سەرنجێک لە وشەى (لاجرم).؟



بۆ ماناو مەبەست لەوشەى (لا جرم): (خەلیل) و (سيبويه)ى نەحویى دەڵێن: بە واتاو ماناى (حقا) هاتووە، وە دەڵێن: (لا) و (جرم) كلمة واحدة، وعن الخليل أيضا أن معناها: لابد، ولامحالة. وقال الزجاج :(لا) هاهنا نفي، ورد لقولهم: إن الأصنام تنفعهم، كأن المعنى لاينفعهم ذلك) واتە: خەلیل و سیبەوەیە دەڵێن: وشەى (لاجرم) بە واتاى: بەڕاستى هاتووە، وە هەروەها دەڵێن: وشەى (لا) و (جرم) یەک وشەیە. وە (خەلیل)یش دەڵێ: ماناى (لاجرم) واتە: پێویستەو  بێگومانە. زوجاجیش دەڵێ: وشەى "لا" بۆ نەفیە. شیاوى ئاماژە بۆ کردنە وشەى (لاجرم) لە قورئاندا - لەم ئایەتانەدا- چوارجار هاتووە: (23) و( 109 )ى (نەحل). (43)ى (غافر). ( 22 )ى ( هود). (إنه لايحب المستكبرين) خۆ بەڕاستیى خوا خۆشى نایە لە پێشێلکەرانى هەق و ڕاستیى و، خەڵکانى خۆ بەزلزان، لە سوورەتێکى تردا دەفەرموێ : ( إن الذين يستكبرون عن عبادتي سيدخلون جهنم داخرين).



والله أعلم.

ئەحمەد كاكە مەحموود


بەروار2020/03/25سەردان 883