وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی

وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی

د/ محمد نسروڵا ھە ورامانی

وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی زاناو موفەسیرو بانگخوازو سەرکردە ئەحمەد کاکە محمود (رحمەاللە)
ساڵی ۱۹۸٦ بوو لە خورماڵەوە بەڕێ کەوتین بۆ شارۆچکەی سیروان، ناوبانگ و کاریگەری وتارە بە پێزو پڕ لەجۆشەکانی مامۆستا کەمەندکێشی کردبووین، نەک دەیان سەدان گەنج و لاوی ئەوکات چەندین مەترسی ڕێگاو زاڵگەکانی بەعسی دەبڕی تا لە مزگەوتی گەورەی سیروان جێ ھەڵتروشکانێکی دەست کەوێت و ڕۆح دڵ و بیری ئاودێر بکات بە پەیڤە نورانییەکانی مامۆستا ، تەمەنی بەندە ۱٦ ساڵ بوو ، بەڵام ھەرگیز پێشتر وتاری ئاوا ڕەوان و کاریگەرو ئاست بەرزم نەبیستبوو ئامادەبوان وا چوو بوونە قوڵایی بابەتەکەوە دەتوت باڵندە لەسەر سەریان نیشتوەتەوە، سەرەتا بەم فەرموودە (قودسییە) دەستی پێکرد (إِنَّ اللەَ تَعَاڵی ێقُولُ: ێا ابْنَ آدَمَ؛ تَفَرَّغْ لِعِبَادَتِی امْلڕْ ێَدْرَکَ غِنَیً ، ۆڕَسُدَّ فَقْرَکَ ، ۆإِلاَّ تَفْعَلْ مَلڕْتُ ێَدْرَکَ شُغْلاً ، ۆڵمْ ڕَسُدَّ فَقْرَکَ ) ئەی نەوەی ئادەم خۆت یەکلای بکەرەوە بۆ عیبادەتی من، دڵت پڕ دەکەم لە دەوڵەمەندی و ئاتاجت بۆلای کەس نەبێت ئەگەر ناپڕی دەکەم لە ھەژاری و کەلەبەر و ناداریەکەت بۆ ناگرم ئەم جۆرە لە وتار بۆ ئەوکات وئێستاش وتارێکی بونیادی بوو چونکە ڕژێم بە پارەو بڵاوکردنەوەی چەکداری خەڵکی بەلای خۆیدا ڕادەکێشاو دەیان فەوجی جاشی دروست کردبو بۆ دژایەتی پێشمەرگە و شەڕی ھۆزەکان ئەو سەدا سازگارو کانیاوە شیرینە چەندین ساڵ بوو قەڵبەزەی دەدا لە داوێنی چیاکانی ھەورامانەوە بۆ پێنجوێن و شارەزوورو ھەڵەبجەو سلێمانی گەنجانێکی زۆری ئەو کاتی بێدارکردەوە بۆ ھەڵگرتنی کۆڵی ئەرک و مەردایەتی قۆناغەکانی دواتر ئەم پیاوە لێبڕاوە نەک بەدەم و زوبانە پاراوو ڕەوانەکەی شەوو ڕۆژی خستبووە سەریەک بۆ ڕزگاری گەلەکەی بەڵکو بە قەڵەمە بە بڕشت و خامە ڕەنگینەکەشی بەری ھەوری ڕەشی خواناسی لادەدا لە کوردی خێر لەخۆ نەدیو بە پەڕاوەکانی خواناسی و وتەی زاناکان و باوەڕ بەخوداو ، ئاشتی لە ئیسلامداو ھتد .. بوو بونە توێشووی ھزرو چرای ڕێگای گەنج و لاوان، پیاوێک بوو خوای گەورە بەھرەی زۆری پێبەخشی بوو ئەویش بێدرێغی بۆ خزمەتی ئاین و نیشتمانەکەی بەکاری ھێنان لەو سەردەمەدا وتارەکانی قوتابخانەیەکی پەروەردەی و ئیکسیری دڵ و ڕۆح بون دەتوانین بڵێین داھێنان کارێکی کارامە و نوێکارێکی گۆڕەپانی بێداری ئیسلامی بوو شایستەی ئەوەیە لە ساڵیادەکەیدا دیدارو پانێڵ و کۆنگرەی بۆ ببەسترێ و ناوی بەردەوام بە زیندووی بمێنێتەوە.
لەم ڕۆژەدا کە ۲۵/ ۱/ ۲۰۱۸ یە دوازدە ساڵ بەسەر کۆچتدا تێدەپەڕێت ، ھەزار سڵاوو دروود لەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بوویت و تیایدا مێزەری عیلم کرایە سەرت ، لەو ڕۆژەش چەکی خەبات و تێکۆشانت ھەڵگرتوو لەو ڕۆژەش چویتەوە حزوری خاوەنە میھرەبانەکەت ..

 اللھم ٱمین اللھم آمین اللھم آمین

بەروار2020/03/30سەردان 92