چاوی پیس ڕۆڵى هەیە.؟!
چاوی پیس ڕۆڵى هەیە.؟!
(وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا) وە بەڕاستى ئەى پێغەمبەر! ﷺ ئەوانەى کە کافرو بێ بڕوابوون نزیکە لە ڕق و دوژمنایەتیدا (لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ) بە چاویان هەڵت دێرن (لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ) وەختێ کە قورئانیان بیست. (ئیبن کەسیر) دەڵێ: (في هذه الآية دليل على أن العين إصابتها وتأثيرها حق بأمرالله عزوجل..). واتە: ئەم ئایەتە بەڵگەیە کە چاوى پیس بە ویستى خوا ڕۆڵ و دۆزى خۆى دەبینێ و دەتوانێ زیان بگەیەنێت بەو شتە بۆى دەڕوانێت، هەر وەک چەند فەرموودەیەکیش لەو بارەیەوە هاتوون و دەڵێن: ((لا رقية إلا من عين أو حَمَّةٍ أو دم لا يرقأ)). (صحيح البخاري، كتاب الطب، باب من اكتوى أو كوى غيره، حديث: 5385، صحيح مسلم، كتاب الإيمان، باب الدليل على دخول طوائف من المسلمين الجنة بغير حساب ولا، حديث: 349) واتە: نوشتەو چاوەزار بۆ چاووی پیس و گەستنی گیانداری ژەھراوی دەبێت. ((العين حق، ولوكان شئ سابق القدر سبقت العين، وإذا استُغْسِلْتُمْ فاغسلوا)) (صحيح مسلم، كتاب السلام، باب الطب والمرض والرقى، حديث: 4152)، واتە: چاوپیسی ڕاستە، ئەگەر شتێک پێش چارەنوس بکەوتایە، چاو پێشی دەکەوت، ئەگەر خەڵکتان بەچاوەوە کرد و داوای خۆشۆردنیان لێکردن خۆتان بشۆن. یان دەفەرموێ: ((لا عدوى، ولاطيرة ولاهامة ولاحسد والعين حق)). (ئیمامى (ئەحمەد) ریوایەتى کردووە. (وقال شعيب الأرنؤوط: صحيح دون قوله " ولا حسد " وهذا إسناد ضعيف لضعف رشدين) واتە: نەخۆشی کەس ناچێت بۆکەس، وە پێشبینی کردن بە ڕووداوو پێشھاتەکان بوونی نیە، وە پێشبینی کردنی مردن بەھۆی ئەو باڵندەوە کە ناوی (ھامە)یە، بوونی نیە، ئیرەیی بەیەکتر بردن و، ڕقبوون لەیەکتر بوونی نیە، وە چاوپیسی ڕاستە. تێبینی: شێوەی ئەم خۆ شۆردنە بە کورتی: ھەندێ ئاو دەکرێتە قاپێکەوە، چاوپیس دەم و ھەردوو دەست و مەچەک و ھەردو ئەژنۆی لەگەڵ لای ڕاستی دەرپێکەی لە دیوی ناوەوە، وە ئاستی سمتی دەشوا لەو ئاوە، ھیچ لەو ئاوەش ناڕژێنێتە سەر زەوی بەڵکو ڕۆی دەکاتەوە ناو قاپەکە، لەکاتێکدا (چاولێدراوەکە) ئاگای لەخۆی نەبێت دەکرێت بەسەریدا، سەرفراز دەبێ بە فەرمانی خوا. بڕوانە: الطب النبوي إبن القيم الجوزية - ١٣٤. اقتران النيرين: ٧/٢٣٨، ٢٤٠.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/31سەردان 801
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟