دیداری به‌رێز مامۆستا فاروق ره‌سول یه‌حیا
دیداری به‌رێز مامۆستا فاروق ره‌سول یه‌حیا
دیداری به‌رێز مامۆستا فاروق ره‌سول یه‌حیا بانگخوازو نووسه‌ری ئیسلامیی
وه‌ك دێته‌وه یادم، هاوینی ساڵی (1976ز) بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار "مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود"م ناسی. ئه‌و ده‌مه تازه‌كی به پێشنوێژی گوندی بناوه‌سووته‌ی پێنجوێن (له‌سه‌ر سنووری پێنجوێن - مه‌ریوان) دامه‌زرابوو. له بیرمه ئه‌و كاته پشووی هاوین بوو، منیش به سه‌فه‌ر بۆ سه‌ردانی خزمانم ڕۆشتبوومه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی پێنجوێن.
له‌و ماوه‌یه‌دا، ڕۆژێكیان مامۆستایه‌كی خۆم ڕاسپارده‌یه‌كی به ده‌می پێدا ناردم بۆ گوندی "بناوه‌سووته" بۆ لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د، كه له تافی لاوی‌دا بوو. خۆیی و خێزانی له‌وێ ده‌ژیان و، خوای گه‌وره مناڵێكی خنجیلانه‌شی پێ به‌خشیبوون.
منیش ئه‌و كاته، كه وه‌ك هه‌موو لاوێكی تر حه‌زم له گه‌ڕان و جموجووڵ ده‌كرد، ڕۆشتنم بۆ بناوه‌سووته پێ خۆش بوو..
یه‌كه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌هاری (1975)ه‌وه ئه‌و چیا‌و دۆڵ و شیوانه‌ی نیشتمانه‌كه‌مم نه‌دیبوو. بۆیه له دڵه‌وه حه‌زم ده‌كرد بیانوویه‌كم بۆ بڕه‌خسێ جارێكی تر به‌پێ به‌و ڕێگا هه‌ورازو نشێوه‌ی نێوان (پێنجوێن - بناوه‌سووته) و، به " قه‌ڵادێ" و "كه‌له گوڵان" و "كه‌له به‌ڵمان" و "شیلاناوی" و "ئاشی شێخ قاسم" و كه‌لی بناوه‌سووته و دارستانه چڕه‌كه‌ی درێژایی ئه‌و ڕێگایه‌دا بڕۆمه‌وه، كه هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ی چاومان كردبووه‌وه هه‌تا ساڵانێكی زۆر له چه‌ندین جاره‌ی ماڵ وێرانی و ده‌ربه‌ده‌ریماندا به‌ره‌و سنوور پیایدا گوزه‌رمان كردبوو! ئێمه به ڕاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ دار و ده‌وه‌نی ئه‌م لا و ئه‌ولای ڕێگاكه‌دا به یه‌كتر ئاشنا بووبووین كه هه‌رچه‌ند یاداوه‌رییه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا تاڵ و سوێر بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووبوون به به‌شێك له ژیانمان، دڵمان پێیان ده‌كرایه‌وه!
دووهه‌م: حه‌زم ده‌كرد به‌هۆی گه‌یاندنی ڕاسپارده‌كه و له نزیكه‌وه "مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د" بناسم، كه وه‌ك مامۆستایه‌كی لاوی وریا ده‌نگوباسیم ده‌بیست.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌عاتێك زیاتری ڕێگام به‌و یاداوه‌رییانه‌وه بڕی، گه‌یشتمه گوندی بناوه‌سووته و، ماڵی مامۆستا‌م دۆزییه‌وه..
كه ڕۆشتم، بینیم خه‌ریكی خۆ ئاماده كردنن به‌ره‌و پێنجوێن، تاكو مناڵه‌كه‌یان ببه‌ن بۆ لای پزیشك، له‌به‌ر ناساغییه‌ك كه دووچاری بووبوو.
مامۆستا خوڵكێكی زۆری كردم له لایان بمێنمه‌وه به میوانی و، ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه سه‌فه‌ره‌كه‌یان دوابخه‌ن بۆ ڕۆژێكی تر. به‌ڵام من دوای سوپاس كردنی، پێم ڕاگه‌یاند كه ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه و، پێویسته ئه‌وانیش هه‌رچی زووتره نه‌خۆشه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه لای پزیشك. بۆیه هه‌موومان پێكه‌وه و به هه‌مان ڕێگادا گه‌ڕاینه‌وه بۆ پێنجوێن.
له درێژایی ڕێگادا یه‌كترمان ده‌دواند و، تا ڕاده‌یه‌كی باش له یه‌كتر حاڵی بووین.
جارێكی تر و له پشووی هاوینی ساڵێكی تری دوای ئه‌وه‌دا، كه له به‌غدا ده‌مخوێند، سه‌ردانی پێنجوێنم كرده‌وه. ئه‌و ده‌مه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاره‌كه‌ی گواستبووه‌وه بۆ "مزگه‌وتی قازی" له پێنجوێن. له‌و سه‌فه‌ره‌مدا چه‌ند جارێك مامۆستا‌م له نزیكه‌وه بینی یه‌وه، به‌ڵام ڕۆژێكی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م هه‌رگیز له‌یاد ناچێت كه به‌یانی یه‌كی زوو داروده‌سته‌ی ڕژێمی پێشوو خه‌ڵكی پێنجوێنیان ئاگادار كرده‌وه كه له لایه‌ن سه‌ربازانی سوپاوه پشكنین له ماڵه‌كانیاندا ده‌كرێ و، ده‌بێ پیاوان ئه‌و ڕۆژه دوكان و بازاڕ نه‌كه‌نه‌وه و بڕۆن له مزگه‌وته‌كاندا دابنیشن هه‌تا پشكنینی ماڵه‌كانیان كۆتایی پێ دێت!
ئێمه‌ش كه له "گه‌ڕه‌كی به‌رزان" بووین، نزیكترین مزگه‌وت لێمانه‌وه "مزگه‌وتی قازی" بوو. بۆیه پیاوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و گه‌ڕه‌كی كانی كووره، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی پیاوانی "به‌ری كه‌ناو" له‌وێ كۆبووینه‌وه و، له هه‌یوانی مزگه‌وته‌وه ده‌مانڕوانی یه سه‌ربازه‌كان كه به ناوی ئه‌وه‌ی گوایا منه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كه‌ن به ماڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕان، به‌م كاره‌شیان پتر دنه‌ی ئێمه‌یان ده‌دا كه ڕقی زیاترمان له خۆیان و ڕه‌فتاریان بێته‌وه!
به‌شێكی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته‌مان له‌گه‌ڵ مامۆستا له حوجره‌كه‌ی خۆی و پاشان له هه‌یوانی مزگه‌وته‌كه‌دا به‌سه‌ر برد، كه جگه له باسی ئه‌و پشكنینه نه‌گریسه، جار به جاریش گفتۆگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی زانسته ئایینی یه‌كان و ڕا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ریان ده‌هاته گۆڕێ.
دوای ئه‌وه، له‌به‌ر دووریم له پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریان و، خوێندنم له به‌غدا و، پاشان دامه‌زرانم به مامۆستا له "سه‌نگاو"، دواتر سه‌ربازی و، ئنجا مامۆستاییم له "ئاغجه‌له‌ر"، له نزیكه‌وه بۆم نه‌ڕه‌خسا مامۆستای ڕه‌حمه‌تی ببینمه‌وه. به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئاگاداری ده‌رچوونی كتێبه‌كانی بووم و، گه‌لـێ خۆشحاڵ بووم كه مامۆستا ڕۆڵێكی ئیجابی و كاریگه‌ری له ئاراسته كردنی خوێنه‌رانی كورد زماندا هه‌یه - به تایبه‌تی توێژی لاوان - بۆ لای ئایینی بێگه‌ردی ئیسلام.
خۆ كاتێ دوای ئاواره بوونیان به كاره‌ساتی دڵته‌زێنی كیمیاباران، گه‌ڕانه‌وه وڵات، له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ڕۆشتم بۆ سه‌رلێدان و به‌خێرهاتنه‌وه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ش كه مامۆستا وه‌ك كه‌سێكی دیار و كاریگه‌ر و لێهاتووی ناو سه‌ركردایه‌تیی ڕه‌وتێكی ئیسلامخوازی كوردستان كاری ده‌كرد، وه‌ك له دووره‌وه ده‌مبیسته‌وه - چونكه من نه ئه‌وسا و نه ئیسَتاش ئه‌ندام نه‌بووم و نیم له هیچ ڕه‌وتێكی سیاسی‌دا - جێی متمانه و بڕوای خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری بووه و، له‌به‌ر شاره‌زایی و پابه‌ند بوونی به شه‌رعه‌وه، بۆ پرس و ڕای شه‌رعی - دوای خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی - ڕوو له مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كراوه.
له لایه‌نی خۆمه‌وه و له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ددا هه‌ركارێكم كه‌وتبێته لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د، هه‌رگیز ده‌ستی به ڕوومه‌وه نه‌ناوه و، به هه‌موو توانایه‌كی خۆی هه‌وڵی داوه بۆم جێ‌به‌جێ بكات، له ڕاستیشدا زۆربه‌یان جێ‌به‌جێ ده‌بوون. خۆ دیاره منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دنیادا هیچ شتێكم به ده‌ست نه‌بووه، ئه‌وا نه‌متوانیوه قه‌ره‌بووی ئه‌و قه‌رزانه‌ی ئه‌ستۆم بۆ مامۆستای ڕه‌حمه‌تی بكه‌مه‌وه، جگه له دوعای خێر، كه ئومیده‌وارم - له‌گه‌ڵ دوعای چاكاندا - خوای گه‌وره قبووڵیان بفه‌رموێت و، له‌ودنیای خانه‌ی به‌خته‌وه‌ریی هه‌میشه‌ییدا به‌رزترینی ئه‌و پاداشتانه‌ی بداته‌وه كه شایانی كه‌ره‌می خواوه‌ندن.
به‌ش به‌حاڵی خۆم و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مامۆستا‌م ناسیوه، متمانه‌م به شاره‌زایی ئه‌و له زانسته‌كانی ته‌فسیر و فیقهدا هه‌یه، كه توێشووی هه‌موو موسڵمانێكن، نه‌خوازه‌ڵا بانگخوازان. هیوادارم موسڵمانانی كورد زمان، به تایبه‌ت هاوه‌ڵانی و قوتابیانی به‌وه‌فای، سوودی زیاتر له به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستای ڕه‌حمه‌تی وه‌ربگرن، كه هه‌روه‌ك له ڕیزی (علم یُنتفع به)دایه، ئومێده‌وارم خوای گه‌وره به "صه‌ده‌قه‌ی جاریه"ش له مامۆستای قبووڵ بفه‌رموێ.
هه‌روه‌ك له وه‌چه و نه‌وه و كه‌سوكاریشی داواكارم له‌سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی ئه‌و ئایینه پیرۆزه‌ی ئیسلام به‌رده‌وام بن و لێی لانه‌ده‌ن كه مامۆستای خوالێخۆشبوو هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی تێدا برده‌سه‌ر.. هه‌روه‌ها ئه‌و پێوه‌ره شه‌رعی و واقیعی و ڕه‌وایانه‌ش له ناساندنی بابی به‌ڕێزیاندا پیاده بكه‌ن كه مامۆستای گه‌وره‌ی هاوچه‌رخی كورد (دكتۆر محه‌مه‌د سه‌عید ڕه‌مه‌زان بۆتانی) بۆ ناساندنی باوكی له كتێبی (هذا والدي)دا به‌كاری هێناون، تاكو ڕۆحی مامۆستای خوالێخۆشبوو به‌و شه‌رع پیاده كردنه شاد و كامه‌ران بێت.
فارووق ڕه‌سووڵ یه‌حیا
سلێمانی: 3/2/2009ز

بەروار2020/03/30سەردان 647
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د