ڕاڤەى ئایەتى (أولي بأس شديد).؟
(قُلْ لِلْمُخَلَّفِينَ مِنْ الأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَى قَوْمٍ أُوْلِي بَأْسٍ شَدِيدٍ) ئەى موحەممەد! ﷺ بڵێ: بە عەرەبە دەشتەکییەکان- ئەوانەیان دواکەوتن و لە جیهاد خۆیان دزییەوە- ئێوە لە ئاییندەدا بانگ ئەکرێن بۆ جەنگ لەگەڵ گەلێکى بە زەبرو بەهەڵمەت و جەنگاوەر، جا لەوێ خۆتان تاقى بکەنەوە..
- ڕاڤەکارانى قورئان کێشەیانە: ئایا ئەو کۆمەڵە زۆر بەهێزو بە هەڵمەتە کێ بن (أولي باس شديد)؟ قسە بۆ هۆزى (هەوازن)و (سەقیف)و (بەنى حەنیفە)و (فارس)ـەکان و، ڕۆمەکان کراوە. (تەفسیرى ئالووسیى) لە (ئەبوو هورەیرە)وە دەڵێ: (هم البارزون). واتە: ئەو کۆمەڵە بە هەڵمەت و قارەمانە (کوردەکانن).. (ئیبن جەریرى تەبەریى)ش دەڵێ: باشترین قسە لەم جێگایەدا ئەمەیە کە بڵێین: لەبەر ئەوەى کە خواى گەورە لە قورئاندا ئەو قەومەى دیارى نەکردووە چ قەومێکن، بۆ ئێمەش دیارى نەکردنیان چاکترە، چونکە دەگونجێ هەرئەوانە بن، دەشگونجێ خەڵکانێک بن لە ئاییندەدا پەیدا ببن.
(ئیبن کەسیر) هەر لەم شوێنەدا ئەم فەرموودەیە –کە ئیمامى (بوخاریى و موسلیم) لە ئەبو هورەیرەوە گێڕاویانەتەوە – هێناوە:
1- ((لاتقوم الساعة حتى تقاتلوا الترك، صغار الأعين، حمر الوجوه، ذلف الأنوف، كأن وجوههم المجان المطرقة، ولا تقوم الساعة حتى تقاتلوا قوما نعالهم الشعر)). (صحيح البخاري، كتاب الجهاد والسير، باب قتال الترك، حديث : 2791) واتە: قیامەت بەرپا نابێ تا ئێوە (ئەى ئیمانداران) جەنگ دەکەن لەگەڵ هۆزێکى چاو بچووکى، لووت کورتیى (یا لووت کورت و لووت پاندا)و دەموو چاویان دەڵێى (ترس)و مەتەڵەیە. واتە: دەموو چاوى تورکەکان لە پانیى و ڕەنگدا لە (مەتەڵ) دەچى.
2- ((..ولا تقوم الساعة حتى تقاتلوا قوما نعالهم الشعر)). (صحيح البخاري، كتاب الجهاد والسير، باب قتال الترك، حديث : 2791) واتە: لەگەڵ هۆزێکا دەجەنگێن کە پێڵاوو نەعلەکانیان لە مووە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/26سەردان 628
چەند زانیارییەکى پێویست لەسەر قورئان.؟ ئەو سورەتانەى کە سەرەتاکەیان بە تەنها پیتێک دەست پێدەکات.؟ پیرۆزترین و گەورەترینى ئایەتەکانى قورئان، ئایەتەلکورسییە.؟ ئایا (بسم الله) بە هێواش، یان بە دەنگى بەرز بخوێنرێ.؟ نەسخ و لە کارخستن لە قورئاندا.؟ ژمارەى سوجدەو شوێنەکانیان لە قورئاندا.؟ وشەى (عسى) لە قورئاندا.؟ سەرنجێک لە وشەى (لاجرم).؟ ماناو واتاى (حیجر).؟ سەبارەت بە (خدرى زیندە).؟ دەربارەى سوجدەى دووەمى سوورەتى حەج.؟ دەستدان لە قورئان بەبێ دەستنوێژ.؟ ئەستێرەى شیعرا چيە.؟ باسێکى لوءلوء (مەرجان).؟ کێوى جودى (واستوت على الجودي..).؟