تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى لە دەسەڵاتى ئیسلامى دەردەچن.؟

دیاریکردنى تۆڵەى ڕێبڕ و ئەوانەى کە لەدەسەڵاتى سەردارى ئیسلامى سەردەم دەردەچن.؟

ئەوانەى هێزو تواناو چەکیان هەیەو، دەچنە شاخ و دەشت و دەرو، دەست دەکەنە هێرش بردنە سەر موسڵمانان، جا ئەوانە خۆیان دەکوژرێن و، ماڵ و سامانیان دەبرێت، تۆڵەى دنیاشیان ئەوەیە کە لە ئایەتەکەدا باسکراوە، لە قیامەتیشدا دواى ئەوەى کە لە دنیادا تۆڵەیان لێکرایەوە، خوا لە گوناحەکانیان دەبوورێ: (فمَنْ وفَىَ مِنْكُمْ فَأَجْرُەُ عَلَى اللهِ، ومَنْ أصابَ مِنْ ذلك شيئا فَعُوقِبَ بِهِ فهو كَفّارَةٌ لَهُ، ومَنُ أصابَ مِنْها شيئا وسَتَرَهُ اللهُ فَأَمْرُهُ إلى الله إن شاءَ عَذّبَهُ وإنْ شاءَ غَفَرَ لَهُ). واتە: ئەوى بۆ تۆڵەو جەزرەبە لێ وەرگرتن، خۆى بەدەستەوە بدا، پاداشەکەى دەکەوێتە لاى خوا، ئەوەش کارى لەوانە دەکاو ئەوجار تۆڵە دەدرێ، دەبێتە کەفارەت و مایەى پۆشینى گوناحانى، هەر کەسێکیش تووشى کارى لەوانە بوو، ئەوجار خواش لێی داپۆشى، ئەوە حەواڵەى خوایە، ویستى سزاى دەدا، یان لێى خۆش دەبێ. (موسلیم/ کتاب الحدود: 1333).

جەماوەرى زانایان دەڵێن: "جەردەش" بەعەرەبى (لص) حسابى (موحاریب)ى بۆ دەکرێت، جا بۆ یەکەمجار داواى لێدەکرآ واز بێنآ، خۆ ئەگەر هەر وازى نەهێنا، ئەوا جەنگى لەگەڵ دەکرێ، ئەوسا ئەگەر تۆ لەپێناو دیفاعدا کوژرایت، شەهیدو بە هەشتى ئەبى، خۆ ئەگەر جەردەکە کوژرا، خوێنى بەفیڕۆ دەچێت، (ئەبو هورەیرە) -خواى لێ ڕازى بێت- بۆ پشتگیرى ئەو راستییە ئەم فەرموودەیە دێنێ کە: پیاوێک هاتە لاى پێغەمبەر گوتى: ئەر مرۆڤێک ویستى دەس بەسەر ماڵەکەمدا بگرێت؟ فەرمووى: نەیدەیتێ، وتى: ئەى ئەگەر جەنگى لەگەڵ کردم، فەرمووى:جەنگى لەگەڵ بکەو بیکوژە، گوتى ئەى ئەگەر ئەو منى کوشت؟ فەرمووى: تۆ شەهیدیت، گوتى: ئەگەر من ئەوم کوشت؟ فەرمووى: لە دۆزەخدایە.

جەماوەرى زانایان دەڵێن: هەڵبژاردن و دیاریکردنى یەکێ لەو سزایانە بەرامبەر بە جەردە، یان بۆ رێبڕو (محارب) ئیختیارى ئیمام و پێشەوایە، ئەو دەتوانآ بەپێى بەرژەوەندى ئەو کاتەى موسڵمانان، یەکآ لەو سزایانە دیارى بکا، بەو مەرجە بێژەى (أو) لە ئایەتەکەدا بۆ (تەخییر) دابنرێ، وەکو هەندآ دەڵێن، ئەگەرنا بەپێى تەفسیرەکەى ئێمە هەرکەسێ -بەر لە گرتنى- تەوبە بکا، لێى دەبووردرێ، مەگەر خۆى داواى تۆڵە بکا، وەیا ماڵەکەى لامابوو، ئەوە لێى وەردەگیردرێ و دەدرێتەوە دەستى خاوەنەکەى، ڕەحمەت و میهرەبانى خواى گەورە زۆر زۆرە.!


ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/28سەردان 1413