ئایا پەیوەستکردنی قژ بە قژەوە دروستە.؟
ئایا پەیوەستکردنی قژ بە قژەوە دروستە.؟
وەڵام: لکاندن و پەیوەستکردنی قژ بە قژەوە بە مەبەستی خۆ جوانکردن و زۆر کردنیان، کارێکی حەرام و قەدەغەیە، چونکە:
یەکەم: بوخاریی و موسلیم لە ئەبوو هورەیرەوە دەگێڕنەوە کە پێغەمبەر ﷺ – فەرمووى: ((لعن الله الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة)).(صحيح البخاري - كتاب اللباس، باب الوصل في الشعر - حديث : 5595) واتە: نەفرینی خودا لەو ژنانە بێت کە: قژ دەلکێنن بە قژی خۆیانەوە، یا بە قژی ژنانی ترەوە، وە لە قژ بۆ لکێنراوەکەش نەفرین بێ، وە لە ژنانی خالأکوت و خالأ بۆ کوتراویش بێت.
دووەم: خاتوو عائیشە دەڵێت: کچۆڵەیەکی (ئەنصاریی) مێردی کرد، پاشان نەخۆشکەوت و قژی سەری هەڵوەری، ئەوجا ویستیان بە قژی ژنانی تر بۆی پەیوەست بکەنەوە، جا بۆ حوکمى ئەوە لە پێغەمبەریان ﷺ پرسی، ئەویش فەرمووی: ((لعن الله الواصلة والمستوصلة))، کەوابوو لکاندنی قژی ژنانی تر بە قژەوە، حەرام و ڕێ لێ گیراوە، بۆیە پێغەمبەر ﷺ بەو شێوەیە نەفرینی لەهەردوولا کرد.
لکاندنی (موو) بە (موو)ەوە، ئەوە حوکمەکەی بوو، بێ جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا، بەڵام ئەگەر دەزوو و بەکرەو خوریی و ئاوریشمی لکاند بە قژیەوە، بە مەبەستی جوانی و خۆجوانرکردن بۆ مێردەکەی – نەک بۆ چەواشەو تەدلیس، ئەوە وەکو (قاضي عياضى مالكي) دەڵێت قەیدی نییە.
ئەو قژانە کە حەرامە لکاندنیان بەقژەوە، قژی (صەناعیی) و دەستکردیش دەگرێتەوە، چونکە چەواشەکاریی و (تەدلیس)ەکە بەمانیش دەکرێ، ئیمامی (نەوەوی) لە ڕاڤەی فەرموودەى ((..صنفان من أهل النار..)). (صحيح مسلم، كتاب اللباس والزينة، باب النساء الكاسيات العاريات المائلات المميلات، حديث : 4065) ئەوەش وا دەبێ کە بە پەڕوو عیمامە و هەر شتێکی دی دەیکەن، کەوابوو دەسکاری سەروسیمای ژنان – بەدەر بۆ مێردی خۆیان، چەواشەکاری و تەدلیسە – بۆیە ئەگەر بەپەڕۆ، بەلۆکە، بەخوریی..هتد، بکرێ و سەری خۆی لە دواوە گەورەبکا هەر حەرام و یاساغە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/29سەردان 2158
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟