نیکاحى موتعە.؟
نیکاحى موتعە.؟
فەرموودەى خواى باڵادەستە کە دەفەرموێ: (فما استمتعتم به منهن) بە واتاى: مارە کردنە بە هەتاهەتایى و مارەپێدانیانە. زاناکانیش دەڵێن: ئەم ئایەتەى: (فما استمتعتم به منهن..) مارەکردنی هەمیشەیى دەگەیەنێت، نەک نیکاحی کاتی و لەزەت وەرگرتن بۆ ماوەیەک، کە پێیدەڵێن: (نكاح المتعة) ئەگەرچی وشەی (أجورهن)یشى تێدا هاتبێ و، تۆزێ گومان لەمەسەلەکەدا پەیدا بکا، چونکە بێگومان کە بێژەی (أجورهن) لەجێگاى تردا بەمانای مارەیی هەتاهەتایى هاتووە، وەک لەسوورەتى (نيساء)دا فەرموویەتى: (فانكحوهن بإذن أهلهن وآتوهن أجورهن ) وە لە سوورەتى (مائیدە:5)دا فەرموویەتى: (والمحصنات من المؤمنات والمحصنات من الذين أوتوا الكتاب من قبلكم إذا آتيتموهن أجورهن) هەرچەندە دەڵێن: (ئیبن عەبباس و ئوبەی کوڕی کەعب و سەعیدی کوڕی جوبەیرو سەدیی) بەم شێوەیان خوێندۆتەوە: ( فما استمتعتم به منهن إلى أجل مسمى)، گوایا بەپێى ئەو خوێندنەوەیە دەبێ (نكاح المتعة) رێى پێدرابێ، بەڵام زانایانی دیکە بەم بەڵگانەى خوارەوە ئەو بۆچوونە دەدەنە دواوەو دەڵێن:
1- وشەی ( إلى أجل مسمى) کە لە ( ئیبن مەسعوود)ـەوە هاتووە، بەتەواوی روون نەبووەتەوە کە ئاخۆ لەقورئانە یان؟ چونکە هاوەڵان گشت یەک دەنگ بوون کە نابێ لە قورئانەکەی پێشەوا عوسماندا بنووسرێت، زانایانی (ئوصول )یش دەڵێن: (إن ما قرأه الصحابي على أنه قرآن، ولم يثبت كونه قرآنا لا يستدل به على شئ). ئەوەی هەر هاوەڵێک بەقورئانی بخوێنێتەوە, بەڵام ئیسبات نەبووبێ قورئانە، ناکرێ بەبەڵگە بۆ هیچ شتێک.
2- گریمان ئەگەر وەک (خبر الآحاد)یش بێ، کە هەندێک دەڵێن ئەبێتە بەڵگە، وە یان تەفسیری هاوەڵان بێت، ئەوە بەم بەڵگە بەهێزانە رەت کراوەتەوە:
یەکەم: کۆی زانایان لەسەر ئەوەیە کە (نكاح المتعة) سڕاوەتەوەو نەماوە.
دووەم: فەرموودەی راست و دروست هەیە، وەک پێشەوا (موسلیم) هێناویەتی و دەفەرموێ: ((ياأيها الناس إني قد كنت أذنت لكم في الإستمتاع من النساء، وإن الله قد حرم ذلك إلى يوم القيامة، فمن كان عنده منهن شئ فليخل سبيله، ولا تأخذوا مما آتيتموهن شيئا)) واتە: ئەی خەڵکینە!من بەر لە ئێستا بەشێوەیەکى کاتیى مۆڵەتمدان بەهرەو لەزەت لە ژنان وەرگرن، بەڵام دڵنیابن کە لەم رۆژەوە خواى لەکارزان تارۆژی قیامەت حەرامی کرد، ئەوجا ئەو کەسەى ژنێکی بەو جۆرەى لابێ، باڕێگەی بداو بچێ بۆخۆی مێرد بکاو ئێوەش مارەیییەکەى بدەنێ.
3- گریمان ئەگەر ئەم ئایەتەش (نكاح المتعة) بگەیەنێت، ئەوا دیسان هەر بە چەند فەرموودەیەکی راست و دروست هەڵوەشاوەتەوە، ئەوەتە جارێک سڕینەوەی لە خەیبەردا لەسەر زمانى ( عەلى کوڕ ئەبووتالب)دا هاتووە: ((عن علي بن أبي طالب...: البخاري فى المغازي، حديث رقم (4216) وفى النكاح، حديث (5115)، والذبائح، حديث (5523). ومسلم في النكاح)، جارێکی تریش لە (فەتحی مککە) دا ڕاگەیەنرا. (مسلم، حديث (21) كتاب النكاح).
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/28سەردان 1013
تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟ تۆڵەى دزو وەڵامێک بۆ ناحەزانى ئیسلام.؟ هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟ گۆشتى نیچێر بەم مەرجانەى خوارەوە حەڵاڵە.:- کەفارەت و بارتەقاى سوێند.؟ فرە ژنى.؟ ئەم جۆرە ژنانە مەخوازن.؟! نیکاحى موتعە.؟ ئەحکامى موتعە.؟ بۆچی لەمیراتدا ژنان وەک پیاوان حسابیان بۆ ناکرێ.؟ باسێک دەربارەى (قەووامە) و دەسەڵاتى پیاوان بەسەر ژناندا.؟ چەند ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە (قیساس).؟ وەسیەت بۆ باب و دایک و خزمان پێویستە.! ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و چەند ئەحکامێک.؟ چەند بۆچوونێک و وەڵامی چەند پرسیارێک لەبەرەکانى جیهاد دا.؟