سەبارەت بە جزیەو سەرانە؟
سەبارەت بە جزیەو سەرانە؟
(قاتلوا الذين لايؤمنون بالله ولا باليوم الآخر) لەگەڵ ئەوانەشدا بجەنگێن "ئەی بڕواداران" کە بەخواو، بە ڕۆژی دوایی بێ باوەڕن (ولا يحرمون ماحرم الله ورسوله) و هەر شتێکیش خواو پەیامبەرەکەی ئەو حەرامیان کردبێ، ئەمان بە حەڵاڵ و ڕەوای دادەنێن (ولا يدينون دين الحق) و ملکەچی ئەم دین و ئایینە هەقەش نابن، کە تەنها ئەو دینەش ڕاست و دروستە. (من الذين أوتوا الكتاب) ئەوانەش دەبێ ئەو جەنگەیان لەگەڵ بکرێت، خاوەن کتێب نامەکانن، موسایى و عیسایین (حتى يعطوا الجزية عن يد) جەنگیان لەگەڵ بکەن هەتا بەدەستى خۆیان سەرانە دەدەن (وهم صاغرون) و ملکەچ دەبن بۆ شەرعى پیرۆزى ئیسلام ، واتە: ملکەچی فەرمانی خوا دەبن و لە ژێر رکێفی ئیسلامدا باجوو سەرانەى خۆیان دەدەن و دەژین، ئیمامی شافیعی دەڵێ: باج و سەرانە تەنها لە ئەهلی کتێب و خاوەننامەکان وەردەگیردرێ.
سەرنجێک: هەر مووسایى و عیساییەک باوەڕی بە موحەممەد ﷺ نەبێ، ماناى وایە بەسەرجەم پێغەمبەران باوەڕی نیەو، پەیڕەوى لەهەواو نەفس و ئارەزووى خۆی دەکا، نەک لە تەورات و ئینجیل، چونکە لەواندا هاتووە: دەبێ باوەڕ بە (موحەممەد) بێنن، هەر لەبەر ئەوەش بوو بڕیارى جەنگى لەگەڵدان. شیاوى باسە ئەم ئایەتە ساڵى نۆیەمى کۆچى و پاش سەقامگیربوونى نیوە دوورگەى عەرەبى هات بۆ فەرمان بەجەنگ لەگەڵ خاوەن نامەکاندا، بۆیە پێغەمبەر ﷺ لەمەدینەو لەدەورووبەری مەدینە (30) هەزار کەسى کۆکردەوە بۆ هێرش بردنە سەر (رۆم)ـەکان. تێبینى: سەرانە بڕیارێکى خواییە لەبەر پاراستنى ئەمن و ئاسایشى نیشتمان و پێشکەشکردنى پرۆژە خزمەت گوزاریەکانەوە، دەبێ نێرینەى باڵغ و ئاقڵ و فامیدەو دەست رۆیشتوو ئەو سەرانە بدا، وەکو موسڵمانەکان زەکات دەدەن و دەچنە سەربازیى و، پارەو پولێکیان لێ دەسەنرێت لەبەرامبەر پرۆژە خزمەت گوزاریەکانەوە، خۆ ئەگەر ئەوانیش چوونە ژێر تەکلیفى پرۆژە خزمەتگوزاریەکانەوەو سەربازیان کرد، ئەوکات سەرانەکەیان لەکۆڵ دەکەوێ.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 564
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟