دیداری به‌رێز مامۆستا عومه‌ری كه‌لاریی
دیداری به‌رێز مامۆستا عومه‌ری كه‌لاریی
دیداری به‌رێز مامۆستا عومه‌ری كه‌لاریی مامۆستای زانكۆ
الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه ..
سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ت و یاد كردنه‌وه‌یه،
وه‌لاَمه‌كان:
پرسیاری یه‌كه‌م: بۆ یه‌كه‌مجار كه شاد بووم به بینینی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ساڵی ( 1991 ) ز بوو، پاش ڕاپه‌ڕین.
پرسیاری دووه‌م : گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و كاره هه‌مه لایه‌نه ئه‌ركێكی قورس و گرانه، به هه‌موو كه‌س نایه‌ته ئه‌نجام، جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه خوای گه‌وره به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌و ده‌روونێكی فراوانی پێداون، وه جه‌نابی مامۆستاش یه‌كێك بووه له‌مانه. وه جیهاد و هه‌وڵ و خه‌باتی جه‌نابیان جێگایه‌كی به‌رزو به‌هاو نرخێكی گرانیان هه‌یه له پۆلێن كردن‌دا، له هه‌زرو بیری ئه‌هلی كاروانی خودایی، وه به چاوی رێز‌و إعجابه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن، وه هه‌ر ئه‌و پیرۆزانه بوون كه مێژوویه‌كی شایسته‌یان بۆ جه‌نابیان تۆمار كرد.
پرسیاری سێیه‌م : به دڵنیاییه‌وه،جه‌نابیان سوارچاك، و پیاوی دیاری ئه‌و سێ مه‌یدانه بوون.
پرسیاری چواره‌م : مامۆستا توانی له‌و قۆناغه گرنگه‌دا ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو بگێڕێ، وه چالاكانه به‌شداری بكات له هۆشیار كردنه‌وه‌و بانگ كردنی خه‌ڵك بۆ رێبازی دڵنیایی، بۆ ئازادی راسته‌قینه، بۆ رزگاری هه‌تا هه‌تایی.
پرسیاری پێنجه‌م : مامۆستا مرۆڤێكی دڵسۆز و غه‌مخۆر بووه بۆ میلله‌ته‌كه‌ی، له به‌ر ئه‌وه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك بووه، چ له ناوه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌و چ له ده‌ره‌وه‌یدا، وه له‌و بواره‌دا چی له توانایدا هه‌بووه درێغی نه‌كردووه.
پرسیاری شه‌شه‌م : جه‌نابی یه‌كێك بووه له زانا به‌رزه‌كانی كوردستان، وه سیاسه‌تمه‌دارێكی چالاك و ماندوو نه‌ناس بووه، وه نووسه‌رێكی قه‌ڵه‌م ڕه‌وان و كارا بووه، وه ته‌فسیره‌كه‌ی ته‌فسیرێكی چاك و كه‌م وێنه‌یه له نێو ته‌فسیره كوردیه‌كاندا، به رۆحێكی زانستیانه‌و به بیرێكی فراوانه‌وه نووسیویه‌تی، له به‌ر ئه‌وه جێگای ره‌زامه‌ندی زانا و رۆشنبیرانه، وه له بواری شۆرشگێریشدا، یه‌كێك بووه له شۆرشگێڕه دیاره‌كان.
پرسیاری حه‌وته‌م : بێگومان، كۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد له كوردستاندا، وه به ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه.
پرسیاری هه‌شته‌م : دیاره كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی فره به‌هره، كه پشكێكی گه‌وره‌و فراوانی هه‌بێت له عیلم و زانستی شه‌رعیی و قورساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت له ڕووی سیاسه‌ت و رۆشنبیرییه‌وه، وه رۆڵێكی گرنگی هه‌بێت له كاری جیهادی و فكریی و شۆڕشه‌وه، كاریگه‌ریه‌كی یه‌كجار زۆری ده‌بێت له سه‌ر هه‌ر ڕه‌وت و رێبازێك كه كاری تیادا بكات، و چالاكی تیادا بنوێنێ. وه ئه‌و خه‌صڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د دا هه‌بوون و به جوانی و ڕوونی له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا ڕه‌نگیان دابوویه‌وه، له به‌ر ئه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئیسلامی كاریگه‌ریه‌كی چالاك و فعال بووه، وه شوێنه‌واری ئه‌و تیایدا دره‌وشاوه‌و پرشنگداره. به‌ڵێ موساهه‌مه‌و به‌شداری مامۆستا له بنیاتنان و پێشخستنی ڕه‌وتی ئیسلامی له كوردستان به‌رزو به‌رچاوه، وه پێم وایه هه‌ر كه‌س له نزیكه‌وه جه‌نابی ناسیبێت گه‌واهی له سه‌ر ئه‌و راستیه ده‌دات گه‌ر ئینصاف و دادگه‌ر ویست بێت.
پرسیاری نۆیه‌م : مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ژیانی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ ئیسلام و موسڵمانان، وه له‌و پێناوه‌دا ماندو نه‌ناسانه، وه‌ك سه‌ربازێكی به ئه‌مه‌ك ئه‌ركی خۆی به‌جوانی و باش گێڕاوه، به بێ ووچان، به بێ دابڕان، به بێ ترسان، به دڵسۆزی، به غه‌مخۆری، هۆشیارانه، ووردبینانه،له به‌ر ئه‌وه داوام وایه، تكام وایه له هه‌واداران و قوتابیانی مامۆستا چاو ببڕنه ئه‌وو بره‌و به رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی بده‌ن، وه تێكۆشن وه‌ك ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه لایه‌نه بۆ خۆیان بنیات بنێن تاوه‌كو بتوانن به چاكی خزمه‌ت به ئایین و گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن. وه داوام وایه دڵسۆز بن، وه دڵسۆزی كار‌و پیشه‌یان بێت، چونكه دڵسۆزی گه‌وره‌ترین خه‌صڵه‌ته كه گه‌وره‌ترین پاداشتی له‌سه‌ره، وه یه‌كێك بووه له ئاكاره جوانه‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د، كه من له نزیكه‌وه به دیم كردووه تیایدا.
والسلام عليكم ورحمة الله

بەروار2020/03/30سەردان 655
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د