شێوەکانى ژن مارەکردنى سەردەمى جاهیلیەت.؟

شێوەکانى ژن مارەکردنى سەردەمى جاهیلیەت.؟

نیکاح: ئەو شێوەیان نەبێ ئیسلام ددانى پێداناوە هەموو جۆرەکانى ترى حەرامە، بەتایبەتى ژنى باوک (باوە ژن) هەر بەمارەکردنى لەلایەن باوکەوە لەکوڕ قەدەغە دەبێ، وە بەفەرموودەى (موتەواتر)یش ژن لەگەڵ پووردا، وە لەگەڵ دایکى ژنەکە خۆیدا، سەرجێیی لەگەڵ کرابا یانا؟ خۆ ئەگەر مارەى بکا، پاشان بەر لەچوونەلاى تەڵاقى بدا، دەتوانێ کچەکەى مارە بکا، وەک لەفەرموودەدا هاتووە: ((إذا نَكَحَ الرجلُ المرأةَ فلا يَحِلّ له أن يتزوجَ أمَّها، دَخَلَ بالبنت أو لم يَدْخُلْ، وإذا تزوج الأم فلم يدخل بها ثم طلقها فإن شاء تزوج البنت)). (قال الشيخ محمد البرزنجى: اعتمادا على ما بين يدي من المصادر الحديث ضعيف الاسناد، وان كان لمتنه ما يشهد له، وقد أخرجه الترمذي، وقال هذا حديث لا يصح من قبل إسناده. ثم قال الترمذي والعمل على هذا عند أكثر اهل العلم، قالوا إذا تزوج الرجل إمرأة ثم طلقها قبل أن يدخل بها، حل له أن ينكح إبنتها، واذا تزوج الرجل الابنة فطلقها قبل أن يدخل بها لم يحل له نكاح أمها. لقوله تعالى (وأمهات نسائكم) وهو قول الشافعي واحمد واسحاق، سنن الترمذي، كتاب النكاح، حديث ١١١٧) واتە: هەرکە پیاو ژنێکى مارەکرد، بۆى نییە دایکەکەشى بخوازێ، ئیتر سەرجێیى لەگەڵ کچەکەدا کردبێت، یان نا، بەڵام ئەگەر دایکەکەى خواست و، پێش سەرجێیى تەڵاقى دا، دەتوانێ کچەکەى بخوازێ. دایکى شیریى و کچ و خوشکەکانى (بەمەرجەکانى خۆى) کە لەکتێبەکاندا نووسراون، هەورەها پورو برازاو خوشکەزاى شیریى و بەهۆى ژن خواستنیشەوە، باوە ژن (تێکەڵى لەگەڵ کرابێ یان نا)، کۆڵەوەس (زڕکچ) ئەگەر لەگەڵ دایکەکەیدا دەستى تێکەڵ کردبێ، بووک، کوڕەکەى چووبێتە لاى یان نا؟ (قورتوبیى) دەڵێ: هەرکاتێ پیاوێ ژنێکى مارە کردو، نیکاحەکەى بە تاڵ دەرچوو، سەرجێیشى لەگەڵ کرد، ئیتر بۆ بابیى و بۆ کوڕیى و بۆ باپیرەیى  و بۆ هەموو نەوەکانى ئەو پیاوە حەرام دەبێ.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/30سەردان 448