ئایا خاڵکوتان و ددان شاشکردن دروستە.؟
ئایا خاڵکوتان و ددان شاشکردن دروستە.؟
وەڵام: ئیمامی بوخاریی باقەیەک فەرموودەی – لەبارەی خاڵکوتان و ددان شاشکردنەوە هێناوە، لەوانە: (ئیبن عەمەر) دەڵێ: ((أن رسول الله ﷺ قال: لعن الله الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة)). (صحيح البخاري - كتاب اللباس، باب الوصل في الشعر - حديث : 5595) بەڕاستی پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: نەفرینی خودا لە ژنی پەیوەستکەری قژ و پەیوەست بۆ کراوەکەیش، وە لە خاڵکوت و خاڵ بۆ کوتراو، وە فەرمووی: ((..والمتفلجات للحسن، المغيرات خلق الله)). (صحيح البخاري - كتاب تفسير القرآن، سورة البقرة، باب وما آتاكم الرسول فخذوه، حديث : 4606) بەمەستی نەفرین کردن لە ژنانی شاشکەری ددانیان، چونکە وەکو گوتمان چەواشەکاریی و (تەدلیس)ی تێدایە، بەتایبەتی کە ژنانی بەساڵاچوو دەیکەن، بۆ ئەوە ئاماژە بێت بۆ تەمەن کەمیی و لاویەتیان، تا بەرامبەرەکەیان دەستخەڕۆ بکەن، لەولایشەوە دەسکاری (فيطرەت) و در وستکراوەکانی خودایە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/30سەردان 2765
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟