چوونە لاى ئافرەتان لە کاتى حەیز، یان چوونەلايان لە دواوە.؟
حوکمى چوونە لاى ئافرەتان لە کاتى حەیزو بێ نوێژیدا، یان تێکەڵبوون لەگەڵیان لە پاشەوە.؟
لەدوو ئایەتی (222، 223)ى سوورەتى بەقەڕەدا وەردەگیردرا کە: دەست تێکەڵکردن لەگەڵ ژنەکانتاندا لەکاتى بێ نوێژى و زەیسانیدا قەدەغەو حەرامە، ژنى بێ نوێژو زەیسان تا خوێنەکەى تەواو نەبێ و نەوەسێتەوەو خۆى نەشۆرێ حەرامە چوونە لاى، چوونە لاى ژنان لە پاش (دبر)یەوە "بەدەنگى کۆى زاناکان"حەرامە. خۆ پاک کردنەوە لە گوناح و تاوان بە تەوبە، وە لەهەموو چڵک و چەپەڵییەک واجبێکى ئیسلامییە، ڕاى جەماوەرى زانایان لەسەر ئەوەیە هەر کەسێ لە کاتى حەیزدا چوویە لاى ژنەکەى کەفارەتى لەسەر نییە، بەڵکو دەبێ تەوبە بکا، ئەو فەرموودەیەش کەدەڵێ: ((يتصدق بدينار، أو بنصف دينار)). (رَوَاهُ اَلْخَمْسَةُ، وَصَحَّحَهُ اَلْحَاكِمُ وَابْنُ اَلْقَطَّانِ، وصححه الذهبـي والأرناؤوط وأحمد شاكر. والحديث عن إبن عباس رضي الله عنهما). تایبەتە بە ئەحکامى ژنانى حەیزدارەوەو ئەو پیاوانەى کە لەکاتى حەیزدا دەچنە لاى خێزانەکانیان دەبێ تەوبە بکەن و پاشانیش دینارێک یان نیو دینار کەفارەت بدەن. (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء، السعودية، الفتوى رقم (18646).
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 680
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟