هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟

هەرچى جانەوەرى ڕاو بیگرێ حەڵاڵە.؟

(يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ) لێت دەپرسن: چى حەڵاڵ  و رەوایە بۆیان (قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ) پێیان بڵێ: هەموو خۆراکە چاک و پاکەکانتان بۆ حەڵاڵە، مەبەست لەو شتانەیە کە قورئان و فەرموودە، یان بە کۆى زانایان، یان بەقیاس، لە حەرامەکان جیاکراونەتەوە، (وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ الْجَوَارِحِ) و ئەوەش کە باڵندە و (تاژى شکاریى) بۆتانى ڕاو دەکەن و، بەباشى فێرى ڕاوتان کردبن و نێچیرتان بۆ بگرن (مكلبين) و ڕاتان هێنابن و تالیمتان کردبن بۆ ڕاو (تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ) وە شێوەى ڕاوکردنتان فێر کردبن، وەک خوا ئێوەى فێرکردووە، هەرشتێ ئاوا هاتە بەردەستان حەڵاڵە بیخۆن، پێغەمبەریش لەبارەى (باز)ـەوە فەرمووى: (( ماأَمْسَكَ عليكَ فَكُلْ )). (صحيح، صححه الألباني فى صحيح وضعيف الجامع 5553) (فكلوا مما أمسكن عليكم) دەسا بخۆن لەو نێچیرەى کە ئەوانە بۆتان دەگرن و، خۆیان لێى ناخۆن، (واذكروا أسم الله عليه) بەڵام کاتێ بەرەڵاى دەکەن ناوى خواى لێ بێنن و بڵێن: (بسم الله). (بوخاریى) و (موسلیم)- خوا لێیان رازیى بێت- دەڵێن: پەیامبەر فەرموویەتى: ((..ما أمسك عليك فكل، فإن أخذ الكلب ذكاة، وإن وجدت مع كلبك أو كلابك كلبا غيره، فخشيت أن يكون أخذه معه، وقد قتله فلا تأكل..)). (صحيح البخاري، كتاب الذبائح والصيد، باب التسمية على الصيد، حديث : ‏5162 - صحيح مسلم، كتاب الصيد والذبائح وما يؤكل من الحيوان، باب الصيد بالكلاب المعلمة - حديث : ‏3659).
واتە: هەرکات سەگى ڕاوت هاندایە گیانى هەر ماڵات و پەلەوەرێک، ناوى خواى لێ بێنە، ئیتر هەرشتێکى بۆ گرتیى و، خۆى لێى نەخوارد تۆ لێى بخۆ، خۆ ئەگەر گرتیى و لێى خوارد، لێى نەخۆیت.

بەڵێ ڕاوو نێچیر گرتن بەشێکى زۆر گرنگى بارى ئابووریى و ژیانە، دیارە گەلێ کەسیش دڵى پێوەى بەسراوەو حەزى لێدەکات، جا بۆیە ئیسلامیش ئەو جۆرە حەز لێکردن و داخوازیانە دەنرخێنێ و یاساى بۆ دیاریى دەکات، پەیامبەریش ﷺ دەفەرموێ: هەرکات سەگى تالیم کراو مەشق دیوت هانداو ناوى خوات لێ هێناو رۆیشت بۆ نێچیرەکەو دەستى گەیاندێ و، گرتیى و کوشتى، بەئارەزووى خۆت لێى بخۆو حەڵاڵە، بەڵام ئەگەر گرتیى و لێى خوارد، نابێ تۆیش لێى بخۆیت، چونکە بۆ خۆیى گرتووە، جا نیشانەى سەگى مەشق پێکراوو تالیم دراو (ڕاهێنراو) بەم شێوەیە:

1- هەرکات هانت داو بەرەڵات کرد لە هەر نێچیرێ، دەبێ دەست بەجێ بەگوێت بکاو بچێت.
2- هەرکات پێتگوت: نەچیت، دەبێ خێرا بوەستێ و نەچێت.
3- هەرکات گیاندارو باڵندەیەکى گرت، نابێ لێى بخوات.
بەڵى بەم مەرجانەى سەرەوە سەگى تالیمدراو، یان باز، یا شاهین، یان هەڵۆ.. هتد.. هەرچى بگرن ئەگەرچى گیانیشیان تیا نەمێنێ و بمرێ گۆشتەکەى دەخورێ و خۆى بە چەقۆ حساب دەکرێ، (واتقوا الله إن الله سريع الحساب) وە لەخوا خۆ بپارێزن و لەسزاى بترسن، چونکە بەراستیى خوا بەچەسپانیى حیسابتان لەگەڵ دەکات.


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/28سەردان 1332