مارە بەجاش.؟!
مارە بەجاش.؟!
(فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُ مِن بَعْدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوْجًا غَيْرَهُ) ئینجا ئەگەر لەدواى ئەم دوو جارەش، بۆجارى سێیەم ژنەکەى تەڵاقدا، ئەوە ئیتر جارێکى تر ئەو ژنەى بۆحەڵاڵ نابێ تا دەچێ شوو بە پێاوێکى تر دەکاو لەگەڵیشى دەس تێکەڵ دەکاو" ئەوسا بە ئارەزووى خۆیشى تەڵاقى دەدات، یان دەمرێ، ئەوجا ئیتر ئەمیش دەتوانێ -پاش عیددە- مارەى بکاتەوە. هەر ئەمەیە"تەحلیل"ى شەرعیى کە لە قورئاندا هاتووە، ئیتر بێجگە لەمە بەهەر جۆرو شێوەیەکى تر ئەم مەسەلەیە دەسکارى بکرێ، ئەوە پێغەمبەر ﷺ بە"التيس المستعار" سابرینى خوازراو، ناوى بردووە و دەشفەرموێ: ((لعن الله المحلل والمحلل له)). (رواه أبوداوود، وصححه الشيخ الألباني في سنن أبي داوود، برقم: 2076) واتە: نەحلەتى خوا لە هەردوو پیاوەکە -مێردى یەکەم و دووەم- کەوابوو جگە لەمە کە ئایەتەکە خۆى دیاریکردووە گشت جۆرێکى تر، ناشەرعیى و ناپەسەندەو حیلەو فرت و فێڵە، جاکەوابوو ژنى پاکتاو و سێ بەسێ کراو بەدوو مەرج نەبێ بۆ مێردەکەى حەڵاڵ نابێتەوە، یەکەم: بەشێوەیەکى شەرعى مارە بکرێ لەپیاوێکى ترو دەسیشى لەگەڵ تێکەڵ بکا، ئەوسا یا بەئارەزووى خۆى تەڵاقى بدا، یان بمرێ. دووەم: ئەبێ هەردوولا "ژن و پیاوەکە" یەقینیان هەبێت پاش گەڕانەوەکە دەتوانن پێکەوە بژین و ئەو حاڵەتەى پێشوو دووبارە نەبێتەوە.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 1971
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟