌وه لای مێرده‌كه‌ی – تووشی تاوان و گوناح نه‌بێت لای خودا، مێرده‌كه‌شی هه‌رچی پێوه‌ببه‌سێت –له‌وحاڵه‌ته‌دا– بۆی حه‌ڵاڵه، چونكه تاوان تاوانی ژنه‌كه‌یه‌و، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیشی ده‌یداتێ، ئه‌مه‌یه كه قورئان فه‌رمووی: [فإن خفتم ألا یقیما حدودالله...] ئه‌ر ترستان هه‌بوو ئه‌ی موسڵمانان! ئه‌ی كاربه‌ده‌ستان! كه‌هه‌ردوو –له‌م كاته‌دا كه‌تاوان، تاوانی ژنه‌كه‌یه –سنوری خوا ناپارێزن و، گوێ به یاسا‌و حیكمه‌تی ژن و مێردی ناده‌ن، كورد واته‌نی: ئه‌و ده‌ڵێ سیر‌و، ئه‌م ده‌ڵێ پیاز! [فلا جناح علیهما فیما افتدت به...] هیچ گوناحێكیان ناگات، ژنه‌كه (ته‌عویز) و قه‌ره‌بووی ته‌ڵاقه‌كه بدات به پیاوه‌كه، پیاوه‌كه‌ش گوناحی ناگات وه‌ری بگرێت [تلك حدودالله فلا تعتدوها ومن یتعد حدود الله فأولئك هم الظالمون] واته: ئه‌مانه سنوور‌و فه‌رمانی خوان، ده‌سا ئێوه‌ش – ئه‌ی ژن وپیاو! – سنووره‌كانی خوا مه‌به‌زێنن، دڵنیابن ئه‌و كه‌سانه له سنووره‌كانی خوا ده‌رده‌چن، سته‌مكارو ناهه‌قیكارن و خواش تۆڵه‌یان ده‌دات.
پێشه‌وا (مالیك) خوا لێی ڕازی بێت له كتێبی (الموطأ) دا ده‌ڵێت: (حه‌بیبه‌ی كچی سه‌هل)، خێزانی (سابتی كوڕی قه‌یس) له‌گه‌ڵ (سابت)دا هه‌میشه هه‌رایان بوو، به‌یانییه‌كی زوو پێغه‌مبه‌ر ﷺ له‌ماڵ ده‌رچوو، دیتی وا (حه‌بیبه) له ده‌رگاكه‌یاندایه، فه‌رمووی ئه‌مه كێیه؟ گوتی: (حه‌بیبه‌ی كچی سه‌هل)، فه‌رمووی: ئیشت چییه؟ گوتی: من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ (سابت)دا ناتوانم بژیم! كه (سابت) هات، پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: ئه‌مه حه‌بیبه‌یه، قسه‌و باسێكی زۆری به‌یانكرد له‌باره‌ی تۆوه، ده‌شڵێت هه‌رچی بۆ كردوم و پێی‌داوم لام ماوه، پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: ده‌سا لێی وه‌رگره‌وه و ته‌ڵاقی بده. (سابت)یش هه‌رچی دابوویه، لێی وه‌رگرته‌وه‌و، ته‌ڵاقی دا‌و چوویه‌وه ماڵی بابی. بوخاری له (ئیبن عه‌باس)ـه‌وه ده‌ڵێت: ژنه‌كه‌ی (سابتی كوڕی قه‌یس) هاته لای پێغه‌مبه‌ر ﷺ و گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ! من هیچ ڕه‌خنه‌یه‌كم له ئایین و ڕه‌وشتی (سابت) نییه، به‌ڵام ده‌ترسم له‌دین پاشگه‌ز ببمه‌وه (ئه‌وه‌نده ئازارم بدات). پێغه‌مبه‌ریش ﷺ فه‌رمووی: ((أتردین علیه حدیقته؟)) ئه‌و باخه كردوویه‌تیه ماره‌ییت، ده‌یـده‌یـته‌وه؟ گـوتـی: به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریش ﷺ فـه‌رمـووی: ((اقبل الحدیقه وطلقها تطلیقة)) ده‌سا باخه‌كه‌ی لێوه‌رگره‌وه‌و، یه‌ك ته‌ڵاقی بده. فتح الباری، كتاب الطلاق 9/395. له ڕیوایه‌تێكی تـردا هـاتـووه: (ئـه‌بـوو جه‌ریـر) لـه (عیكره‌مه)ی پرسی: ئه‌رێ (خولع) (واته: ژنه‌كه، له‌پیاوه‌كه خۆی ئازاد بكات) له‌ئیسلامدا بنه‌ڕه‌تێكی هه‌یه؟ گوتی: (ئیبن عباس) ده‌ڵێ: یه‌كه‌م خولع له ئیسلامدا، له خوشكه‌كه‌ی (ئیبن ئۆبه‌ی)دا بوو، ئه‌وه‌بوو هاته لای پێغه‌مبه‌ر ﷺ گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! ﷺ جارێكی تر سه‌رناخه‌مه سه‌ر سه‌رینی ئه‌و، له‌به‌رئه‌وه كاتێ كه گۆشه‌ی خێمه‌كه‌مم هه‌ڵدایه‌وه، دیتم له‌ناو قه‌ڵه‌باڵخیدایه‌و، له هه‌موویان ره‌شترو، كورته‌باڵاترو، ڕوخسار ناشیرینتر بوو (له‌به‌رئه‌وه حه‌زم لێی نیه‌و ناتوانم له‌گه‌ڵی بژیم) مێرده‌كه‌شی گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا! من كاتی خۆی باشترین ماڵی خۆمم پێداوه، (واته: باخێكم هه‌بوو كردوومه‌ته ماره‌یی) ئێستا بمداته‌وه ته‌ڵاقی ده‌ده‌م، پێغه‌مبه‌ریش ﷺ فه‌رمووی به ژنه‌كه: چ ده‌ڵێیت؟ ژنه‌كه‌ش وتی: به‌ڵێ ده‌یده‌مه‌وه، حه‌زیش ده‌كات، زیاتریشی ده‌ده‌مێ، ئه‌وساش پێغه‌مبه‌ر ﷺ لێكی كردنه‌وه.
ئه‌م ڕیوایه‌تانه حاڵه‌تێكیان نیشاندا كه ژنه‌كه ناتوانێ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌دا بژیی و، ئه‌و هۆیه‌ش ئه‌وه‌ند هه‌یه ببێته هۆی جیابوونه‌وه‌یان، بۆیه پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌م شێوه ڕێگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی بۆ دانان كه: پیاوه‌كه ته‌ڵاقی بدا‌و، ئه‌ویش (ژنه‌كه) بۆی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، به‌هه‌رشتێك هه‌یه‌تی و، پیاوه‌كه ڕازی ده‌بێت، چونكه ژنیش – وه‌كو پیاو – كه حه‌زی له مێرده‌كه‌ی نه‌بوو، ژیانی تاڵ و تفت بوو له‌گه‌ڵیا، ده‌بێ ڕێگای ئازادبوونی لێ نه‌گیردرێ و، هاوكاری بكرێ بۆ ڕزگار بوون، بۆیه پێغه‌مبه‌ر ﷺ كاتێ ژنه‌كه ده‌ڵێ: (إنی رفعت جانب الخبا‌ء فرأیته قد أقبل فی عدَة، فإذا هو أشدهم سوادا، وأقصرُهم قامة، وأقبحهم وَجهاً). ئه‌ویش ڕێنمایان ده‌كاو، له‌ئه‌نجامدا جیای كردنه‌وه.
دوو ئاگاداریی:
1- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه هیچ شتێكی نه‌بوو له‌مێرده‌كه‌ی خۆی پێ ڕزگار بكات، یان هه‌یبوو به‌ڵام مێرده‌كه‌ی لێی وه‌رنه‌ده‌گرت و ڕازی نه‌ده‌بوو ته‌ڵاقی بدا... ئه‌وه دینی پیرۆزی ئیسلام ڕێنمایی ئه‌و ژنه ده‌كات بۆلای (دادوه‌ر)و، ئه‌میش به‌پێی شه‌رع ویاسای ئیسلامیی، ماده‌م ئه‌م ژنه، زیانمه‌نده لای ئه‌و پیاوه، ته‌ڵاقی پێده‌دات، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر ﷺ ئه‌و ژنه‌ی ڕێنمایی كرد‌و به‌كابرای مێرده‌ی ته‌ڵاقدا.
2- ئه‌و ژنه‌ی هیچ بڕووبیـانوویـه‌كـی شــه‌رعیی نـیه بـۆ جـیـابـوونـه‌وه‌و (تـه‌عـویـز)دان بـه مـێـرده‌كـه‌ی، لـه‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر پێ له‌سه‌ر جیابوونه‌وه داده‌گرێت، ئه‌وه پێغه‌مبه‌رمان ﷺ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنه‌وه ده‌فه‌رمووێ: ((أیما إمرأة سألتْ زوْجها طلاقهامن غیر بأسٍ، فحرامُ علیها رائحة الجنة)) ته‌به‌ریی. پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)یش ئه‌م فه‌رمووده‌یه هێناوه: ((أَیما امرأة سألت زوجها الطلاق فی غیرما بأس، فحرام علیها رائحة الجنة)). (ئیبن جه‌ریر)یش ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌هێنی: ((إن المختلعات المنتزعات هن المنافقات)). (ئیبن ماجه) ریوایه‌ت ده‌كات: ((لاتسأل امرأة زوجها الطلاق فی غیر كنهه فتجدَ ریحَ الجنة، وإن ریحها لیوجد من مسیرة أربعین عاما)). فه‌رمووده‌كان – سه‌رجه‌م - ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه: هه‌ر ژنێك بێ هۆكاری شه‌رعیی داوای خولع و ته‌لاَق بكات له مێرده‌كه‌ی، بێ شك ناچێته به‌هه‌شته‌وه و ته‌نانه‌تی بۆنیشی - كه ئه‌ندازه‌ی چڵ ساڵ رێگه ده‌چێت- نابیسێت، وه له‌به‌رئه‌وه‌یشه كه به مونافق ودووڕازی ناوی بردن، ته‌فسیری ئیبن كه‌سیر.
بەروار2020/04/01سەردان 960
پێشەکیی - ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلام‌دا قورئان گرنگی بە ژنان و کاروباری ژنان دەدات.! پێکھاتەی جەستەی ژن و پیاو لێکجودایە.! بێحورمەتی کەناڵە سێکسیە بازرگانیەکان بەرامبەر بە ژنان.! چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (1+2) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (3+4) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (5+6) چه‌ند خوویه‌كی جاهیلیه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا (7+8) کیژانی ھەتیوو بێ باب، گەلێ ستەم وناھەقیان لێدەکرا.! فره ژنێتی..! فره ژنی له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه پێویسته.! پرسیارێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره لەسەر فرە پياوى؟! ئەگەری سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە فرە ژنییدا.؟ فره ژنێتی پێغه‌مبه‌ر "صلى الله عليه وسلم" ماره‌یی ژنان.! ئایا مارەیی سنووری بۆ دادەنرێت ؟