ماناو واتاى (المودة في القربى).؟
ماناو واتاى (المودة في القربى).؟
(قل لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى) بەوانە بڵێ- کە وەڵامت نادەنەوە- من لەسەر گەیاندنی پەیامەکەی خوا، ھیچ کرێ و مزەیەکم لە ئێوە ناوێت، ئەوە نەبێت کە ئێوە لەبەر خوا مافی خزمایەتی بپارێزن و وازم لێ بێنن با پەیامەکەم بگەیەنم. بەڵێ.. لەم جێگایەدا گەلێ ڕیوایەت ھەیە دەربارەی دیاریکردنی مەبەست و مانای [الا المودة في القربی] (سەید قوتب) "خوا لێی خۆش بێت" دەڵێت: پەیامبەر ﷺ فەرمانی پێکرا کە بە قورەیش بڵێ: من لە بەرامبەر نزیک خستنەوەتان بە (روضات الجنات)ـەوەو، دوور خستنەوەتان لەو سزای دۆزەخە ھیچ پاداش و کرێیەکم ناوێ، مەگەر تەنھا ئەوە کە خزمایەتی بپارێزن، واتە: پەیامبەر ﷺ لەگەڵ ھەموو تیرەکانی قورەیشدا، خزمایەتی ھەبوو، ئەو ھەوڵەیشی تەنھا لەو ڕووەوەیە کە مافی خزمایەتی بەسەرەوە ھەیە، بۆیە ئاوا ھەوڵی دوور خستەوەیان لە دۆزەخ دەدات و بە بەھەشت نزیکیان دەکاتەوە، چونکە ڕیوایەتێک لە (ئیبن عەبباس)ـەوە ھاتووە کە پێشەوا بوخاری ھێناویەتی، دەفەرموێ: ((عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللّهُ عنْهمَا: أنَّه سُئِلَ عن قَوْلِهِ: إِلَا المَوَدَّةَ في القُرْبَى - فَقالَ سَعِيدُ بنُ جُبَيْرٍ: قُرْبَى آلِ مُحَمَّدٍ ﷺ - فَقالَ ابنُ عَبَّاسٍ: عَجِلْتَ إنَّ النبـيَّ ﷺ لَمْ يَكُنْ بَطْنٌ مِن قُرَيْشٍ، إلّا كانَ له فيهم قَرَابَةٌ، فَقالَ: إلّا أنْ تَصِلُوا ما بَيْنِي وبيْنَكُمْ مِنَ القَرَابَةِ)). صحيح البخاري، كتاب تفسير القرآن، سورة البقرة، باب قوله: إلا المودة في القربى، حديث: 4544. واتە: پرسیار کرا سەبارەت بە ئایەتی [إلا المودة في القربی]، سەعیدی کوڕی موسەییب وتی: مەبەست پێی خزمانی نزیکی ئال و بەیتی موحەممەدە، ئیبن عەباس وتی: پەلەت کرد، چونکە ھۆزو بنەماڵە نەبووە لە قوڕەیش، ئیللا پێغەمبەر ﷺ خزمایەتی لەگەڵیان ھەبووە، پاشان ئیبن عەباس وتی مەبەست بە ئایەتەکە ئەمەیە: (تەنھا بۆ ئەوەیە کە خزمایەتی نێوان خۆم و ئێوە بە جێ بێنم). بۆیە (تەبەری)ش -خوا پلەی بەرز بکاتەوە- دەڵێت: (إلا أنْ توَدّوني قرابتـي مِنْكُم، وَتَصِلُوا الرَحمَ التِـي بَينِـي وَبَيْنكُم). واتە: مەگەر ئەوە جێبەجێ بکەن کە: منتان خۆش بوێ لەبەر نزیکی و خزمایەتیم بۆتان، وە ئەو خزمایەتی و نزیکییەی نێوان من و خۆتان بەجێ بێنن. (بەندە)ش بە بۆچوونی خۆم ڕێزلێنان لە خانەوادەو بنەماڵەو خزمانی پەیامبەر ﷺ ئیتر ھەرکەسێک بگرێتەوە –الأقرب فالأقرب- واتە: نزیک تا نزیکتر. وەک سەعیدی کوڕی جوبەیر دەڵێت: (قربی: آل محمد) واتە: خزمانی نزیکی ئال و بەیتی موحەممەد ﷺ، پێویستییەکی سەرشانی موسڵمانانە، بەڵام بە ئەندازەیە کە زیادەڕەوی تیا نەکرێ و ئەوانیش – خزم و کەسەکانی ئەو- تەنھا بە ڕێی ئەودا بچن، ئەگینا وەک زانایان دەڵێن: مافیان دەڕواو دەسووتێ، بەڵکو دەبێ ھەوڵی ڕاستکردنەوەیان بدرێ، وە ئەو ڕیوایەتەیش کە سەعید دەیھێنێ: ((..قَالُوا: ياَرَسُولَ اللهِ مَنْ هَؤُلاَءِ الذِيْنَ نَوَدُّهُمْ.؟ قَالَ: عَلِي وفاَطِمَة وَوَلَدُهَمَا عليهم السلام)). واتە: ئەی پێغەمبەری خودا ﷺ ئەوانە کێن ئێمە خۆشمان بوێن؟ فەرمووی: عەلی و فاتیمەو مناڵەکانی ئەو دووانە. (الناسخ والمنسوخ للنحاس، الحواميم السبع، باب ذكر الموضع الرابع، حديث: 441). بۆ ئەوە (شەيخى ئيبنى حەجەر) لە فتح الباري بەرگى (8/64) دا، دەڵێت: (وإسناده ضعيف لمخالفته هذا الحديث الصحيح الذي رواه البخاري عن إبن عباس سابقاً). وە ئيمامى (ئيبن كەسير)يش دەڵێت: (وهذا إسنادٌ ضعيف). وە زاناكانى تر دەڵێن: (وذكر نزول الآية في المدينة بعيد فإنها مكية، ولم يكن إذ ذاك لفاطمة –رضي الله عنها- أولاد بالكلية، فإنها لم تتزوج بعلى ﷺ إلا بعد بدر من السنة الثانية من الهجرة. والحق تفسير هذه الآية بما فسرها حبر الأمة وترجمان القرآن عبد الله ابن عباس ﷺ كما روى عنه البخارى - يشير إلى الحديث المتقدم- ولا ننكر الوصاة بأهل البيت والامر بالإحسان إليهم واحترامهم وإكرامهم فإنهم من ذرية طاهرة من أشرف بيت وجد على وجه الأرض فخراً ونسباً ولا سيما إذ كانوا متبعين للسنة النبوية الصحيحة والواضحة الجليلة كما كان عليه سلفهم كالعباس وبنيه وعلى وأهل بيته وذريته ﷺ). واتە: باسکردنی ئەوەی ئەو ئایەتە مەدەنی بێت، دوورە لە ڕاستی، چونکە بێگومان ئایەتەکە مەککەییە، چون لەو کاتانادا فاتیمەی کچی سەروەرمان ﷺ مناڵی ھەر نەبوو، وە تەنانەت شویشی بە پێشەوا عەلی نەکردبوو، تا دوای جەنگی بەدر لە ساڵى دووی کۆچی، بۆیە ئەوەی ڕاست و درووست بێت لە تەفسیری ئەو ئایەتەدا ئەوەیە کە زاناو وەرگێڕی ئەم ئوممەتە عەبدوڵڵای کوڕی عەباس تەفسیری کردو پێشەوا بوخاری ڕیوایەتی کرد. وە ئێمە ئەوە ڕەت ناکەینەوە کە دەبێت رێزو حورمەت و چاکەو پایەی تایبەت بدرێت بە ئەھلی بەیت، چونکی ئەوانە لە نوتفەو ڕەچەڵەکی بەرێزترین خانەوادەن لەسەر ڕووی زەوی، بەتایبەت ئەگەر وەچەو نەوەکان شوێنکەوتووی ڕاستەقینەی سوننەتی پێغەمبەربن ﷺ، وەک چۆن پێشینەکان وەک: عەباس و کوڕانی و ئال و بەیتی و وەچەکانی وا بوون.
وە بۆ زیادە ئاگاداری تەماشای ئەم سەرچاوانە بکرێ: (البخاري: 7/77، صحيح مسلم: باب فضائل أهل بيت رسول الله، كتاب مناقب للترمذي، منهاج السنة: ابن تيمية/ 7/102. روح المعاني للآلوسي).
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/29سەردان 570
چەند زانیارییەکى پێویست لەسەر قورئان.؟ ئەو سورەتانەى کە سەرەتاکەیان بە تەنها پیتێک دەست پێدەکات.؟ پیرۆزترین و گەورەترینى ئایەتەکانى قورئان، ئایەتەلکورسییە.؟ ئایا (بسم الله) بە هێواش، یان بە دەنگى بەرز بخوێنرێ.؟ نەسخ و لە کارخستن لە قورئاندا.؟ ژمارەى سوجدەو شوێنەکانیان لە قورئاندا.؟ وشەى (عسى) لە قورئاندا.؟ سەرنجێک لە وشەى (لاجرم).؟ ماناو واتاى (حیجر).؟ سەبارەت بە (خدرى زیندە).؟ دەربارەى سوجدەى دووەمى سوورەتى حەج.؟ دەستدان لە قورئان بەبێ دەستنوێژ.؟ ئەستێرەى شیعرا چيە.؟ باسێکى لوءلوء (مەرجان).؟ کێوى جودى (واستوت على الجودي..).؟