ئەحکامى موتعە.؟

ئەحکامى موتعە.؟

(فَمَتِّعُوهُنَّ) موتعە: ماڵێکە وەک جل و بەرگ و پۆشاک و.. هتد، بۆ ئاسانکردنى تەڵاقدانە لەسەر شانیان (وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلاً) وە بە جوامێرانە دەسیان لێبەر بدەن. واتە: بەبێ زیان دان لێیان تووشى ئەزیەت و ئازاریان مەکەن. (ئیبن کەسیر) دەڵێ: ئەم ئایەتە چەند حوکمێکى گرنگى تێدایە:

یەکەم: بێژەى (نیکاح) هەر بەواتاى مارە کردنە، بە تایبەت کە دەفەرمووێ: (من قبل أن تمسوهن).

دووەم: دەتوانرێ پێش تێکەڵویکردن ژن تەڵاق بدرێ.

سێیەم: بێژەى (المؤمنات) ژنى کیتابیش دەگرێتەوە.

چوارەم: ئیبنى عەبباس و دەستەیەک لە (سەلەف) ئەم ئایەتە دەکەنە بەڵگەى ئەوە کە تا (نیکاح) نەبێ هەرگیز تەڵاق نابێ و ناشکەوێ، ئیمامى (شافیعیى و، ئەحمەد)یش هەروا دەڵێن، بەڵام (ئەبو حەنیفەو مالیک) پێیان وایە کە پێش (نیکاح)یش تەڵاق هەیەو دەکەوێ، بۆ نموونەى هەردوکیان: (إن تزوجت فلانة فهي طالق) دەست دەدا. فەرموودەیش هەر پشتگیرى ئەوە دەکا کە تا (نیکاح) نەبێ تەڵاق نابێ و ناکەوێ: ((لا طلاق لابن آدم فيما لا يملك)). (ئەحمەد، ئەبووداود، تیرمزیى، وصححه الألباني في إرواء الغليل 2069) ((لا طلاق قبل النكاح)). (ئیبنى ماجە، وصححه الألباني في سنن إبن ماجة 2049).

پێنجەم: بەکۆى دەنگى زانایان: هەرکاتێ ژنان تەڵاق دران – پێش چوونە لایان- عیددەیان لەسەر نییە، مەگەر مێردەکەى بمرێت، دیارە ئەوە دەبێ ئەوکاتە عیددەى ژنى مێرد مردوو هەڵژمێرێ.

شەشەم: موتعە: ئەم موتعەیە لەم جێگایەدا گشتگیرە، واتە: هەر ژنێک کە مارەیى بۆ دانرابێت و پێش دەست تێکەڵکردن لە تەکیا تەڵاق بدرێت، نیوەى مارەییەکەى خۆى دەکەوێ و هەم بە موتعەش بۆى دادەنرێت، وەک ئەفەرموێ: (إن طلقتموهن من قبل أن تمسوهن وقد فرضتم لهن فريضة فنصف مافرضتم) 2/237. هەروەها ژنێکیش مارەیى بۆ دیارى نەکرابێت و پێش چوونە لاى تەڵاق بدرێت شتێکى بۆ دادەنرێ بە ناوى موتعەوە، بەڵام ئەو موتعەیەش بە پێى توانایى و دەسەڵات و، بێ توانایى و بێ دەسەڵاتى مێردەکە دادەنرێ: (لاجناح عليكم إن طلقتم النساء ما لم تمسوهن أو تفرضوا لهن فريضة ومتعوهن على الموسع قدره وعلى المقتر قدره متاعا بالمعروف حقا على المحسنين) 2/236.

والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/30سەردان 923