دیداری به‌رێز مامۆستا جه‌مال حبیب الله
دیداری به‌رێز مامۆستا جه‌مال حبیب الله
دیداری به‌رێز مامۆستا جه‌مال حبیب الله "بێ‌دار" دۆست و خۆشه‌ویستی مامۆستا
به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان وتاك و ته‌نیا، به‌دیهێنه‌ری ئاسمان و دنیا، سه‌لات وسه‌لامی هه‌میشه‌یی بۆسه‌رگیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر و كه‌سانی خانه‌واده‌یی و یارانیی و شوێنكه‌وتووانی.
- رۆژی (25/1/2007) زاینیی هه‌موو ساڵێك، له بیره‌وه‌ریی مندا، رۆژێكی بوومه‌له‌رزاویی سامناكی خه‌م ئه‌نگیزه، رۆژێكه تیایا وا هه‌ست ده‌كه‌م كه پارچه‌یه‌ك له له‌شم، بگره له هه‌ناوم لێم جیا ئه‌بێته‌وه، ئیتر ئێش وئازار و ناسۆر ئارامم لێ هه‌ڵده‌گرن،هیچ شتێك ناتوانێت دڵم ئاسووده بكات و ئاساییم بكاته‌وه. ئاخر من ناهه‌قم نییه و دڵته‌نگیم به هه‌وانته نییه،من براده‌رێك یان دۆستێكی دێرینی ئازیزم له‌م ڕۆژه‌دا له ده‌ستدا كه جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تییه.
سه‌ره‌تای یه‌كترناسینی من و مامۆستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق وئێران، واته سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م. ئه‌و كاته من مامۆستا بووم له موجه‌ممه‌عی سیروان، مامۆستا ئه‌حمه‌دكاكه مه‌حموودیش، تۆپ بارانی ئێران ناچاری كردبوو خورماڵ به جێ بهێڵێ و به ماڵه‌وه بێت بۆ موجه‌ممه‌عی سیروان و تیایا بگیرسێته‌وه. هه‌ر له‌و كاته‌دا ئێمه چه‌ند كه‌سانێك بووین له مزگه‌وتی (( صلاح ا‌لدین )) سه‌رگه‌رمی خوێندنی قورئان بووین به (تجوید )ه‌وه، مامۆستا ئه‌حمه‌دیش خۆی كرد به هه‌ڵقه‌ی قورئان خوێندنه‌كه‌داو ده‌ستی كرد به خوێندنی قورئان له گه‌ڵماندا. دیمان ته‌جویدێكی زۆر جوان ده‌زانێت و ده‌نگیشی له قورئان خوێندندا زۆر خۆش و سازگاره، له هه‌مانكاتدا گه‌لێ نیشانه‌ی زیره‌كیی و وریایی و به ئاگاییمان لێ به‌دی كرد، دواجار داوامان لێ‌كرد كه ده‌رسێكی ته‌فسیری قورئانمان پێ بڵێ و ده‌رسه‌كه‌ش له ( فی ظلال القرا‌ن ) دا بخوێنین، ئه‌ویش به‌مه قایل بوو، ده‌رس ده‌ستی پێكردو چه‌ند ساڵێك درێژه‌ی كێشا. جار له دوای جار خۆشه‌ویستی مامۆستا له دڵی مندا زیاتر‌و پته‌وتر ده‌بوو، ئه‌ویش بۆ من هه‌مان هه‌ستی هه‌بوو، خۆشه‌ویستیی و رێز له نێوانماندا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه خێزانه‌كانمان، مناڵه‌كانمان و كه‌س وكاریشمانی گرته‌وه، وه تا دواهه‌ناسه‌ی مامۆستای كۆچكردوو ئه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستیی و متمانه‌بوونه به یه‌كتر هه‌میشه به‌رده‌وام بوو.
زیاده‌ڕه‌ویی نییه ئه‌گه‌ر بڵێم ده‌یان وسه‌دان بیره‌وه‌ریی وهاوفیكریی و هاوخه‌میی قووڵ چ خۆش و شیرین، چ تاڵ وترش كه له نێوانماندا هه‌بووه، تا دوا رۆژی ژیانم هه‌ر ختووكه‌ی ژێكانی دڵ و چاڵ و چۆڵه‌كانی مێشكم ده‌ده‌ن و ناهێڵن مامۆستا له سه‌ر شاشه‌ی فیكر‌و خه‌یاڵ و بیناییم دوور بكه‌وێته‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه، له ناوه‌راستی هه‌شتاكاندا حكوومه‌تی عێراق مامۆستا ئه‌حمه‌دی تێ پێچا كه ئه‌بێ شتانێك بڵێت مه‌دحی عێراق و ڕه‌وایی جه‌نگی عێراق و ناڕه‌وایی ئێران بڵێت، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌ت له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موجه‌ممه‌عی سیرواندا چه‌ندان مه‌لای بانگ كرد‌و كۆڕێكی بۆ به‌ستن، ئه‌م كاره‌ش هه‌ر زۆر به‌سه‌ر ده‌روونی مامۆستا ئه‌حمه‌ده‌وه قورس بوو، چونكه ئه‌و جه‌نگه‌ی به ناهه‌ق و ناڕه‌وا ده‌زانیی و ده‌شیزانی هه‌ڵگیرسێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراقه نه‌ك ئێران. شه‌وێكیان دوای نوێژی عیشا له مزگه‌وتی ( صلا ح ا‌لدین ) له‌گه‌ڵ من و مامۆستا حبیب محمد سعید دا دانیشت و پێی گوتین، (( برایان! وه‌ك ده‌زانن ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ فتوای ناهه‌قم پێبدات، منیش هه‌رگیز نامه‌وێ ئه‌و كاره بكه‌م، ده‌ی ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی زۆر قورس و پڕ له مه‌ترسیی یه، به ڕای ئێوه ده‌بێ من چی بكه‌م؟))
ئێمه‌ش هه‌ندێ دڵخۆشییمان دایه‌وه‌و نه‌مان ده‌زانی چی پێ بڵێین وچ چاره‌سه‌رێكی بۆ دیاری بكه‌ین!! به هه‌ر حاڵ، حكوومه‌ت كۆڕه‌كه‌ی ڕێك خست، مامۆستا بڕیاری دا هیچ نه‌ڵێت، هه‌ر یه‌ك سه‌عات به‌سه‌ر گرتنی كۆڕه‌كه‌دا تێنه‌په‌ڕی و هێشتا سه‌ره‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د نه‌هاتبوو، ئێران موجه‌ممه‌عی سیروانی دایه به‌ر تۆپ و كۆڕه‌كه تێكچوو، به‌مه‌ش خوای گه‌وره مامۆستای قوتار كرد‌و له‌و ته‌نگژه‌یه ڕزگاری كرد. تێكه‌لاَویی و دۆستایه‌تی من و مامۆستا ئه‌حمه‌د ئێجگار قووڵ و به‌رفراوان بوو، چونكه هاو وه‌لاَتی، هاو زمان، هاو دین و مه‌زهه‌ب، هاوبیر و هاوخه‌بات، هاوكارو ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بووین، به تایبه‌تی تر له بواری نووسیندا، هه‌رچیمان ده‌نووسی نیشانی یه‌كترمان ده‌داو له دنیای ره‌خنه‌و ره‌خنه‌سازییدا بۆ یه‌كتر هاوكار بووین و به گوێی یه‌كترمان ده‌كرد. مامۆستا ئه‌حمه‌د له‌و كاته‌وه كه ناسیم، تێ گه‌یشتم كه كه‌سێكی گیان شۆڕشاویی یه‌و سه‌راپای گیان و بوونی له شۆڕشدا شه‌پۆل ده‌دات، كه ده‌ڵێم شۆرش، مه‌به‌ست له‌و شۆرشه‌یه كه به ڕووی كوفر‌و ناهه‌قیدا ده‌ته‌قێته‌وه،. شۆرش له دژی سته‌مكاران و ملهوڕان..شۆرش له‌پێناوی جێگیركردنی دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی و به هانا هاتنی لێقه‌وماوان و ماف خوراواندا. بۆ گه‌یشتن به‌و ئومێد‌و ئاواته به‌رزانه، مامۆستا هه‌موو رێگا‌و وه‌سیله‌یه‌كی ڕه‌واو گونجاوی ده‌گرته به‌ر، ئه‌وه بوو كه ووتارخوێنی مزگه‌وت بوو،خوتبه‌كانی ئاگریان ده‌كرده‌وه، خه‌ڵك هه‌ستی به‌و دیارده‌یه كردبوو، له به‌ر ئه‌وه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه، له گه‌لێ ناوچه‌ی شاره‌زووره‌وه ڕوویان ده‌كرده مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موجه‌ممه‌عی سیروان، هه‌تا له ووتاره‌كانی به‌هره‌مه‌ند ببن. هه‌موو جارێكیش به منی ده‌گوت: (( حه‌ز ئه‌كه‌م وتاره‌كانم هه‌ڵبسه‌نگێنی و هه‌ر تێبینی یه‌كیشت هه‌یه له سه‌ریان پێم بڵێیت )).هه‌موو جارێك داوام لێ ده‌كرد كه كه‌مێك هێمن بێت له وتاره‌كانیدا و ئه‌وه‌نده به زه‌قی هێرش نه‌كاته سه‌ر ده‌سته‌لاَتی به‌غدا نه‌وه‌ك بیگرن، به‌لاَم ئه‌و ده‌یگوت، كاتێك كه ده‌چمه سه‌ر ( مینبر )ه‌كه، ده‌سته‌لاَتم به سه‌رخۆما نامێنێ و به (لا إرادی ) شتانێك ده‌ڵێم و ئه‌وه‌ی پێی بڵێی ترس به بیرما نایه‌ت.
له پاڵ خه‌باتی وتاردا، مامۆستا خه‌باتی به چه‌كی پێنووس ده‌كرد. ئه‌وه بوو به پێنووسه به بڕشتیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك كتێبی به كه‌ڵكی – كه زاده‌ی بیری خۆی بوون – له چاپ دان وخستنیه بازاره‌وه‌و له دووتوێكه‌یاندا شۆرشێك دژ به سته‌مكار كڵپه‌ی ده‌هات، خوێنه‌ران زۆر به‌تاسه‌وه پێشوازییان لێ كردن، هه‌ر كه ئه‌یاندی دانه‌ره‌كه‌یان (( ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ))ه، یه‌كسه‌ر ده‌یان قۆستنه‌وه. مامۆستا هه‌ر به‌مه نه‌وه‌ستایه‌وه، به‌شێك له‌كات و ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ وانه وتنه‌وه، ئه‌م ئه‌ركه‌یشی پڕ بوو له گیان و له په‌روه‌رده‌ی شۆرشگێڕانه دژ به‌كوفرو سته‌مكارو داگیركه‌ران. له گه‌رمه‌ی ئه‌م جیهادو خه‌باته‌دا،مامۆستا مه‌والیدی سه‌ربازیی ده‌رچوو، ئه‌ویش شێرانه ئه‌و فه‌رمانه‌ی دایه دواوه‌و ده‌ستی له مووچه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌ڵگرت و به‌سه‌ری به‌رزه‌وه ئیدامه‌ی به جیهادی خۆی ده‌دا. له ساڵی ( 1987 )دا كه ڕاپه‌رینه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری ڕوویدا، مامۆستا ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ناوداری ناوچه‌كه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆردا ڕوویانكرده ئێران و پاش ماوه‌یه‌ك (( بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان ))یان دامه‌زراند، مامۆستا چه‌ند نامه‌و هه‌واڵێكی بۆ من نارد كه بچم بۆ ئێران و ده‌یگوت كه ((به‌رپرسییه‌تی راگه‌یاندن))ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان چاوه‌رێی تۆیه،به‌لاَم من نه‌چووم و ئه‌م نه‌چوونه‌ش نه‌بووه هۆی لێكتر تۆران و جیابوونه‌وه‌مان.
مامۆستا ئه‌حمه‌د له بواری چه‌كداریشدا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی ، توانا‌و لێهاتوویی و دڵسۆزیی خۆی بۆ ئیسلام سه‌لماند ، ئه‌وه‌بوو له‌پاڵ چه‌كی زمان و چه‌كی پێنووسدا چه‌كی به‌ره‌نگاریشی كرده شان ، له مزگه‌وتانی هه‌ندێ جێگای ئێران‌دا ته‌وعیه‌ی موسڵمانانی ئه‌كرد ، به‌رامبه‌ر رژێمی سته‌مكاری به‌عس شێرانه ده‌جه‌نگا هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه سوپای به‌عس كوردستانی به‌ناچاری به‌جێهێشت .
مامۆستا خێروبێری هیجره‌ت و بانگه‌واز و جیهادی جۆراوجۆری بۆ خۆی پچڕاند ، ده‌توانم شایه‌تی بۆ بده‌م كه له هه‌موویاندا مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره بوو ، له هه‌مووشیاندا نییه‌تی پاك و دڵسۆزیی و لێبڕانی ته‌واوی به‌كارهێنا ، نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه مامۆستا ئه‌حمه‌دیش ئینسان بوو نه‌ك فریشته ، ئینسانیش له هه‌ڵه‌و كه‌مووكورتی هه‌رگیز بێبه‌ش نه‌بووه و نابێت ، سیفه‌تی (كمال) یش ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه .مامۆستا ئه‌حمه‌د له سه‌رده‌مێكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، كه ئه‌كرێ بگوترێت سه‌رده‌می شه‌ڕو ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كیی و ململانێ و دوور له ئاشتی و ته‌بایی بوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خۆی له‌و شت و دیارده زه‌ره‌ر به‌خشانه ده‌پاراست، كه‌چی هه‌ر ناچاریان كرد‌و تێوه‌یان گلاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و له‌خێرو بێری پێكه‌وه ژیان و له سوودی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تیی و یه‌كتر خوێندنه‌وه، له ئومێد‌و هیوای گه‌ل و وه‌ته‌نه‌كه‌ی نا‌ئومێد نه‌بوو، ئاماده بوو هه‌میشه ده‌ستی ئاشتی و برایه‌تیی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی درێژ بكات و ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كیی له بیری خۆی بباته‌وه، كێ بێت بتوانێ رۆڵ و هه‌وڵ و تێكۆشانی مامۆستا فه‌رامۆش بكات له رۆژه سه‌خته‌كانی جه‌نگی براكوژیی ناوخۆدا كه ئه‌و به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و بارودۆخه ده‌یدا؟ هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر به زه‌قی شاهیدی ده‌وری دڵسۆزانه‌ی ئه‌و رۆژگاره‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دن.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د – نه‌ك به گه‌واهیی من – به‌ڵكو به گه‌واهیی واقیعی سه‌رده‌می خۆی و به گه‌واهیی مێژوو، سه‌لماندنی هه‌روه‌ك مه‌لاو داعی یه، هه‌ر به‌و جۆره‌ش نووسه‌رو موفه‌سیره، له‌وه‌ش گرنگتر، شۆڕشگێرو سیاسه‌تمه‌داره، مێژوویه‌كی دیار‌و زانراوی بۆ خۆی تۆماركرد، تا ئه‌و كات و ساته‌ی كه دڵی له لێدان كه‌وت به سه‌ری به‌رزو مێزه‌ری سپیی و دڵی زیندوو و فیكری گه‌ش و عه‌زیمه‌تی شاهانه‌وه ژیا، گوێی به هه‌ڕه‌شه‌و ئیستیفزازو چاو بز كردنه‌وه‌ی كه‌س نه‌ده‌دا. له‌پاڵ ئه‌و سیفه‌ته به‌رزانه‌دا، من وه‌ك براده‌رێكی نزیك لێوه‌ی، كۆمه‌ڵێ سیفه‌ت و خده‌و خووی ترم لێ به‌دی ده‌كرد،وه‌ك: (( ده‌ست كراوه‌یی و به‌خشنده‌یی ، میوان په‌زیریی ، ڕووخۆشیی ، نه‌فس به‌رزیی ، ئامۆش و سه‌ردان له‌خزمان و ناسراوانی ، وه‌فاداریی ، بیرفراوانی ، باوه‌ڕبوون به گۆڕان و پێشكه‌وتن ، زیره‌كیی وبیرتیژیی ، قه‌بووڵ كردن و وه‌رگرتنی ره‌خنه ته‌نانه‌ت له خودی خۆی با ره‌خنه‌كه تاڵ و ترشیش ببوایه )).
كاتی ئه‌وه‌م هاتووه كه ڕوو بكه‌مه گیانی نه‌مری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودو وه‌ك رۆژانی سه‌رده‌می ژیانی دنیای بیدوێنم و پێی بڵێم: مامۆستا گیان! ئه‌ی ره‌فیقه دێرینه‌كه‌م! تۆ پێرێ بوو به‌ڵێنت دا به‌من كه ئه‌و كتێبه‌ی لێم داواكردیت، له گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی خۆم بهێنیته‌وه.. ئاخر من و تۆ چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی ته‌فسیره‌كه‌ی تۆ و فه‌رهه‌نگی من بووین..ده‌ی خۆ نه‌خشه‌ی نوێی داهاتوومان داده‌رێژا..هه‌ی بێ به‌لاَبی! كه‌ی باسی كۆچ و سه‌فه‌رو فیراقمان كرد..؟ ئاخر كه‌ی وه‌خت و واده‌ی لێك بڕان و دووركه‌وتنه‌وه بوو؟ ده‌ی خۆ خواحافیزییمان لێكتر نه‌كرد؟ هێشتا زۆربه‌ی ئومێد‌و ئاواته‌كان گۆپكه‌و پا ژه‌ره‌ژ بوون و نه‌كرابوونه‌وه.. چۆن وا به په‌له چوویت و به جێت هێشتین؟ ئاخر گیانه‌كه‌م كه‌ی كاتی سه‌فه‌ر بوو.. كه‌ی ..
تو لوای منت ئاستا په‌ی خه‌ما چند خه‌می وه‌روو هیشتای هه‌ر كه‌ما
چێش جه گره‌وای ژیرم كه‌رۆوه؟ چێش هه‌ن بتاوۆ تۆم ویر به‌رۆوه؟
ئه‌ی مامۆستا دلسۆزه‌كه‌ی رابوونی ئیسلامیی! خۆزگه من و كه‌سان و خزمان و دۆستان و شوێنكه‌وتووه‌كانت ده‌مانتوانی به ڕێك و پێكیی..ئازایانه‌و دوور له ترس..مه‌ردانه‌و ژیرانه‌و وه‌فادارانه.. به‌و جۆره‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) پێیان خۆشه، رێگه پاكه چاكه‌كه‌ی تۆمان بگرتایه‌و تا دوا هه‌ناسه به‌رمان نه‌دایه. تۆ چوویت و به جوانیی جێگای خۆتت كرده‌وه.. ده‌ك جێگات فرده‌وسی به‌رین بێت.. خوای گه‌وره ئێمه‌ش بێ به‌ش نه‌كات.
جمال حبیب الله (( بێ‌دار ))

بەروار2020/03/30سەردان 614
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د