شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا.

شووراو ڕاوێژ بنەمایەکى گرنگە لە ئیسلامدا.

ئیمامى (بوخاریى) لە (کتاب التفسیر)ى (فتح الباري:8/585) دەڵێت: لە (تەورات)دا هاتووە: ((..ليس بِفَظٍّ، ولاغَلِيظٍ، ولاسَخّابٍ في الأسواق، ولايدفع السيئة بالسيئة، ولكن يَعْفُو ويغفر..)).( صحيح البخاري، كتاب البيوع، باب كراهية السخب في السوق، حديث : ‏2036‏.) واتە: پێغەمبەر ﷺ هەرگیز قسە ڕەق و، دڵڕەق نەبووە، وە دەنگ بەرز کەرەوە نەبووە لەناو بازاردا، کارى خراپیشى بەکارى خراپ پەرچ نەداوەتەوە، هەمیشە لێبوردەو بپۆشى هەڵە بووە، هەر بۆیە بەرامبەر بە هەڵهاتووەکانى (ئوحود)یش زۆر نەرم و نیان بوو. بەڵێ ئەو ئایەتە: (وشاورهم في الأمر) بناغەو بنەماى مەشۆرەت و ڕاوێژە لە نێوان (ئەمیر) و ئەهلى حەلل و عەقددا، پرس و راکردن بە خەڵکانى فامیدە لە گشت کارە گرنگەکانداو، بۆ دواییش کارپێکردنى، یاسایەکى بەرزى شکۆدارى شەریعەتى ئیسلامە. زاناکانمان دەڵێن: هەر (ئەمیر)ێ تەگبیر و راوێژ بە ئەهلى دین و زانست نەکا، ئەوە بەرکەنار کردنى ئەمیرى وا واجیبە، لە کۆنیشەوە وتراوە: پیاوى پرس و راکەر هەرگیز پەشیمان نابێ. هەر کەسێکیش خۆى بە شتێکى عەجایەب و عەنتیکە بزانێ و مەشۆرەت نەکا، ئەوا سەرى لێ تێکدەچێ و کارەکەشى لە دەست دەچێ، پێغەمبەر ﷺ لەو بارەوە دەفەرموێ: ((ما نَدِمَ مَنِ اسْتَشارَ، ولا خابَ مَنِ اسْتَخارَ، ولا عالَ مَنِ اقْتَصَدَ)).(قال الألباني موضوع، السلسلة الضعيفة 611. ) پێغەمبەر پاش پرس و راوێژکردن بە هاوەڵانى  و وەرگرتنى رایان، ئیتر بە جوامێرانە بۆ جێبەجێکردنى کارەکەى لێبڕاوە و پیادەشی کردووە، ئەگەرچى  هاوەڵان بۆ دوایى لە راکەشیان پەشیمان بووبن، بۆ نموونە: پرس و ڕاى پێکردن: ئایا لە نێو شارى (مەدینە)دا لەگەڵ موشریکاندا جەنگ بکەن یا لە دەرەوەی مەدینەدا، هاوەڵان دەرەوەى مەدینەیان پێ باشبوو، خۆیشى ناو شارى پێ باشبوو، ئەوجا پاش لێکۆڵینەوەیەکى ورد، چووە سەر ڕایەکەى ئەوان و، بەگورجى گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، هەتا خۆى بۆ ئامادە بکاو، جل و بەرگى جەنگیى بپۆشێ، پاشان هاوەڵان پۆزشیان بۆ هێنایەوەو پەشیمان بوونەوەو چونە سەر رایەکەى ئەو، بەڵام پێغەمبەر ﷺ  لە رایەکەى خۆى دانەبەزیوو لێبڕا بۆ ئەنجامدانى. بەڵێ (عەزم)و لێبڕان کە خوا ئەفەرموێ: (فإذا عزمت فتوكل على الله..) ئاوا دەبێ. بۆخۆیشى دەفەرموێ: ((لاينبغى لنبي لَبِسَ لَأْمَتَهُ أنْ يَضَعَها حتى يَحْكُمَ الله بينه وبين أعدائه..)).( صححه شعيب الأرنأووط، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة/ 1100.) واتە: بۆ هیچ پێغەمبەرێک ناشێ، جل و بەرگى جەنگیى لەبەرکاو، پاشان هەتا خوا کۆتایى بەو جەنگە دێنێ داینێتەوە، بەڵێ پەیامبەرى خوا ﷺ  لەگەڵ ئەوەیشدا کە لە ئوحوددا تەنیا نۆ کەسى لامایەوە، لە نۆ کەسەکەیش حەوتیان کوژران و شەهیدبوون، کەچى هێشتا خوا هەر فەرمانى پێدەدا کە: داواى لێبوردن بە تێکڕا بکا بۆهاوەڵانى.!

ئەحمەد كاكه مەحموود

 

بەروار2020/04/01سەردان 2532