حوکمى قژى سەرو داهێنان و خزمەتکردنى.؟
حوکمى قژى سەرو داهێنان و خزمەتکردنى.؟
وەڵام: قژ شتێکە جوانی دەبەخشێ بەمرۆڤ، بۆیە باسێکی دورو درێژی هەیە: داهێنان و شانەکردنی و ڕۆنکردن و چەورکردنی، هەڵکێشانی، هتد. پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ: ((من كان له شعر فليكرمه)). (سنن أبي داود، كتاب الترجل، باب في إصلاح الشعر، حديث: 3650. قال الشيخ الألباني في سنن أبي داوود، حديث حسن صحيح، رقم الحديث: 4163) هەر کەسێک قژی هەیە، دەبێ ڕێزی لێ بگرێ: واتە:پاک و تەمیزی و شانەو ڕۆنی بکا، دەسبەرداری نەبێ تاوەکو لباد وخوری بلکێ بەیەکا و سەروسیمای ئاڵۆز بکات.
خاتوو (عائیشە) دەڵێ: سەری پێغەمبەرم ﷺ شانە دەکرد و بێ نوێژیشبووم: ((كنت أرجل رأس رسول الله وأنا حائض)). (صحيح البخاري، كتاب الحيض، باب غسل الحائض رأس زوجها وترجيله، حديث: 291) لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە (ئەنەس دەیگێڕێتەوە) پێغەمبەر ﷺ گەلێ جار مووی سەری ڕۆن دەکردو ڕیشی شانە دەکرد، ((كان رسول الله ﷺ يكثر دهن رأسه ويسرح لحيته بالماء)). (الطبقات الكبرى لابن سعد، وحسنه الألباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 720).
بەڵام خۆکردنە خزمەتکاری قژ و هەمیشە بچییە لای ئاوێنەیەک و شانە و ڕۆنی بکەیت، لەسنوور دەردەچێ و (مەکروهە)، ئەمەیە کە دەفەرمووی: ((نهى رسول الله ﷺ عن الترجل إلا غبا)). (صحيح ابن حبان، كتاب الزينة والتطييب، ذكر الزجر عن الترجل في كل يوم لمن به الشعر، حديث : 5562. وصححه الالباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 501) واتە: بەیناو بەین نەبێ، پێغەمبەر ﷺ رێى لە قژداهێنان و رۆنکردنى مووگرت.ئەم باسی قژ شانەکردن و ڕۆنکردنەیی و...هتد بۆ ژن و پیاو وەک یەکە، بگرە دەبێ ژنان زیاتر و باشتر بەدەم قژیانەوە بن و پاک و خاوێنی بکەن و شانەی بکەن، بەتایبەتی تر ئەگەر مێرددار بوون، بەڵام ئەمانیش دەبێ وریابن خۆ نەکەنە کارەکەری قژیان و هەردەم خەریکی بن.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/29سەردان 2111
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟