ئایا هەڵگرتنى دەمووچاو دروستە.؟

ئایا هەڵگرتنى دەمووچاو دروستە.؟

وەڵام: دەموو چاو هەڵگرتن ئەوەیە کە ژنان دەچوونە لای ژنانی تر، دەرمانێکیان دەدا لە ڕوخساریان و گەش دەبوونەوەو هیچ شتێکیشى پێوە نەدەماو ناسک و نەرمۆڵە دەبوون.

جا ئەوکارەی ئەمرۆِش کە ژنان بۆ خۆیان، یان لە یانەی خۆ جوانکردن (ئاراییشگا) ئەو ماددە گیراوانە بەکار دەهێنن و ڕەنگ و ڕوخساریان سوور، یان سپی، یان سورو سپی وەردەگێڕێ، کارێکی حەرامە، چونکە ئەو ماددە کیمیاویانە زەرەرو زیانیان پێدەگەیەنن ئەگەر بۆ دواییش بێت، لەولایشەوە (تەدلیس) و چەواشەکاریە، چونکە ژنێکى ناشیرین، دەتوانێ سەد ئەوەندەی ژنێکی شەنگ و شۆخ خۆی بگۆڕێ و بازاڕی خۆی پێگەرم بکا و سەرنجی داخوازان ڕابکێشێت بۆ خۆی و، بەرامبەرەکەى لەخشتە بەرێت، ئەمەش حەرامە، ئیتر قسە لەو هەموو زەرەروو زیانە داراییە ناکەین کە لە وڵاتی دەدەن و خۆشیان گیرۆدە دەبن، هەتا دەگاتە کەس وکار، یان مێردیان، ئەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێت کە ژنانی مێرددار، دەتوانن لەماڵەوە بەو ماددە گیراوانە کە زیان بە ڕوخساریان ناگەیەنێت، خۆ ئارایش بدەن بۆ مێردەکانیان و بەوە خۆ ئامادە بکەن بۆ یەکتر، کە ئەوە لە ئیسلامدا بە شێکە لە مافی ژن و مێردی لەسەریەک، پیاوەکە لە سنووری خۆیدا، خۆی پاک و تەمیز ڕابگرێ، ژنەکەیش لەچوارچێوەی خۆیدا خۆ ئاراییش بدات تا هەردوو ئامادە دەبن، ئەگینە ستەمیان لەیەکتر کردووە.


 والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/29سەردان 6610