ماناى: (لا إكراه فى الدين).؟!

لەم دینى ئیسلامەدا داسەپاندن و ناچارکردن و زەبرو زەنگ نیە بۆ دینداریى و وەرگرتنى ئایینى ئیسلام، بەڵێ حوکمى ئەم ئایەتە تەنها خاوەن کتێب و خاوەن نامەکان دەگرێتەوەو، مەنسوخ و سڕاوەیش نییە، واتە: هەر جوولەکەو گاور سەر ناخرێتە سەریان بۆ ئیسلامبوون.

زاناکان دەڵێن: (مەجوس) و (صوببى)یەکانیش، لەمەدا حوکمى جوولوکەو گاوریان هەیە، واتە: ئەمانیش هیچ جۆرە زۆرێکیان لێناکرێ بۆ وەرگرتنى دینى ئیسلام، بەڵکو هەر لەسەردینى خۆیان "ئەگەر پێیان خۆش بوو" دەمێننەوەو، سەرانەیان لێ دەسەنرێ، بەڵام خەڵکانى ترى بتپەرست و هاو بەشدانەرو هەرجۆرە بێ دینێکى تر لەو بابەتە " هەتا ئەو ڕۆژە باوەڕ دێنن" دەبێ جەنگیان لەگەڵ بکرێ ئەگەر توانراو بەرژەوەندى تێدابوو.! هەموو یاساو دەستورێکى ئیسلامى پیرۆز ڕاست و هەقە، ئیتر بێجگە لەو، گشت دەستورو بەرنامەیەکى تر ناڕاست و گومڕاییەو دەبێ پێش ئیمان و باوەرهێنان بەخواى گەورە بەتەواویى لە گشت تاغووتەکان دوور بکەوى، خۆدیارە واتاى (لا اله إلا الله) یش بۆ یەکەمجار نەفیى و لادانى هەموو دەسەڵاتدارە ملهووڕەکان و تاغوتەکانى دنیایەو، پاشانیش تەسلیم بوون و باوەڕهێنانە بەخواى تاک و تەنیا. شیاوى باسیشە لەسەردەمى جاهیلیەتدا هەر ئەو بتەى وا دەیان پەرست پێیان دەگووت: (طاغيه)، بۆپشتگیرى ئەم قسەیە ئەم فەرموودە هاتووە: (( كانوا يهلون لمناة الطاغية)). (سنن النسائي، صححه الألباني في المجتبى من السنن لسنن النسائي 2968).

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود
 

 

 

بەروار2020/03/26سەردان 1872