شەیپوور چۆنەو چیە.؟


شەیپوور چۆنەو چیە.؟

(وَيَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ) ئەو رۆژە وەبیـر بێنە ئەی موحەممەد ﷺ! کە فوو دەکرێ بە شەیپووردا بۆ مراندنی ھەموان. (قورتوبی) دەڵێ: (والصَحِيْحُ في الصُّورِ: أنَّهُ قَرْنٌ مِنْ نُورٍ يَنْفُخُ فِيهِ إسْرافِيْل). واتە: قسەی ڕاست ئەوەیە کە شەیپوور لە شاخێکی نووراوی درووست بووەو دواتر ئیسرافیل فووی پیا دەکات. قال مُجَاهِد: كَهَيْئَةِ البُوقِ، وَقِيْلَ: هُوَ البُوقُ بِلُغَةِ أَهْلِ اليَمَنِ). واتە: موجاھید دەڵێ: لەسەر شێوازی بوقە، بە زمانی ئەھلی یەمەن. بووق: ئەوەیە کە فووی پیادەکرێ و دەنگێکی گەورەی لێ پەیدا دەبێت. (ئیبن جریر) دەڵێ: (والصَوابُ مِنَ القَوْلِ في ذَلِكَ عِنْدَناَ مَا تَظَاهَرتْ بِهِ الأخْبَارُ عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ أنّهُ قَالَ: ((كَيْفَ أنعَمُ وقدِ الْتَقَمَ صَاحِبُ القرْنِ القرْنَ وَحنَىَ جَبْهَتَهُ وأصْغَى سَمْعَهُ ينتَظِرُ أنْ يُؤْمَرَ أنْ يَنْفُخَ فَيَنْفُخَ)). واتە: چۆن خۆشحاڵ بم لەکاتێکدا خاوەنی شاخ سەری شەیپوورەکەی لکاندووە بە دەمیەوەو نێوچاوانی سوورەوە بووەو گوێی ھەڵخستووەو چاوەڕوانی فەرمانە، کە فوو بە شەیپووردا بکات. (سنن الترمذي الجامع الصحيح، الذبائح، أبواب تفسير القرآن عن رسول الله، باب: ومن سورة الزمر، حديث: ‏3248‏، وقال: هذا حديث حسن، وصححه الألباني في سنن الترمذي، برقم: 3243). (فَفَزِعَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَن شَاءَ اللَّهُ) جا ھەرکەس لە ئاسمانەکان و لەزەویدا ھەیە، ترس و بیمێکی زۆر دایدەگرێ و ھەموو دەمرن، جگە لەوانە کە ویستی خوا وایە نەترسن و بمێنن "لە نێو فریشتەو پەیامبەران و شەھیدان" (وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَاخِرِينَ) ئیتر دوای زیندووکردنەوە ھەموو بە ملکەچیی و بە زەلیلی دێنە لای ئەو.
بەڵێ (ئیسرافیل) بە فەرمانی خوا لە ئاخرو ئۆخری دونیادا، بۆ ترساندنی خەڵک فوو بەشەیپووردا دەکاو، ئەوسا ئیتر قیامەت لەسەر خراپکاران ھەڵدەسێ، ئیتر ئەوکاتە پێغەمبەران و فریشتەکانی نەبێ، تەواوی خەڵکانی ئاسمان و زەویی گشت دەمرن، ئەو دیاردە سامناکەیە پێی دەڵێن: (نفخة الفزع)، پاشان بۆ جارێکی تر فوو دەکرێتەوە بە (صور)دا بۆ مردن (نفخة الصعق)، دیسانەوە بۆ جاری سێھەم بۆ ئامادە بوون لە بەردەم پەروەردگاردا (نفخة النشور). ئیمامی (موسلیم) ئەم فەرموودەیە دێنێ: ((..يَخْرُجُ الدَّجَّالُ في أُمَّتي فَيَمْكُثُ أَرْبَعِينَ، لا أَدْرِي: أَرْبَعِينَ يَوْمًا، أَوْ أَرْبَعِينَ شَهْرًا، أَوْ أَرْبَعِينَ عَامًا، فَيَبْعَثُ اللّهُ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ كَأنَّهُ عُرْوَةُ بنُ مَسْعُودٍ، فَيَطْلُبُهُ فيُهْلِكُهُ، ثُمَّ يَمْكُثُ النَّاسُ سَبْعَ سِنِينَ، ليسَ بيْنَ اثْنَيْنِ عَدَاوَةٌ، ثُمَّ يُرْسِلُ اللّهُ رِيحًا بَارِدَةً مِن قِبَلِ الشَّأْمِ، فلا يَبْقَى علَى وَجْهِ الأرْضِ أَحَدٌ في قَلْبِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِن خَيْرٍ، أَوْ إيمَانٍ إلَّا قَبَضَتْهُ، حتَّى لو أنَّ أَحَدَكُمْ دَخَلَ في كَبِدِ جَبَلٍ لَدَخَلَتْهُ عليه، حتَّى تَقْبِضَهُ قالَ: سَمِعْتُهَا مِن رَسولِ اللهِ ﷺ، قالَ: فَيَبْقَى شِرَارُ النَّاسِ في خِفَّةِ الطَّيْرِ وَأَحْلَامِ السِّبَاعِ، لا يَعْرِفُونَ مَعْرُوفًا وَلَا يُنْكِرُونَ مُنْكَرًا، فَيَتَمَثَّلُ لهمُ الشَّيْطَانُ، فيَقولُ: أَلَا تَسْتَجِيبُونَ؟ فيَقولونَ: فَما تَأْمُرُنَا؟ فَيَأْمُرُهُمْ بعِبَادَةِ الأوْثَانِ، وَهُمْ في ذلكَ دَارٌّ رِزْقُهُمْ، حَسَنٌ عَيْشُهُمْ، ثُمَّ يُنْفَخُ في الصُّورِ، فلا يَسْمَعُهُ أَحَدٌ إلّا أَصْغَى لِيتًا وَرَفَعَ لِيتًا، قالَ: وَأَوَّلُ مَن يَسْمَعُهُ رَجُلٌ يَلُوطُ حَوْضَ إبِلِهِ، قالَ: فَيَصْعَقُ، وَيَصْعَقُ النَّاسُ، ثُمَّ يُرْسِلُ اللَّهُ، أَوْ قالَ يُنْزِلُ اللّهُ، مَطَرًا كَأنَّهُ الطَّلُّ أَوِ الظِّلُّ، نُعْمَانُ الشَّاكُّ، فَتَنْبُتُ منه أَجْسَادُ النَّاسِ، ثُمَّ يُنْفَخُ فيه أُخْرَى، فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ، ثُمَّ يُقَالُ: يا أَيُّهَا النَّاسُ هَلُمَّ إلى رَبِّكُمْ، وَقِفُوهُمْ إنَّهُمْ مَسْؤُولونَ، قالَ: ثُمَّ يُقَالُ: أَخْرِجُوا بَعْثَ النَّارِ، فيُقَالُ: مِن كَمْ؟ فيُقَالُ: مِن كُلِّ أَلْفٍ تِسْعَ مِئَةٍ وَتِسْعَةً وَتِسْعِينَ، قالَ فَذَاكَ يَومَ يَجْعَلُ الوِلْدَانَ شِيبًا، وَذلكَ يَومَ يُكْشَفُ عن سَاقٍ..)). (صحيح مسلم، كتاب الفتن وأشراط الساعة، باب في خروج الدجال ومكثه في الأرض، حديث: ‏5343‏). واتە: دەجال لەناو ئومەتەکەمدا دەردەچێت چل دەمێنێتەوە - نازانم چل ڕۆژ، یا چل مانگ، یا چل ساڵ-، پاشان خوا عیسای کوڕی مریم (سەلامی خوای لێ بێت) دەنێرێت، ھەر دەڵێی (عروە)ی کوڕی (مسعود)ە، شوێنی دەکەوێت و لەناوی دەبات، دوای ئەوە خەڵکی حەوت ساڵ دەمێنێتەوە، لە نێوان دوو کەسدا دوژمنایەتی نابێت، بەدوایدا خوا بایەکی سارد لە ڕووی شامەوە دەنێرێت، ھیچ کەسێک ناھێڵێتەوە لەسەر ڕووی زەویدا بە ئەندازەی گەردیلەیەک خێر یا باوەڕ لە دڵیدا ھەبێت، ئیللا گیانی دەکێشێت، ھەتاوەکو ئەگەر یەکێ لە ئێوە بچێتە ناوکرۆکی شاخەوە با بۆی دەچێتە ژوورەوە تا گیانی دەکێشێت، لە پێغەمبەری خوام، بیستووە فەرموویەتی: (پاشان خراپانی خەڵک دەمێنێتەوە لە سوکیدا وەک باڵندە وان و سروشت و ئارەزوویان وەک دڕندەیە، نەچاک بە چاک دەزانن و نەخراپ بە خراپ، بەڕادەیەک شەیتان خۆیان لێدەگۆڕێت و دەڵێت: ئایا شەرم ناکەن؟ ئەوانیش دەڵێن: بەچی فەرمانمان پێدەکەیت؟ ئەویش فەرمانیان پی دەکات بە بت پەرستیی، کاتێ ئەوان لەسەر ئەو باروگوزەرانە دەبن ڕزق و ڕۆزیان زۆر دەبێت و، ژیان و گوزەرانیان خۆش دەبێت، لە پاشان فوو دەکرێت بە شەیپوردا، ھیچ کەسێک نییە گوێی لێبێت ئیلا لاملی نەوی دەکات و لاملی بەرز دەکاتەوە. دەڵێ: یەکەمین کەسێکیش کە گوێی لێدەبێت پیاویکە خەریکە حەوزی وشترەکەی چاک دەکات و سواقی دەدات، بەڵام تیا دەچێت و خەڵکیش تیا دەچن. دوای ئەوە خوا بارانێک دەنێرێت (یا وتی: دەیبارێنێت) ھەر دەڵێی بارانی پەڵەیە، نەرم و لەسەر خۆ، یان دەڵێی –سێبەرە (نعمان) دوودڵە- ئەوجا لەش و لاری خەڵکی لێدەڕوێتەوە، لە پاشان فوویەکی دیکەی پیا دەکرێت ئیتر ئەوان کوتوپڕ ڕاست دەبنەوەو تەماشا دەکەن، دوای ئەوە دەوترێت: ئەی خەڵکینە وەرن بەرەو لای پەروەردگارتان (وقفوھم إنھم مسؤولون) الصافات/٢٤. واتە: بیان وەستێنن ئەوان بەرپرسیارن، لە پاشان دەوترێت: دەستەو تاقمەکانی ئاگر دەرکەن، دەوترێت: لە چەند؟ دەوترێت: لە ھەموو ھەزارێک نۆسەد و نەوەد و نۆیان، دەڵێت ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە منداڵانی پێ پیر دەبێت. ئەو ڕۆژەیشە کە (قول و قاچی لێھەڵدەکرێت) واتای ئایەتی: القلم/٤٢.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/29سەردان 836