لە بارەى (علم اللدنى)یەوە.؟
(وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا) و زانست و زانیاریى تایبەتیشمان لە خۆمانەوە کە پێى دەڵێن: (عیلمى لەدونى) فێر کردبوو.
جا لەبارەى (علم اللدنی)یەوە، (شێخ عبدالوهابى شەعرانیى) دەڵێ: (وأما زبدة علم التصوف الذى وضع القوم فيه رسائلهم فهو نتيجة العمل بالكتاب والسنة، فمن عمل بما علم تكلم بما تكلموا، وصار جميع ما قالوه بعض ماعنده، لأنه كلما ترقى العبد فى باب الأدب مع الله تعالى دق كلامه على الإفهام). واتە: کاکڵەو پوختەى (تەصەوف) کارکردنە بە (قورئان)و (سوننەت)ى پێغەمبەر ﷺ، ئەوانەش کە ئەو قسانەیان لێدەگێڕنەوە، دیارە کاریان بەو قورئان و فەرموودەیە کردووە کەفێرى بوون، وە ئەوەى گوتویانە هێشتا هەر هەندێکى بووە، چونکە هەر بەندەیەک کە بە پەیژەى ئەدەب و وێڵدا قسە لەگەڵ خوادا بکاو سەرکەوێ، بێگومان وتەو گفتوگۆیشى زۆر ورد دەبێ و، هەمووکەسێکیش لێى تێناگات. سەیرێکى تەفسیرى (ئالوسیى)بکە.
والله أعلم.
ئەحمەد كاكە مەحموود
بەروار2020/03/26سەردان 551
چەند زانیارییەکى پێویست لەسەر قورئان.؟ ئەو سورەتانەى کە سەرەتاکەیان بە تەنها پیتێک دەست پێدەکات.؟ پیرۆزترین و گەورەترینى ئایەتەکانى قورئان، ئایەتەلکورسییە.؟ ئایا (بسم الله) بە هێواش، یان بە دەنگى بەرز بخوێنرێ.؟ نەسخ و لە کارخستن لە قورئاندا.؟ ژمارەى سوجدەو شوێنەکانیان لە قورئاندا.؟ وشەى (عسى) لە قورئاندا.؟ سەرنجێک لە وشەى (لاجرم).؟ ماناو واتاى (حیجر).؟ سەبارەت بە (خدرى زیندە).؟ دەربارەى سوجدەى دووەمى سوورەتى حەج.؟ دەستدان لە قورئان بەبێ دەستنوێژ.؟ ئەستێرەى شیعرا چيە.؟ باسێکى لوءلوء (مەرجان).؟ کێوى جودى (واستوت على الجودي..).؟