ژن و پیاوى زیناکار نابێ ژنانى داوێن پاک مارە بکەن.؟
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەوەى کە نابێ ژن و پیاوى زیناکار ژنانى داوێن پاک مارە بکەن.؟
ئیمامى (ئیبن کەسیر) دەڵێ: ئەم ئایەتەى: (الزاني لا ينكح إلا زانية أو مشركة..)یە، وەکو ئایەتى (25/4): (..محصنات غير مسافحات ولامتخذات أخدان..) هەروا وەکو ئایەتى: (5/5): (..محصنين غيرمسافحين ولامتخذى اخدان..) وایە. واتە: تابکرێ پیاو ژنى داوێن پاک مارە بکات، ژنیش تا بۆى دەست بدا شوو بە پیاوى داوێن پاک بکاو، دووریش بێت لە دۆست گرتن و داوێن پیسیى، بەڵام ئیمامى ئەحمەد- خوا لێى خۆش بێت- لەو ئایەتەوە دەڵێت: ژنى زیناکار تا تەوبە نەکا، پیاوى داوێن پاک نابێ مارەى بکا، ئەگینە مارەى نایەت، وە هەروەها ژنى داوێن پاکیش نابێ شوو بە پیاوى داوێن پیس بکا، تا ئەویش تەوبەیەکى ڕەوان و دروست نەکا، جا ئەمەیە ماناى: (وحرم ذلك على المؤمنين). وە لە (سونەنى ئەبى داود /کتاب النکاح) 2/221 لە (ئەبى هورەیرە)وە هاتووە: پێغەمبەر فەرموویەتى: ((لا ينكح الزاني المجلود الا مثله)). (سنن أبي داود، كتاب النكاح، باب في قوله تعالى الزاني لا ينكح إلا زانية، حديث: 1769، وصححه الألباني في سنن أبي داوود، برقم: 2052) پیاوى زیناکارى شەلاق لێدراو، هەر دەبێ ژنێکى قامچى لێدراوى وەکو خۆى مارە بکات، نابێ ژنێکى تر بێنێت. بەڵام (ئەبوو عەبدول قاسم) لە کتێبى (الناسخ والمنسوخ)دا دەڵێ: ئەو ئایەتەى: (وحرم ذلك على المؤمنين) بە ئایەتى: (وأنكحوا الأيامى منكم) نەسخ بۆتەوە، وە هەر ئیمامى (شافعى)یش دانى بەوەدا ناوەو دەشڵێت: ئەو ئایەتە سڕاوەتەوە. والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 593
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟