چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟
چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟
1- هەندێ جار پێویست دەکات دوژمن بەخۆى نەزانێت کتوپر هێرشى بۆبکرێت، دەشکرێ لەو هێرشەدا هەندێ ژن و منداڵ و خەڵکانى بێ تاوان پێوە ببن، ئایا حوکمى شەریعەتى ئیسلام لەمەدا چییە؟ وەڵام: ئەگەر هیچ رێگایەکى تر نەبێت بۆ بەرپەرچ دانەوەى هێرشەکانیان و بۆ زاڵبوون بەسەر دوژمناندا بەوجۆرە نەبێ، زاناکان دەڵێن: هێرشى ئاوا ڕەوایەو هیچ گوناهێکى لەسەر نییە.
2- گەلێ جار بەناچارى بە تۆپ و جۆرەها چەکى ترى قورس و کوشندە هێرش دەبرێتە سەر دوژمن، لە هەمانکاتیشدا شارو دێهات و مزگەوت و قوتابخانەو خەستەخانەکانیش بەر زیان دەکەون، ئایا حوکمى ئیسلام بۆ ئەوە دەبێ چى بێت؟ وەڵام: ئەگەر خوانەناس و کافرەکان ئەو جۆرە چەکانەیان بەکار هێنا، ئەوا ئێمەیش بەناچارى بەکارى دێنین، بەڵام تابکرێ دەبێ لەو شوێنانە دەستپارێزى بکرێ.
3 - ئەگەر مۆڵەتى دوژمن بدرێت دەست پێش بخات، لەوانەیە زیانى گەورەمان لێبداو سەرکوتمان بکات، دە ئایا بۆمان ڕەوایە ئێمە دەست پێش بخەین؟ وەڵام: بەڵێ.. لە هەلومەرجێکى ئاوادا هیچ گومان و دوودڵى نییە کە پێش ئەوان دەستى خۆمان بوەشێنین.
4- دوژمن لە زیان گەیاندن و زیادەڕەوى دەست ناگێرێتەوە مەگەر بەوە کە لەماڵ و منداڵى بدرێ، ئایا لە هەل و مەرجێکى ئاوادا کارى وەها ڕەوایە؟ بەڵێ کاتێ کە دوژمن دەستپارێزى نەکاو لە هێرشەکانى واز نەهێنێ بەوە نەبێ کە لە ماڵ و منداڵى بدرێ، دیارە لە کاتى ئاوادا بە ناچارى لە ماڵ و منداڵیان دەدرێ و باخ و باخاتیشیان دەسوتێنرێ.
5- جەنگەکانى پەیامبەرو هاوەڵان، بە شێوەیەکى گشتیى بەرگرى لە عەدالەت و ڕاستیى بووە، چونکە ئەوان لە سەرەتاوە بەبەڵگەو نیشانە خەڵکیان بانگ دەکرد بۆلاى ئیسلام، خۆ ئەگەر هێزێک نەیهێشتبێ و هەڕەشەى لە بانگبەرەکانى کردبێ، ئەمانیش بۆ پاراستنى گیانى بانگبەرەکانى وەڵامیان داوەتەوە، بێگومان هەموو ئەو جەنگانە هەر لە ئەوە بوون، نەک بۆ ئەوە کە بە زۆر خەڵکى موسڵمان بکرێت، ئایەتى: ( أفأنت تكره الناس حتى يكونوا مؤمنين) باشترین بەڵگەیە بۆ ئەو ڕاستیە. جاکەوابوو ئەگەر لە بانگەوازەکەمان ڕێ گیراو، هەڕەشەش لە بانگبەرەکانمان کرا، ئەوا ئێمەیش شیریان لێ هەڵدەگرین و کارى خۆمان دەکەین.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 830
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟