فەرزبوونى حیجاب بۆ تەواوى ژنانى ئیمانداران.!
فەرزبوونى حیجاب بۆ تەواوى ژنانى ئیمانداران.!
(ذَلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ) ئا بەو شێوەیە پاکترە بۆ دڵى ئێوەو، دڵى ئەوانیش "نەک تێکەڵى ژن و پیاو کە دەرەنجام گەلێ شتى خراپى لێ دەوەشێتەوە". (شەنقیتیى) دەڵێت: ئایەتى: (وإذا سألتموهن متاعا..) ئەگەرچى هەندێ لە زانایان دەڵێن: ئەو یاسایە تایبەتە بە خێزانەکانى پەیامبەرەوە ﷺ، بەڵام ئەگەر سەیرى هۆو عیللەتەکەى بکرێت: (ذلكم أطهر لقلوبكم وقلوبهن..) بە ڕاشکاوى ئەوە دەگەیەنێت کە حوکمەکەى گشتگیرەو بۆ تەواوى موسوڵمانانیشە، چونکە هیچ کەسێک نیە بتوانێت بڵێ: ژنانى تر جگە لە ژنانى پەیامبەر ﷺ پێویستیان بە ئاسوودەیى و پاکى دڵ نییە، جگە لەوەش لە (ئوصول)یشدا هاتووە: (إن العلة قد تعمم معلولها..) لەولایشەوە ئەگەر بە وردى سەیرێکى قورئان بکرێت، بە ئاسانى دەردەکەوێت کە حیجاب لەسەر تەواوى ژنە موسڵمانەکان واجبە: (ذلكم أطهر لقلوبكم..) یان دەفەرموێ: (ياأيها النبي قل لأزواجك وبناتك ونساء المؤمنين يدنين عليهن من جلابيبهن..) 33/59. بۆ ئەم ئایەتەش دەڵێت: (فقد قال غير واحد من أهل العلم: إن معنى: (يدنين عليهن من جلابيبهن..) أنهن يسترن بها جميع وجوههن، ولا يظهرن شيئا إلا عين واحدة تبصر بها، وممن قال به: ابن مسعود، وابن عباس، وعبيدة السلمانى، وغيرهم). بەڵێ.. (محمد ئەمین شەنقیتى) بۆچوونى ئەوەبووە و بەڵگەیەکى زۆریشى هێناوەتەوە بۆ ئەوە کە دەست و دەم و چاویش عەورەتەو واجبە داپۆشرێ، جگە کاتى نوێژ کردن و کاتى حەج.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/31سەردان 787
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟