هاتنى خواى گەورە.؟!
هاتنى خواى گەورە.؟!
(وَجَاءَ رَبُّكَ) وە لەو ڕۆژەدا پەروەردگارت هات بە هاتنێک شیاوى خۆى بێت. دواى ئەوە تکاو شەفاعەتى لادەکەن و خواش مۆڵەتى پێغەمبەر ﷺ دەدات بۆ شەفاعەت، کە (مقام المحمود)ـە. (شەنقیتى) دەڵێ: مەسەلەى هاتنى خواى گەورە یەکێکە لە ئایەتەکانى صیفات، وە هەروەها هاتن و دابەزین (النزول والإتيان) کە لە ئایەتى (210/ بەقەرە)دا هاتووە وەک: [هل ينظرون إلا أن يأتيهم الله في ظلل من الغمام والملائكة وقضي الأمر وإلى الله ترجع الأمور] بە زەقى هاتنى پەروەردگار دەسەلمێنێ و دەشڵێت: هەموو ئەمانەو سیفەتى (ئیستیوا/ الإستواء)، چوونیەکن، جا لە سەرووى هەموویانەوە نووسیویەتى: (إن جميع الصفات من باب واحد، أي أنها ثابتة لله تعالى على مبدأ: [ليس كمثله شئ..] على غير مثال للمخلوق، فثبت استواء يليق بجلاله على غير مثال للمخلوق، وكذلك هنا كما ثبت الإستواء، ثبت المجيء، وكما ثبت المجيء، ثبت النزول، والكل من باب [ليس كمثله شىء] أي على ماقاله الشافعي «رحمه الله» حيث يقول: نحن كلفنا بالإيمان، فعلينا أن نؤمن بصفات الله على مايليق بالله على مراد الله، وليس علينا ان نكيف، إذ الكيف ممنوع على الله سبحانه). واتە: سەرجەم سیفاتەکانى خودا (جل جلالە) لە یەک شێوەو شێوازن، بەو مانایە هەموو بۆ خودا جێگیرن و دەسەلمێنرێن، [ليس كمثله شىء..] بەڵام بەبێ هیچ هاوشێوەییەک بۆ خودا لەگەڵ درووستکراوەکانیدا، بڵندبوونەوە بۆ خودا دەسەلمێنین، بەو شێوەى شاییستەى زاتى پیرۆزى خودا بێت، وە هەر چۆن بڵندبوونەوە بۆ خودا جێگیربووەو هاتووە، هەروەهاش (هاتن)ى خوداش (جل جلالە) جێگیرەو سەلمێنراوە، کە هاتن سەلمێنرا، دابەزینى خوداش (پاک و بیگەردى بۆ خودا) دەسەلمێنرێت، هەموو ئەمانە لە بابەتى [ليس كمثله شىء..] ندایە، وەک ئیمامى شافعى لە (ریسالە)دا بەڕەحمەت بێت دەڵێت: ئێمە داوالێکراوین بە ئیمان و باوەڕ، بۆیە لەسەرمانە باوەڕ هێنان بە سەرجەم سیفاتەکانى خودا بەو شێوەى شاییستەى زاتى ئەوون، وە چۆنیەتى و شێوازى ئەم سیفاتانە لەسەر ئێمە نیە، چونکە چۆنیەتییەکەى قەدەغە کراوە لەسەر خودا. بۆیە (بەندە)ش پێم ڕەوا نیە بێ بەڵگە لە ڕاستە ماناکەى خۆى لایدەم و (تەئویل)ى بکەم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/28سەردان 1229
مەبەست بە (کورسی و عەرش)ى خواى گەورە چییە.؟ بڵندبوونەوەى خودا بۆ سەر عەرش.! واتاو ڕاڤەى ئایەتى: (وكان عرشه على الماء).؟ توانایى بێ وێنەیى خوداو بڵندبوونەوەى بۆ سەر عەرش.! ڕوخسارى خواى باڵادەست.؟ پێی پەروەردگار.؟ بۆچوونى سەلەف دەربارەى (وجە) ى پەروەردگار.! لەگەڵبوونى خودا بۆ بەندەکانى.! خوا لە ئاسمانە.! هاتنى خواى گەورە.؟! سیفاتى دەست و پەنجە بۆ خواى میهرەبان.؟!