ئایا خۆ قەڵەوکردن بە دەرمان و پرۆتینات دروستە.؟
ئایا خۆ قەڵەوکردن بە دەرمان و پرۆتینات دروستە.؟
وەڵام: باسمانکرد کە چارەسەر ڕێی پێدراوەو هەندێ جاریش واجبە، جا هەر لەو سۆنگەیەوە ئەگەر ژنێک ویستی خۆی قەڵەو بکات بە دەرمان، یا بە خواردنی پرۆتینات، لەبەر حەزی خۆی بێت، یان مێردەکەی حەزی لێ بکات، شەریعەتی ئیسلام رێی پێدەدات. خاتوو عائیشە دەڵێ: دایکم ویستی – بەرلەوە بچمە لای پێغەمبەر ﷺ – بەدەرمان قەڵەوم بکات، منیش قەبووڵم نەکرد، ئەوسا بۆ خۆى ترۆزی و فەریکە خورمای پێدام قەڵەو بووم.
هەروەها ژنان دەتوانن هەوڵ بدەن بەدەرمان و وەرزش و هەر هۆیەکی دی کێشی خۆیان کەم بکەنەوە و خۆ لاواز بکەن.
تێبینی:
1- بەکارهێنانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی جنسیی، بەتایبەت ئەوانەی ڕەبەنن و بۆیان ناکرێ بە شێوەی شەرعیی و بە ئاسانی ژن بهێنن، یان مێرد بکەن، وەیان هێزی سێکسیان لەسنوور بەدەرە و بە ژنێک تێر ناکرێ، زاناکان ئەم فەرموودە دەکەنە بەڵگەى ئەو مەسەلەیە کە پێغەمبەر ﷺ دەفەمووێ: ((يا معشر الشباب! من استطاع منكم الباءة فليتزوج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)). (صحيح البخاري- كتاب النكاح، باب قول النبي صلى الله عليه وسلم : من استطاع - حديث : 4779).
2- هەروەک دەتوانن دەرمان بەکاربێنن بۆ کەمکردنەوەی هێزى جنسییان، هەروەهایش دەتوانن لەڕێی دەرمانەوە بەهێزی بکەن، بەتایبەت ئەگەر زەرور بوو، بۆ نموونە: کابرایەک خێزان و هاوسەری هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆیەک بێت هێزی سێکسی لاوازە و خێزانەکەی پێ ڕازی ناکرێ، ئەو کەسە دەتوانێ هەموو ڕێگایەکی شەرعیی بگرێتە بەر و چارەسەری خۆی بکات.
شیاوی باسە ژنانیش دەتوانن – ئەگەر تووشی لاوازی ئارەزووی جنسیی بوون، دەرمان و هەر هۆیەکی شەرعیی بەکار بهێنن بۆ چارەسەری خۆیان، بەمەرجێ مێرددار بێت و پێاوەکەی گلەیی هەبێ لێی.
3- دەرمانێک بەکار نەهێنن ئیسلام بەحەرام و یاساغی دانابێت، چونکە پێغەمبەر دەفەرموێ: ((..ولاتتداووا بحرام)). (المعجم الكبير للطبراني- باب الخاء، خيرة بنت أبي حدرد أم الدرداء ويقال لها هجيمة، حديث : 20490. صححه الألباني في صحيح الجامع، برقم: 1762) یان ئەبووهورەیرە دەڵێ: ((نهى رسول الله ﷺ عن الدواء الخبيث)).(سنن أبي داود - كتاب الطب، باب في الأدوية المكروهة - حديث: 3390. وصححه الألباني في سنن أبي داوود، برقم: 3870) خۆ ئەگەر دەرمانی پاک و حەڵاڵ دەست نەدەکەوت، هەندێ لە زاناکان – وەک ناچاری – ڕێگە دەدەن، دەرمانی حەرام بەکار بهێنرێت. (ئیبن حەزم) دەڵێ: (ومن أكره على شرب الخمر أواضطر إليها لعطش أو علاج، أو لدفع خنق فشربها،.. فلا حد على أحد هؤلاء..). خاوەنی (التهذيب) دەڵێ: (يجوز للعليل شرب البول والدم وأكل الميتة للتداوي إذا أخبره طبيب مسلم أن فيه شفاءه). لەگەڵ هەندێ کتێبی تردا کە لەو بارەوە قسەیان کردووە، وەکو (البدائع – للكاساني)، (الفتاوي الهندية)، خاوەنی (عمدة القاري – شرح صحيح البخاري).. هتد.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 958
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟