(دایە حەوا)مان ھەر لەخودی ئەو نەفسە درووست کرد.!

(دایە حەوا)مان ھەر لەخودی ئەو نەفسە درووست کرد.!

(خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ) ئێوەی لە یەک کەس – باوە ئادەم – دروستکرد (ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا) و پاشان ھاوسەرەکەیشی – دایە حەوا – (لە ماک و جۆری ئەو نەفسە) درووستکرد. (روح المعانی) دەڵێت: (مِنْ) لە (جَعَڵ مِنْھاَ)دا بۆ (إبتداء)یە، واتە: ھاوسەرەکەیشی ھەر لەو تەحرەی باوە ئادەمە بەدیھێنا، جا کەواتە دەبێ خاتوو حەوایش ھەر لە پاشماوەی ئەو گڵە دروست کرابێ کە ئادەمی لێدروست کراوە، نەک لە پەراسووی ئەو، ھەندێکی دیکە دەڵێ: (مِنْ) بۆ (تبعیض)ـە، واتە: حەوا لە تەن و لە لەشی باوە ئادەم دروستکراوە وەک ئەم ڕیوایەتە دەڵێت: (حەوا) لە پەراسووی ئادەم دروستکرا. شیاوی باسە "تەفسیری نموونە"یش دان بەوەدا دەنێت کە خاتو حەوا  ھەر لە پاشماوەی گڵەکەی باوە ئادەم دروستکراوە. سەرنج: یەک فەرموودە نیە بڵێت دایە حەوا لە پەراسووی چەپی بابە ئادەم درووستکراوە، ئەوەی ھاتووە لە تەفسیرەکاندا بێ بەڵگەیە. وەک شێخ محەممەد ڕەزاو شێخ ئەلبانی دەڵین. (تفسير المنار (9/ 431، 432)، سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة (13/ 1139). بەڵام لە فەرموودەی بوخاری و موسلیمدا ھاتوو کە ئافرەت لە پەراسوو درووستکراوە، لارترین بەشی پەراسووش لای سەرەوەیەتی، کە لاخواری و چەمانەوەیەکی تێدایە. (صحيح البخاري، كتاب أحاديث الأنبياء، باب خلق آدم صلوات الله عليه وذريته، حديث: ‏3168‏، صحيح مسلم، كتاب الرضاع، باب الوصية بالنساء، حديث: ‏2749‏).


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/29سەردان 557