چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟
چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟
1) تەنها دەوڵەت مافى وەرگرتنەوەى قیساس و تۆڵەى هەیە، پێویستە لەسەر موسوڵمانان هەوڵبدەن دەوڵەتێکى ئیسلامى وا دروست بکەن، بڕواى بە (قیصاص) ببێ و بشتوانێ ئەنجامی بدا، بەتایبەت ئەمڕۆ کە ئەم جۆرە بڕیارانە لەدنیادا پشتگوێ خراون.
2) جەماوەرى زانایان یەکدەنگن بۆ کوشتنەوەى کۆمەڵە خەڵکێک "لەباتى کوشتنى تەنها کەسێک" ئەگەر هەموویان هاوبەش ببوون لە ئەنجامدانى کوشتنەکەدا، چونکە ئیمامى (عومەر) هەر حەوت کەسەکەى کوشت کە هاوبەشببون و لە کوشتنى لاوێکدا، پاشان وتى: ( لو تمالأ عليه أهل الصنعاء لقتلتهم، ولم يخالفه أحد فكان إجماعا) واتە: ئەر خەڵکى (سەنعا)ى (یەمەن) گشت ئەرێ بکەن و بەشدار بن بۆ کوشتنى تەنیا کەسێک، هەموو دەکوژمەوە، ئەوسایش هیچ کامێک لە هاوەڵان دژى ئەم قسەیە نەوەستان، کەواتە بۆتە (ئیجماع).
3) هەندێ لە زانایان پێیان وایە: پیاو لەباتى ژن ناکوژرێتەوە، بەڵام جەماوەرى زانایان دەڵێن: پیاو بە ژن دەکوژرێ.
4) ئاخۆ باوک بەکوشتنى کوڕى خۆى دەکوژرێتەوە؟ بۆ ئەمەش جەماوەرى زانایان دەڵێن: نەخێر، بەڵام پێشەوا (مالیک) بۆ ئەم وەڵامە ڕوونکردنەوەیەکى هەیە: دەڵێ هەرکاتێ ئەو باوکە کوڕەکەى خۆیخست و سەرى بڕى، دەکوژرێتەوە، خۆ ئەگەر بەردێکى بۆ هەڵدا، وەیا دارێکى لێدا، وەیان بەئامێرێکى وا کوشتیى، کوشندە نەبوو، ناکوژرێتەوە، چونکە لەوە ناچێ نییەتى کوشتنى بووبێ، بێجگە لەوەش ئەم فەرموودەیە هاتووە: (( إدْرَؤا الْحُدُودَ بالشبهات)). (ضعفه الألباني في إرواء الغليل 2316) واتە: لەبەر هەر گومانێک بێت تۆڵەکان راگرن.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 786
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟