پێناسەیەک بۆ جیلباب.؟

پێناسەیەک بۆ جیلباب.؟

(يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلاَبِيبِهِنَّ) لە باڵا پۆش و عاباکانیان بپێچن بە خۆیانا، بە شێوەیەک کە تەواوى سەرو مل و جەستەیان داپۆشێ. ئیبنى عەباس دەڵێت: جیلباب: ئەو جل و بەرگەیە تەواوى جەستە هەر لە پێ تا تەوقە سەر داپۆشێ، دەشکرێ بڵێین: ئەو پارچە قوماشەیە کە ژنان بەسەر جل و بەرگەکانیاندا دەیپێچن بە خۆیاندا، وەکو عەبا کە ژنانى عێراقی بەکارى دێنن. بەڵێ ژنان هەر کاتێ لە ماڵ چونە دەرێ بۆ هەر ئیش و کارێکى پێویست، دەبێ ئەو (جیلباب)ـە بەکار بهێنن و تەواوى سەرو مل و گەردن و سنگ و بەرەکیان پێداپۆشن، هەتا دەگاتە قولە پێیان، بەکارهێنانى ئەو پارچە حیجابەش کە ئێستا لە ناودایە جێى جیلباب دەگرێتەوە بەمەرجێک (میقنەعە)ـى لە گەڵدابێ.

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود



بەروار2020/03/31سەردان 547