ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟


ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟

وەڵام: دکتۆر (محمد خیر هیکل) لە کتێبی (الجهاد والقتال في السياسة الشرعية)دا دەڵێت:

1- بە پێی ئەو ڕیوایەتانە لە (بوخاریی) و کتێبەکانی تردا هاتوون، بەشداری ژنان لەناو سوپادا زۆر کەم و بە شێوەیەکى وابووە، کە زۆرێکی زۆرینەی سوپاکە نەیانزانیوە بە هاتنیان بۆ جەنگ  و بەشداریکردنیان، بەتایبەت جارێک (نجدة الحروري) نامەیەک بۆ (ئیبن عەباس) دەنووسێ و دەپرسێ: ئایا پێغەمبەر ﷺ غەزای بەژنان دەکرد؟ ئەویش گوتی: ((وقد كان يغزو بهن فيداوين الجرحى)). (صحيح مسلم، رقم الحديث: (1812)، ج 3/1444). واتە: بەڵێ پێغەمبەر ﷺ ژنانى دەبردە غەزاو، تیمارو چارەسەری زەخمییەکانیان دەکرد، ئەمە ماناى وایە کە بەشداربوونیان بە شێوەیەک بووە، زۆرکەم دەرکیان پێکردووە.

2- بەشدارییان لەبەر ئەوە نەبووە کە وەکو پیاوان جیهادیان لەسەر فەرز بوو بێت، بەڵکو - بەپێی ئەو ڕیوایەتە کە دەڵێ: (ئوم سولەیم) داوای مۆڵەتی لەپێغەمبەر ﷺ کرد لەگەڵی بچێتە غەزاو، فەرمووی: ((يا أم سليم! إنه لم يكتب على النساء الجهاد...)). (الراوي: أنس بن مالك، المحدث: الطبراني، المصدر: المعجم الأوسط، الصفحة أو الرقم: 3/347 ، خلاصة حكم المحدث: لم يروه عن الحسن إلا عبد الرحمن ولا رواه عن عبد الرحمن إلا أبو إسحاق تفرد به أبو صالح) واتە: ئوم سولەیم! ژنان جیهادیان لەسەر نییە - بە (تطوع) و ئارەزووی خۆیان بووە.

3- دۆزی ئەو ژنانەش بەشداریان دەکرد، خزمەت بوو بە جەنگاوەرەکان: کەل و پەلەکانیان دەپاراست، خواردنیان ئامادە دەکرد، برینەکانیان بۆ دەپێچان، تیمارو چارەسەری نەخۆشەکانیان دەکرد، جەستەی شەهیدەکانیان دەگوێزایەوە لەناوچەی جەنگەکەدا..، هتد.

4- چەک هەڵگرتنیان  و مومارەسەی جەنگەکان، لەو ڕێ و شوێنانەدا جەنگەکە (فرض العين) بووبێ، چەک هەڵگرتنیش فەرز دەبووە سەریان، لەلایەکەوە بۆ بەرگری لە خۆیان، وەکو ڕۆژەکەی (یەرمووک)، لە لایەکی دیکەشەوە بۆ بەرگری لەخودی پێغەمبەر ﷺ – کە ئەمەش لەبەرگری لەخۆ گرنگترە – وەکو (أم عمارة الأنصارية) کە لە (ئوحود)دا بە قارەمانانە لە پێغەمبەر ﷺ بەرگری دەکرد، یان (ئوم سولەیم) رۆژی (حونەین) خەنجەرێکی بەدەستەوە گرتبوو بەرگری لە خۆی دەکرد، یان ڕۆژی (ئوحود) ژنان چەکیان هەڵگرت و ڕاستەوخۆ چوونە جەنگەوە، لە هەمان کاتیشدا ئایەتی (حیجاب) هاتبوو. واتە: مەسەلەی (حیجاب) ڕێ لە جیهادی ژنان ناگرێت.

فوقەهاو زاناکانیش – لەگەڵ جیاوازیی مەزەبیان – دەڵێن: ئەگەر جیهادەکە (فرض الكفاية) بوو، ژنان جیهادیان لەسەر نییەو نایەنە جەنگەکانەوە، خۆ ئەگەر دوژمن هێرشی هێناو بە پیاوان بەرگری نەدەکرا، دەبێ ژن و پیاو، کۆیلەو قەرزار بەشداری بکەن، بەڵام کە جیهاد نە (فرض العين) و نە (فرض الكفاية) بوو لەسەر ژنان، ئایا لەو کاتانەدا دەتوانن چەک هەلگرن و ڕاستەوخۆ بچنە جەنگەوە؟
بەپێی ئەو فەرموودە لە (بوخاری)دا هاتووە لەوەڵامی پێغەمبەر ﷺ بۆ خاتوو (عائیشە): ((جهادكن الحج...)). (صحيح البخاري، كتاب الجهاد والسير، باب جهاد النساء، حديث : ‏2741). وەکو (إبن بطال) دەڵێ کە جیهادیان لە سەر نەبێ، مانای ئەوە نییە بە ئارەزووی خۆشیان نەتوانن جیهاد بکەن.

(إبن قدامە)ی (حەنبەلی) دەڵێ: ژنان ئەگەرچی جیهادیان لەسەر فەرز نەبێ، بەڵام دەتوانن بچنە جەنگەکانەوە، جا بۆ پشتگیرى لەو قسەى خۆیە دەڵێ: ((كانت (أم سليم) و(نسيبة بنت كعب) تغزوان مع النبي ﷺ فأما نسيبة فكانت تقاتل! وقطعت يدها يوم اليمامة...)). (المغني لإبن قدامة. 10/391) واتە: (ئوم سولەیم) و (نوسەیبە) لەگەڵ پێغەمبەردا – دروودو سڵاوى لە سەربێت – دەچوونە غەزا، نوسەیبە لە نەبەردەکاندا جەنگى دەکردو لە (یەمامە)شدا دەستى پەڕى.

لەوانەیە ئەم پرسیارە بێتە پێشەوە: ئایا ژنان بە عەمەلى دەتوانن بچنە ناو سوپاوەو دۆزی خۆیان ببینن ؟

بۆ ئەو وەڵامە دەڵێین: بێگومانە کە ژنان جیهادیان لەسەر نییە، چونکە جیهادو خۆ ئامادەکردن بە پلەی یەکەم لەسەر پیاوانە، وەهەر پیاوانیش بە ئاسانی دەتوانن سوپا پێکبهێنن و ئامادەبن بۆ ڕۆژی تەنگانە، جا لەگەڵ ئەوەیشدا ئەگەر بەرژەوەندی موسڵمانان خواستی کە ژنانیش – بەپێى بڕیاری سەرۆک و پەرلەمانی موسڵمانان – بەعەمەلى بچنە ناو سوپاوە، لە حاڵەتى ئاوادا کارێکی دروست و ڕەوایە. (الجهاد والقتال في الشريعة الإسلامية، دكتؤر (محمد خير هيكل) بةرطي: 2 ل1023 – 1013).


 والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/29سەردان 3008