پێغەمبەر ﷺ قەڵاى بەکوڕ کردن دەڕوخێنێ.؟
پێغەمبەر ﷺ قەڵاى بەکوڕ کردن دەڕوخێنێ.؟
(وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ) ئەى پەیامبەر ﷺ! وەبیـر بێنە کاتێ بە (زەید)ت - ئەوەى خوا چاکەى لەگەڵ کرد بەهێنانى بەرەو ئیمان و ئیسلام، خۆیشت چاکەت لەگەڵکرد بە پەروەردەکردنیى و ئازادکردنى لە کۆیلایەتى،- دەگوت: (أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ) ژنى خۆت راگرەو لە خوا بترسەو، لاى خۆت بیهێڵەرەوەو تەڵاقى مەدە (وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ) و شتێکیش کە خوا ئاشکراى دەکات، تۆ لە دڵ و دەرونى خۆتا دەیشاریتەوە! واتە: خوا دەیەوێ (زەید) زەینەب تەڵاق بداو تۆش مارەى بکەیت.، لە لایەن خواوە ئاگادار کرابووى کە دەرەنجام دەبێ تۆ زەینەب مارە بکەیت، ئەگەرچى ئەمڕۆش ژنى زەیدە، چونکە خوا دەیەوێ بەو کاروکردەوەیە یاسایەکى سەردەمى نەفامیى هەڵوەشێنێتەوە، ئەوەبوو لە یاساى ئەواندا ژنى بە کوڕکراو یاساغ بوو مارە بکرێت، وەکو کوڕى پشتى خۆى دادەنرا، ژنەکەیشى دەبوویە بووکى! دیارە درکاندن و ئاشکراکردنى کارێکى ئاوا لاى خەڵکى ئەو سەردەمە شتێکى زۆر گران و قورس بوو، چونکە تا ئێستا باو نەبووە هیچ کەسێک ژنى بە کوڕکراوى خۆى مارە بکات.، پێویستە بگوترێ: هەندێ لە دوژمنانى ئیسلام بۆ ناشیرینکردنى شۆرەت و سومعەى پەیامبەر ﷺ پەنایان بردۆتە بەر هەندێ قسەو قسەڵۆکى بێ ناوەڕۆک و دوور لە ڕاستیى کە بەداخەوە لە هەندێ تەفسیرەکانیشدا هاتووە.. دیسانەوە زۆر بەداخەوە بڕێ لە نووسەرەکانى خۆیشمان بێ سڵ لێکردنەوە ئەو قسانە دەهێنن و لە نووسراوەکانیاندا بڵاوى دەکەنەوە! گوایە بە گومانى ئەوان جارێک پێغەمبەر ﷺ ئەڕوات بۆ ماڵى زەیدو، زەیدیش -لەو کاتەدا- لەماڵەوە نابێت، زەینەب پێشوازیى دەکات، جا کاتێ کە پێغەمبەر ﷺ دەیبینێت کتوپڕ خۆشەویستیى زەینەب دەچێتە دڵیەوەو دەڵێ: (سبحان الله مُقَلَّبَ القلوب!) زەینەب ئەمە ئەبیستێ و پاشان بۆ زەیدى دەگێڕێتەوە، ئەوسا ئەویش نیازى تەڵاقدانى دەکات، پەیامبەریش پێى دەڵێت: ((أمسك عليك زوجك))!!، جا قورئان - بۆ درکاندنى ئەو ڕاستیە- دێتە خوارەوەو عیتابى لێ دەکات لەسەر ئەوە کە بۆچى شەرم دەکات لە خەڵکى بۆ مارەکردنى ژنى بەکوڕ کراوى خۆى!.. کە بریارى خواى لە سەرە، ئەم جۆرە ڕیوایەتانە وەک (ئەبو بەکرى ئیبنولعەرەبى) دەڵێت: ئەو جۆرە قسەو باسانە بۆ زاتێکى وەکو پێغەمبەر زۆر زۆر لە ڕاستییەوە دوورە، چونکە هەر ئایەتى: (وتخفي في نفسك ما الله مبديه..) بەڵگەى ناڕاستى و پووچەڵى ئەو ڕیوایەتەیە، وە بەپێى ریوایەتەکە دەبێ خوا عیشقى (زەینەب)ى لە دڵى پەیامبەردا ئاشکرا کردبێت بۆ خەڵکى!! دە ئایا خوا عیشق و ئەوینى زەینەبى دەرخست، یان ئەوەى دەرخست کە ئەبێ زەینەبى ژنى بەکوڕکراوى مارە بکا؟ هەر چەندە زۆریش شەرم بکات، هەتا قەڵاى بە کوڕکردنى پێهەڵوەشێنێتەوە؟. شیاوى باسە کاتى خۆى خاتوو خەدیجە زەیدى کوڕى حاریسەى کڕیى و بەخشیى بە پەیامبەر، ئەویش پاش ماوەیەک ئازادى کردو بە پێى باوى ئەو سەردەمەش کردى بە کوڕى خۆیى و، (زەینەب)ى پورزاى خۆیى لێ مارە کرد..). پاشان دەفەرموێ: (فلما قضى زيد منها وطرا زوجناكها لكيلا يكون على المؤمنين حرج فى أزواج أدعيائهم..) خەڵکینە بیر بکەنەوەو تێفکرێن: ئایا گلەیى لە کەسێک دەکرێ لە بەرامبەر ئەوەوە کە خۆشەویستى خۆى ئاشکرا نەکردووە لەگەڵ ژنى دراوسێکەیدا؟! حاشا کە هەرگیز پەیامبەر ﷺ شتى وا بکات.. عیشق و ئەوینى ژنێک لە دڵیا بێت و نەیدرکێنێت کە پێشتریش هیچ بەرگرییەک نەبووبێت لە مارە کردنیدا، بەڵام ئێستا بیەوێ شتى وا بکات، من پێم وایە پیاوێکى خاوەن شەرەفى دنیاییش هەرگیز ئەوە ناکات، چ جاى پەیامبەرێکى خاوەن ئەخلاق و قییەم.. کە خوا پێیدەفەرموێ: (وإنك لعلى خلق عظيم). راستى ئەو رووداوە ئەوەبوو باسمان کرد کە: خوا پەیامبەرى ﷺ ئاگادار کردبوو کە دەرەنجام هەر دەبێ زەینەب مارە بکات، ئەگەرچى ئێستاش ژنى زەیدى بە کوڕکراوتە، زۆریش بەلاتەوە کارێکى گران و قورسە! جا ئەوە بوو کاتێ کە (زەید) هات و سکاڵاى لە زەینەب خان کرد، پێغەمبەر ﷺ پێى نەگوت: تەڵاقى بدە، بەڵکو وتى: ((أمسك عليك زوجك)).(نزلت هذه الآية (وتخفي في نفسك ما الله مبديه وتخشى الناس) في شأن زينب بنت جحش جاء زيد يشكو فهم بطلاقها، فاستأمر النبـي ﷺ فقال النبـي: أمسك عليك زوجك واتق الله. قال أبو عيسى هذا حديث صحيح. سنن الترمذي الجامع الصحيح، الذبائح، أبواب تفسير القرآن عن رسول الله، باب: ومن سورة الأحزاب، حديث: 3218. وقال هذا حديث حسن صحيح، وصححه الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي، برقم: 3212. أنظر صحيح البخاري، كتاب تفسير القرآن، سورة البقرة، باب وتخفي في نفسك ما الله مبديه وتخشى الناس والله أحق، حديث: 4513. سەیرێکى (فتح البارى: 8/ 664، چ 3 ساڵى 1421 ک –2000 ز بکە، لە تەک تەفسیرى قورتوبیى ب 7 ل172ى چاپى ساڵى 1415ک – 1995ز). شیاوى باسیشە ئیمامى (تەبەریى) و (ئیبن کەسیر) و (قورتوبى) هەر بەم جۆرەیان وتووەو ڕاو بۆچوونەکانى تریان هەموو ڕەت کردۆتەوە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/31سەردان 530
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟