دیداری به‌رێز مامۆستا عبدالغنی طه به‌زاز
دیداری به‌رێز مامۆستا عبدالغنی طه به‌زاز
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام علی خاتم الانبیاْ‌ء والمرسلین وعلی اله و صحبه اجمعین ومن تبعهم بامساك الی یوم ا‌لدین.
ڕوون و ئاشكرایه پله‌وپایه‌و رێزی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) لای خوای گه‌وره‌و میهره‌بان له هه‌موو ئاده‌میزادێك به‌رزتره، چونكه ئه‌وان نێرراوی خوای په‌روه‌ردگارن بۆ دانیشتوانی رووی زه‌مین، بۆ ڕزگاركردنیان له هه‌موو تاریكاییه‌ك و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای روناكی ئیسلام به روویاندا، وه خوای گه‌وره ئه‌وانی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بانگ بكه‌ن بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاك و ته‌نهاو به‌دووربن له به‌ندایه‌تی تاغوتان.
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ده‌بێ هه‌موو كه‌س بمرێ، چ پێغه‌مبه‌ران و چ غه‌یری پێغه‌مبه‌ران، هه‌ر وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: (سووره‌تی الانبیاْ‌ء 21 / 34) .
به‌لاَم به‌مردنی پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام) په‌یامه پیرۆزه‌كه‌یان نامرێ، به‌ڵكو خه‌ڵكانێك كه خوای گه‌وره خۆشیانی ده‌وێ په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌گردن و ده‌یگه‌یه‌ننه‌وه به‌خه‌ڵكی، ئه‌وانیش زانایانی خوایین، كه پێشه‌وامان (محمد) فه‌رمویه‌تی: ( العلماْ‌ء ورثة الانبیاْ‌ء، ان الانبیاْ‌ء لم یورثوا دینارا ولا درهما، وانما ورثوا العلم فمن اخذه اخذ بحظ وافر )...
به‌ڵێ ده‌توانم بڵێم مامۆستای (مه‌رحوم) مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌محمود یه‌ك له‌و زانا خواییانه بوو، كه هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ خزمه‌تی ئیسلام، چ له بواری گوتنه‌وه‌ی وانه شه‌رعیه‌كان، چ له بواری وتاره‌كانی هه‌ینی، چ به دانانی كتێب و نامیلكه‌و به تایبه‌تی ته‌فسیره نمونه‌ییه‌كه‌ی ته‌فسیری رامان، كه به‌راستی ته‌فسیرێكه زانا‌و فه‌قێ و قوتابی سودی لێ وه‌رده‌گرن، خوای گه‌وره بیكاته ره‌فیقی له قه‌برو قیامه‌تدا.
به‌ڵێ مامۆستای مه‌رحوم له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كی خوایی و رۆشنبیر‌و گه‌نجی خواویست بیریان كرده‌وه كه كاری ئیسلامیی پێویستی به بوارێكی تر هه‌یه، ئه‌وه‌بوو ده‌ستی كرد به‌كاری سیاسه‌تی ئیسلامیی، تاكو وه‌فاتیشی چه‌ندین لێپرسراویه‌تی گرنگی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییداو به‌وپه‌ری دڵسۆزیی و لێ بووردنه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێی كرد، وه له‌پێناوی ئیسلام و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زۆر ناره‌حه‌تیی و ده‌ربه‌ده‌ریی و نه‌داری تووش هات، به‌لاَم هه‌ر خۆڕاگر بوو، له‌و پیاوانه بوو كه‌راستیان كردبوو له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو موسڵمانان، وه‌ك په‌روه‌ردگار وه‌سفیان ده‌كات له سووره‌تی (الأحزاب 23 / 33)، وه هه‌روه‌ها مامۆستای مه‌رحوم له‌و زانا خواپه‌رستانه بوو كه خوای گه‌وره وه‌سفیان ده‌كات له سووره‌تی (آل عمران 146 /3) من خۆم ماوه‌ی (15) ساڵ موشه‌ره‌ف بووم به‌ناسینی ئه‌م زانا پیرۆزه، به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه چه‌ند سیفاتێكی نه‌گۆریم تیا به‌دی كرد، كه‌جێی سه‌رنج و وردبوونه‌وه‌بوون، له‌وانه: زۆر به‌وه‌فا بوو بۆ مامۆستایان و دۆستان و براده‌رانی، زۆر خه‌مخۆری بزووتنه‌وه بوو، هه‌رده‌م هه‌وڵی ده‌دا بزووتنه‌وه له گه‌شه‌دان و پێشكه‌وتندابێت، خاوه‌ن عیززه‌تێكی ده‌گمه‌ن بوو، ئاماده نه‌بوو بۆ چركه‌یه‌ك ته‌نازول بۆ ماڵ و سه‌روه‌تی دنیا بكات، بۆیه بوویه جێگای دڵخۆشیی و خۆشه‌ویستی دۆست و دوژمن. دیاره مردنی له‌م زانا خواییی و موجاهیده سه‌ركرده‌یه، كه‌لێنێكی زۆری به جێ هێشت چ له ناو ئه‌ستێره‌كانی عیلم و مه‌عریفه‌ت، چ له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی. ئومێده‌وارم كه‌وا پیاوانی دڵسۆز‌و موجاهیده سه‌ر به‌رزه‌كانی ناو بزووتنه‌وه، وه به‌تایبه‌تی كوڕه خۆشه‌ویسته‌كانی، تۆزێك له‌و كه‌لێنه پڕبكه‌نه‌وه.
هه‌زاران سلاَو له‌گیانی پاكت، ئه‌و رۆژه‌ی هاتیته دونیاوه، ئه‌و رۆژه‌ی كه سه‌فه‌رت كرد بۆلای خوای گه‌وره‌و میهره‌بان، وه ئه‌و رۆژه‌ی كه‌زیندو ده‌بیه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و ساڵحان.
والسلام علیكم
براو دۆست و دڵسۆزی مامۆستا: د. عبدالغنی البزاز
بەروار2020/03/30سەردان 907
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د