ئایا بەکارهێنانی بۆنخۆشى بۆ ئافرەتان دروستە.؟
ئایا بەکارهێنانی بۆنخۆشى بۆ ئافرەتان دروستە.؟
وەڵام: بەکارهێنانی هەر مادەیەکی بۆنخۆش لە دەم و چاوو موو و جەستە، یان هەڵگرتنی بۆن، کارێکی (مستحب) و پەسەندە، ئیمامی (بوخاریی) لەخاتوو عائیشەوە – خوداى لێ ڕازى بێت - دەگێڕێتەوەو دەڵێت: ((كنت أطيب النبي ﷺ بأطيب ما يجد، حتى أجد وبيص الطيب في رأسه ولحيته)).(صحيح البخارى، كتاب اللباس، باب الطيب في الرأس واللحية، حديث : 5586) پێغەمبەرم ﷺ بۆنخۆش دەکرد، بە بۆنخۆشترین شتێک بووبای، تا دەمدیت مووەوکانی سەرو ڕیشی بریسکەیان دەهات.
بەکارهێنانی بۆنی خۆش بۆ ژن و پیاو حەڵاڵە. (ئەبوو سەعید) دەڵێ: باسی ژنێکیان دەکرد لای پێغەمبەر ﷺ گوایا ئەنگوسیلەی بە میسک ناوخەنکردووە، ئەویش ﷺ فەرمووی: ((وهو أطيب الطيب)). (رواه النسائي، وصححه الألباني في المجتبى من السنن لسنن النسائي، برقم: 5119) واتە: میسک لەهەموو بۆنخۆشەکان بۆنخۆشترە، کەواتە بابەکاری بێنێ.
بۆنخۆشی ژنان بەمادەیەک دەبێ، بەڕەنگەکەی دەزانرێ، بەڵام بۆنی نییە (وەکو زەعفەران)، هی پیاوانیش بۆنەکەی هەیەو ڕەنگی نییە (وەکو گولآو)، ئەوەیە کە پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ: ((طيب الرجال ما ظهر ريحه وخفي لونه وطيب النساء ما ظهر لونه وخفي ريحه)). (رواه الترمذي، وصححه الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي، برقم: 2787).
ژنان تا لەماڵەوە بن، دەتوانن هەموو جۆرە بۆنخۆشییەک بەکار بهێنن، بەڵام کە لەماڵ دەرچوون نابێ بۆنخۆشی وەک (عەتر) و ئەو مادانە بەکار بێنن، ئەمەیە کە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ((إذا استعطرت المرأة، فمرت على القوم ليجدوا ريحها، فهي كذا وكذا، قال قولا شديدا)). (رواه أبوداوود، وصححه الالباني في سنن أبي داوود، برقم: 4173) واتە: هەرکات ژن بۆنخۆشی بەکار بهێنێت وەکو (عەتر) و لەماڵ چووە دەر، تابۆنەکەی ببیسن، حاڵی خراپ دەبێ، هەروەها کاتێ بۆنیخۆشى بەکارهێنا، نابێ ئامادەی مزگەوت ببێ بۆ نوێژەکان، بۆ ئەمەیش فەرموودە گەلێک هەیە، چونکە ژنان جێگەی سەرنج ڕاکێشانی پیاوانن، لەبەرئەوە نابێ کارێ بکەن، پیاوان لە خۆیان بەخەبەر بێنن، خۆ بێگومان عەترو ئەو جۆرە ماددانەش لەوانەن کە پیاوان بە خەبەر دێنن.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/29سەردان 3058
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟