باسێکى لوءلوء (مەرجان).؟



(يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ) لەو دوو دەریایە مرواریى و شیلان دەر دەچێت. (سەید قوطب) –خوا لێى خۆش بێت- چەند جوان دەڵێت: (لؤلؤ): لە بنەڕەتا یەکێکە لە گیانلەبەرە سەمەرەکانى دەریاو لەناو (صەدەف)ێکدایەو خۆى هەڵدەدات بۆ قولآیى دەریاکان و لەگەڵ گیانلەبەرەکانى تر جیاوازییەکى زۆرى هەیە، چ لە ڕووى پێکهاتەى لەش و قەوارەیەوە، چ لە ڕووى شێوەى زیندەگیى و ژیانیەوە، تۆڕێکى پێوەیە وەک تۆڕى ماسى گر، زۆر سەیر تەنراوە، لەو تۆڕەوە رۆشنایى و ئاوو هەواو خۆراک وەردەگرێ، لەولایشەوە وەک پاڵێوەر (مصفاة) وایە بۆى، ناهێڵێ چەوو لم و زیخ بڕواتە سکیەوەو لە ژێر تۆڕەکەیشەوە چەند دەمێکى هەیە، هەر دەمەى چوار لێوى هەیە، جا هەرکات چەوو لم و زیخ، یان هەرچى بڕواتە ژوورەوە بەپەلە مادەیەکى لینجى بەسەرا ئەڕژێ و دایدەپۆشێ، پاشان ئەیبەستێت و دەبێتە مروارى، ئیتر گەورەو بچووکیى بە پێى ئەوە دەبێت. زنجیە بەردە مەرجانییەکان لە باکوورى خۆرهەڵاتى ئوسترالیادا کە درێژییان (1350) میل دەبێ و پانیشیان (50) میل دەبێ، هەر لەو شتە سەر سوڕهێنەرانەیە.


والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/25سەردان 1005