کێوى جودى (واستوت على الجودي..).؟



(وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ) کەشتییەکەش لەسەر کێوی جودیی وەستاو لەنگەری گرت. چیاى جودیى: دەکەوێتە نزیک شاری موسڵ, لە کوردستانی عێراق  و، باکورى تورکیاوە، ئێستاش بەم ناوانەیشەوە ناوبانگی هەیە: (ئارارات، هەراوراد، بەخشەندە، جودیی، گودیی، کوردیی، کردین) .
تێبینى: بۆ زانینى ژمارەى سەرنشینى گەمییەکەو، چەند ڕۆژ تێیدا مانەوەو، تۆفانەکە گشتگیر بووبێ یان نا؟ ئەمانەو چەندین قسەى تر لەو بارەوە هەن، هەموو دەدەینە دەستى خوداو، لێى بێدەنگ دەبین، ئەگەرچى پێشەوا (ئەحمەد) -خواى لێى ڕازى بێت- ئەم فەرموودەیە دێنى و دەڵێت: (( عن أبي هريرة قال: مر النبي ﷺ بأناس من اليهود، وقد صاموا يوم عاشوراء، فقال: ما هذا من الصوم ؟ قالوا: هذا اليوم الذي نجى الله موسى وبني إسرائيل من الغرق، وغرق فيه فرعون، وهذا يوم استوت فيه السفينة على الجودي، فصامه نوح وموسى شكرا لله (عز وجل) فقال النبي ﷺ: أنا أحق بموسى، وأحق بصوم هذا اليوم، فصام، وقال لأصحابه: من كان منكم أصبح صائما فليتم صومه، ومن كان أصاب من غداء أهله فليتم بقية يومه)). (مسند الإمام أحمد 2/359-360. أخرجه أحمد في المسند، وحسنه أحمد شاكر وشعيب الأرنأووط دون قصة نوح عليه الصلاة والسلام) جا بەپێى ئەم فەرموودەیە وا دەردەکەوێ دابەزینیان لە کەشتییەکە، رۆژى (10)ى مانگى موحەڕەم بووبێ.


والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/26سەردان 1101