ئایا بەکارهێنانى خەنە دروستە.؟
ئایا بەکارهێنانى خەنە دروستە.؟
وەڵام: (ئەبوو داود) لە خاتوو (عائیشە)وە دەڵێ: (هند بنت عقبة)ی خێزانی (ئەبووسفیان)، پاش (ئەبوو سفیان)ی مێردی، ڕۆژی فەتحی مەککە موسڵمان بوو و گوتی: ئەی پێغەمبەر ﷺ! بەیعەتم لێوەرگرە، فەرمووی: ((لا أبايعك حتى تغيري كفيك، كأنهما كفا سبع)). (سنن أبي داود، كتاب الترجل، باب في الخضاب للنساء، حديث: 3652. وضعفه الألباني في سنن أبي داوود، برقم: 4165) لە بەر ئەوە کە دەستەکانت لەدەستی دڕوندە دەچن، تابەخەنە نەیانگۆڕى، بەیعەتت لێ وەرناگرم !.
دووبارە (ئەبووداود) لە خاتوو عائیشەوە دەڵێ: ژنێک لە پشت پەردەوە دەستی ڕاکێشا بۆ ئەوە کە نامەیەک بدات بەدەست پێغەمبەرەوە ﷺ ئەمیش دەستی نووقاندو نامەکەی لێ وەر نەگرت و فەرمووی: ((ما أدري أيد رجل أم يد امرأة؟)) نازانم ئایا ئەمە دەستی پیاوە، یان دەستی ژن ؟ ژنەکەیش گوتی: دەستی ژنە، فەرمووی: ((لو كنت امرأة لغيرت أظفارك، يعني بالحناء)). (سنن أبي داود، كتاب الترجل، باب في الخضاب للنساء، حديث: 3653. وحسنه الألباني في سنن أبي داوود، برقم: 4166) واتە: ئەگەر ژن بویتاو ئوصووڵی ژنانت ڕەچاو کردبا، نینۆکەکانت دەگۆڕى، کەوابوو ژنان هەردەبێ نیشانەی خۆیانیان پێوە دیاربێ و هەمیشە پاک و تەمیزی لەڕەنگ و ڕوخسار و جەستەیاندا دیار بێ.
بەکارهێنانی خەنە بەتایبەتی بۆ ژنی مێرددار (مستحب) و کارێکی پەسەندەو، هەقە ژنان هەردوو دەستیان تا دەگاتە جومگەی دەستیان لەخەنە بگرن، چونکە دەبێتە هۆی جوانی و زەنبەر بۆیان، هەروەها هەقە خەنە لە قاچیان تا دەگاتە قولە پێ بگرن، بەتایبەتی مێرددار، وەکو زاناکان دەڵێن، بەڵام ئەم کارانە بۆ چارەسەر نەبێ بۆ پیاوان ڕێى لێگیراوە. لە فەرموودەیەکدا هاتووە: ((كان النبي ﷺ يلعن القاشرة والمقشورة)). (مسند أحمد بن حنبل، حديث السيدة عائشة رضي الله عنها، حديث : 25562. قال شعيب الأرنأووط: هذا إسناد ضعيف) خاتوو عائیشە دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ نەفرینی لەو ژنانە دەکرد، دەمووچاویان بۆ ژنان هەڵدەگرت و، نەفرینى لەوانەیش دەکرد کەدەم و چاویان بۆ هەڵدەگیرا.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/29سەردان 2496
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟