تەڵاقدانى ژنان بەر لەنووستن لە گەڵیاندا.؟

تەڵاقدانى ژنان بەر لەنووستن لە گەڵیاندا.؟

(لاجناح عليكم إن طلقتم النساء مالم تمسوهن أو تفرضوا لهن فريضة ومتعوهن على الموسع قدره وعلى المقتر قدره حقا على المحسنين).

1- ژنانى تەڵاقدراو پێش نزیکى لەگەڵ کردنیان و، پێشدانانى مارەیى بۆیان، (موتعە)یان بۆ واجیبەو دیاریکردنى ڕیژەکەشى بەپێى بوون و نەبوونى تەڵاقدەرەکەیە.

2- ئەگەر ئافرەتێکى ئاواى بێ مارەیی، مێردەکەى بمرێ، ئایا (مهرالمثل)ى بۆ دادەنرێ، یان تەنیا میرات دەباو عیددە ڕادەگرێ ؟ لەوەڵامدا دەڵێین: ئەگەر بەپێى (قیاس) بێت مارەیى بۆ دانانرێ، بەڵام ئیمامى (تیرمیزى) فەرموودەیەکى هێناوە سەبارەت بە دانانى مارەیى بۆ ئەو جۆرە ژنانە کە:(مهر المثل)یان بۆ دادەنرێت.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/30سەردان 410