دیداری به‌رێز دكتۆر سه‌باح محمد به‌رزنجی -1-
دیداری به‌رێز دكتۆر سه‌باح محمد به‌رزنجی مامۆستای زانكۆ له سلێمانی
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م :
ره‌نگه نه‌توانم مێژوویه‌ك بۆ سه‌ره‌تای ناسینی مامۆستای خوالێخۆشبوو ده‌ستنیشان بكه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له یادم بێت كۆتایی حه‌فتاكان بوو ، كه كتێبێكی كوردیم له شاری سه‌ید صادق بینی به ناونیشانی ( خوا له ڕوانگه‌ی زانیارییه‌وه) كه مامۆستا وه‌ك نۆبه‌ره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ریگێرابووه سه‌ر كوردی ، من ئه‌و كاته قوتابی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بووم و زووتر كتێبه عه‌ره‌بیه‌كه‌م خوێندبووه‌وه ، بۆیه له مێشكمدا ئه‌و پرسیاره گه‌ڵاڵه بوو ، كه ئه‌بێ ئه‌م وه‌رگێڕه كێبێ ؟ ئه‌وه‌ی بێت به خه‌یاڵمدا له‌و كاته‌دا پیاوێكی ناسراوی باوكم له سه‌یدصادق دوكانداربوو ئه‌و كتێبه‌كه‌ی له دووكانه‌كه‌ی خۆی دانابوو بۆ فرۆشتن و هه‌رئه‌ویش جارێكیان باسی مامۆستا بۆ باوكم كرد و پێی وت كه جه‌نابی ئێستا له بناوهسووتهیه ، پاش نزیكه‌ی ساڵێك یان زیاتر رۆژێكیان من له خزمه‌تی باوكمدا بووم له ماڵی مه‌رحوومی خاڵه شێخ عه‌بدولقادری چوێسه ، هێنده‌م زانی كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك و پیاوماقووڵانی خورماڵ هاتن و باسی ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌مڕۆ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د گیراوه و به‌ڵكو هه‌وڵێكی بۆ بدرێت و ئازاد بكرێت ! ئه‌مه نیشانه‌ی ده‌ربه‌ستبوونی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان بوو ، بۆ مامۆستا و به‌ته‌نگه‌وه بوونیان بۆ داكۆكی له سه‌لامه‌تی و پاراستنی حورمه‌تی ، هه‌رئه‌و رۆژه جه‌نابی شێخ و باوكم و باقی مامۆستایان ده‌ستیان كرد به هه‌وڵدان بۆ به‌ردانی تا سه‌ره‌نجام جه‌نابیان به سه‌ربه‌رزی و رێزه‌وه گه‌ڕانه‌وه ناو خه‌ڵك و ماڵ ومناڵی خۆیان . دوای ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار مامۆستا ئه‌حمه‌دم له ماڵی خۆمان بینی ، له سه‌ید سادق ، له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك مامۆستای تردا له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حاجی مامۆستای خورماڵ مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی مه‌لا به‌ها ، كه دیاره بۆ سه‌ردانی باوكم هاتبوون ، و ئه‌و دانیشتنه‌م وه‌كوو گرته فلیمێكی كورت دێته به‌رچاوم و دیمه‌نی دانیشتن و شێوه‌ی قسهكردنهكهیم هه‌ر له بیر ماوه و ئه‌و كاته‌ش به مه‌لایه‌كی زانا و زمانپاراو و كه‌شخه هاته به‌رچاووم ، له یادم نیه چی ده‌گوترا و چی باسده‌كرا به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد قسه‌كانی ئه‌و دانه دانه‌و تایبه‌ت بوون ، ئه‌مه یه‌كه‌م جار بوو كه ئه‌م مامۆستایه ببینم ، دوای ئه‌وه هه‌ر كاتێك بچومایه بۆ شارۆچكه‌ی سیروان ، جومعه‌م له مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌و ده‌كرد ، چونكه وتاره‌كانی هاوچه‌رخ و روون و په‌روه‌رده‌یی بوون ، ئه‌و كاتانه من قوتابی قۆناغی ناوه‌ندی بووم و عهقلم به‌وه‌ش ده‌شكا كه مه‌لای باش و خه‌تیبی باش له هیتر جیا بكه‌مه‌وه ، له بیرمه جارێكیان چوومه مزگه‌وته‌كه‌ی مامۆستا له سیروان ، ئه‌ویش ده‌رسی ئهجروومییهی به فه‌قێیه‌ك ده‌وت ، ئه‌وه‌نده میهره‌بان و به سه‌لیقه بوو له‌و ساته‌دا كه منی بینی منیشی بانگ كرد و نه‌وازشی كردم و ته‌نانه‌ت له دهرسهكهدا رای له‌من وه‌رده‌گرت ، ئایا بۆ تاقیكردنه‌وه بێت یان بۆ هاندان ، ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌و مامۆستا به‌و هه‌ڵوێسته ڕیزێكی گه‌وره‌ی به مندا و متمانه‌یه‌كی زۆری پێبه‌خشیم و له خزمه‌تیا هه‌ستم به گه‌وره‌یی كرد ، گه‌وره‌ییه‌ك زیاتر له ته‌مه‌نی خۆم . ساڵی 1983 كه ناچاربووین ئاواره‌ی ئێران بین ، ناو و یادی ئه‌م مامۆستایه له ویژدان و هه‌ستی مندا هه‌ر به‌زیندوویی مایه‌وه تا ئه‌و ساڵه‌ی كه ئه‌وانیش كۆچیان فه‌رموو بۆ كوردستانی ئێران و له ئۆردوگای دزڵی گیرسانه‌وه و بۆ خۆی بووه عهلهمدارێكی دیار و ناسراوی بزاڤی ئیسلامی ، له‌و ساته‌وه په‌یوه‌ندییمان زۆرتر و به‌هێزتر بوو به تایبه‌ت كه ده‌چوومه دزڵی هه‌ر ده‌بوو زیاره‌تێكی مامۆستا بكه‌م ، و له نزیكه‌وه ئاگاداری كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی ببم و بزانم خه‌ریكی چیه ؟ ئه‌وه‌ی كه زۆر مایه‌ی سه‌رنجی من بوو ئه‌وه‌بوو كه مامۆستا ئه‌حمه‌د زۆر گرنگی به بواری فیكری ئیسلامی نوێ ده‌دا و زۆر تاقه‌تی كتێبه كۆن و كلاسیكییه‌كانی نه‌بوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی وابوو كه كێشه‌ی ئه‌مرۆ به بیر و نه‌خشه‌و نووسینی ئهمڕۆژییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ، ئه‌و كه‌سێكی رۆشنبیر و مه‌لایه‌كی نوێگه‌ر و نووسه‌رێكی پشوو درێژ بوو ، ئه‌گه‌ر وانه‌بایه سیاسه‌ت خه‌فه‌ی كردبوو ، به‌ڵام ئه‌و سیاسهتهكهشی له خزمه‌ت بیر و بۆچوونه‌كانیدا بوو ، سیاسه‌تی بۆ بیر ده‌ویست ، نه‌ك بیری بۆ سیاسه‌ت بوێ ! بیره‌وه‌ریم له‌گه‌ڵ مامۆستای نه‌مر زۆره هه‌رچه‌نده ناتوانم هه‌مووی به جارێك بهێنهمهوه یاد ، به‌ڵام له‌بیرمه جارێكیان له خورماڵ دانیشتبووین ، مه‌لا جه‌میلی نه‌وێ كه ئه‌و كاته مه‌لای دێی شیره‌مه‌ڕ بوو مامۆستا لێی پرسی : مه‌لا جه‌میل ئه‌م جومعه‌یه باسی چیت كرد ؟ ئه‌ویش وتی : قوربان باسی ئایه‌تی ( لئن شكرتم ڵازیدنكم ) ، مامۆستا فه‌رمووی : جا خۆ دوای ئه‌و هه‌موو بارانه ده‌بێت له‌مه‌ولا ئاو بیانبا ! هه‌موو دامانه پێكه‌نین ، چونكه به‌راستی ئه‌وكاته بارانێكی زۆر باریبوو .
وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م: مامۆستا له به‌رچاوی مندا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه‌سایه‌تیه‌كی جێگیر و دامه‌زراوی هه‌بوو ، كه‌سێكی بوێر و نه‌ترس و دڵسۆزی ئیسلام و نووسه‌رێكی به توانا و خه‌تیبێكی كاریگه‌ر بوو ، له زه‌مه‌نێكی ترسناكدا رووبه‌رووی درنده‌ترین رژێم وه‌ستایه‌وه ، چه‌ند جار گیرا و ئابلۆقه درا و سه‌ره‌نجام ئاواره‌ی ولاتان بوو ، ساڵانێكی زۆر له ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌ران به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده له‌ناو قۆڕو چلپاودا خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ژیان و دواتریش كه گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان ژیانی له جاران باشتر نه‌بوو ، هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی هه‌ر مه‌ینه‌ت و ده‌ردیسه‌ری و ده‌ربه‌ده‌ری بوو ، كۆتایی ژیانیشی به دڵشكاوی بوو ، ئه‌م ژیانه ژیانی گه‌وره پیاوانی مێژووه ، جێی خۆیه‌تی هه‌موومان داوای پله‌و به‌رز و پاداشتی نه‌بڕاوه‌ی به‌هه‌شتی نه‌مریی و خێر خۆشیی بۆ بكه‌ین .
وه‌ڵامی پرسیاری سێیه‌م :
مامۆستا داعییه و بانگهوازكارێكی نموونه‌یی بوو ، كۆچه‌رێكی پشوو درێژ و بێمنه‌ت بوو ، گیان له‌سه‌رده‌ست و تێكۆشه‌ر بوو ، ئه‌و رێگایه‌ی ئه‌و ، دوژمن و ناحه‌ز و ره‌قیبی زۆر بوو ، هه‌موو كه‌سێك به‌رگه‌ی ئه‌و كه‌ند و كڵۆ و كۆسپ و گرفتانه‌ی نه‌ده‌گرت ، كه ئه‌و و هاورێبازهكانی له‌سه‌ری بوون ، ته‌نانه‌ت هه‌موو ئان و ساتێك بووبوونه ئامانجی تیر و تانه‌ی دۆست و دوژمن ، دوژمن له‌به‌ر دوژمنایه‌تی و دۆست له به‌ر نه‌زانین و ناحالّیبوون .
وه‌ڵامی پرسیاری چواره‌م :
وتاره‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د به بۆچوونی له كاتی خۆیدا شۆرش و رابوونێكی ناوچه‌یی بوون ، كه‌سانێكی زۆریان پێگه‌یاند و تێگه‌یاند و ده‌نگی زوڵالی ئه‌م شێره زانایه‌ی كوردستان ئێستاش له گوێ ی كات و شوێندا ده‌زرنگێته‌وه ، وتاره‌كانی له‌رووی فۆرمه‌وه مومتاز و له‌رووی مه‌عناوه پڕ و له‌بار و ته‌واو بوون ، ئه‌و هه‌میشه خۆیی تازه ده‌كرده‌وه و ئسلووبی تایبه‌تی خۆیی هه‌بوو ، ده‌نگی خۆش و زمانی پاراوو كوردییه‌كی ڕه‌وان له‌گه‌ڵ دیمه‌ن و شێوه‌ی گونجاو ، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دابوو به خوتبه‌كانی ، كه خۆزگا هه‌موو یان كۆكرابانهوه ، تا مامۆستایانی دیكه‌ش سوودی لێ ببینن . هه‌ندێك جار وتاره‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د خه‌ڵكێكی بێزار ده‌كرد ، یان مه‌به‌ستی نهدهپێكا ، به‌لای منه‌وه له‌مه‌شدا خه‌تا هی مامۆستا نه‌بوو ، ئه‌وانه بهغهرهزهوه گوێیان ده‌گرت و به عه‌قڵ و فامه‌وه وته‌كانی ئه‌ویان وه‌رنه‌ده‌گرت ، واته خه‌له‌ل له وه‌رگر بوو نه‌ك له بێژه‌ر ، حافزی شیراز له‌مباره‌وه ده‌ڵێت :
چو بشنوی سخن اهل دل مگو كه خطا است سخن شناس نئی جان من خطا اینجاست !
واته كه قسه‌ی ئه‌هلی دڵت بیست مه‌ڵێ : هه‌ڵه یه تۆ قسهناس نیت گیانه‌كه‌م خه‌تا لێره‌یه !
وه‌ڵامی پرسیاری پێنجه‌م :
مامۆستا به حوكمی مه‌لایه‌تی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست و سۆزی كوردایه‌تی و بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامه‌تی به هه‌موو ئه‌م بایسانه كه‌سێكی ئلشتیخواز و لایه‌نگری سوڵح و ئارامیی و هێمنایه‌تی بوو ، له هه‌مان كاتدا بڕوای به ڕه‌سه‌نایه‌تی هێزی ئیسلامی و مافی سیاسی بزاڤی ئیسلامی زۆر به‌هێز بوو ، بۆیه رۆڵی ئه‌كتیڤی هه‌بوو له سه‌رگرتنی هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی ئاشته‌وایی و ته‌بایی له كوردستان ، ره‌خنه‌شی ده‌گرت جاروبار له هه‌ندێك بڕگه‌و بابه‌تی ڕێككه‌وتننامه‌و پرۆژه‌كان ، ڕه‌خنه‌كانی ئه‌و بۆ پته‌وكردنی پرۆژه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌بوو مه‌بادا كه‌لێنێك یان درزێك یان گۆشه‌یه‌ك مابێت مه‌ترسی بۆ داهاتووی بزاڤی ئیسلامی و كۆی خه‌ڵكی كوردستان دروست بكات ، كه ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر وردی و دووربینی و دوارۆژ بینی ده‌كات .
وه‌ڵامی پرسیاری شه‌شه‌م :
مامۆستا ئه‌حمه‌د مه‌لایه‌كی زانا و سیاسیه‌كی هۆشیار و نووسه‌رێكی كاریگه‌ر و موفهسسیرێكی مومتاز و داهێنه‌ر بوو ، له مه‌لایه‌تیدا ده‌یتوانی فه‌قێی باش پێبگه‌یه‌نێت و وه‌ڵامی پرسیاری شه‌رعی خه‌ڵك به وردی و به‌راستی بداته‌وه ، له سیاسه‌تدا به‌رچاوی ڕوون و خاوه‌نی ئامانج و تاكتیك بوو ، له نووسیندا خاوه‌نی میتۆد‌و مه‌نهه‌جێكی حه‌ره‌كی و په‌روه‌رده‌یی بوو ، له تهفسیرهكهشیدا كه بێ موباله‌غه به‌لای منه‌وه تهفسیرێكی نایاب و مومتازه جوانترین خزمه‌تی به بیر و بزاڤی ئیسلامی كردووه.
وه‌ڵامی پرسیاری حه‌وته‌م :
بێ گومان دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی زانایه‌كی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵ جوهد و جیهادی فیكری و ته‌ربه‌وی و عیلمی و سیاسی مه‌دره‌سه‌كانی كوردستان و گه‌لی ئه‌مه‌كداری كورده ، وه‌فاتی كه‌سێكی وا له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بوو ، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌و گرانی دروستكرد كه به‌و ئاسانییه پڕنابێته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێكی تر له ژیاندابا ده‌توانم بڵێم : به ته‌ئكید به‌رهه‌می گه‌لێك زیاتر گرنگتر و به‌پێزتری پێشكه‌ش به گه‌ل و وڵات و ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد .ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی كه لێی به‌جێماون هه‌موو به‌رهه‌می نایاب و ره‌سه‌ن و به‌پێزن و تێكڕا خزمه‌ت به بزاڤ و رابوونی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن و هیوادارم له‌مه‌ولا به دیراسه‌و لێكدانه‌وه و چاپی جوانه‌وه بكه‌ونه‌وه بازاڕ بۆ زاخاودانی بیر و هزری نه‌وه‌ی خوینده‌واری كوردهواری .
وه‌ڵامی پرسیاری هه‌شته‌م :
مامۆستا ئه‌حمه‌د بۆ خۆی له حه‌فتاكاندا كه تازه ئیجازه‌ی وه‌رگرتبوو، بووه داعیهكی راسته‌قینه‌و رێگه‌ی خۆشكرد بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێی ئیسلامخوازی كوردستان ، به هۆشیاری و لێبراوانه كاری كرد بۆ بوژاندنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ هێنانه‌كایه‌ی بیر‌و هزرو په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ، به نووسین به وتار به هه‌ڵوێستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به موعاره‌زه‌ی رژێمی به‌عس و پاشان به‌كۆچ و به‌كاركردن بۆ دامه‌زراندن و ئیعلانكردن و به‌رێخستنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، رۆڵیكی كاریگه‌ر ، جومگه‌یی و مێژوویی و بنه‌ره‌تی بینی له‌سه‌ر ره‌وتی جیهادی كوردستان ، كه‌بۆخۆی ره‌وتێكی تایبه‌تمه‌ندبوو ، له هه‌مانكاتدا ئه‌و مه‌لایه‌كی باشی ده‌رچووی حوجره‌كانی كوردستان بوو ، واته له مه‌لزه‌مه‌و نامیلكه‌و گۆڤاره‌وه فێری ئیسلام نه‌بوو بوو ، به‌ڵكو به پێی مه‌نهه‌جی عوله‌مای كوردستان له حوجره‌كانی ئێڵانپێ و خورماڵ و بیاره‌و هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌ریوان و پێنجوێن و سلێمانی خوێندبووی ، له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بوو به سیلسیله‌ی ئهسانیدی عوله‌مای سه‌له‌ف له كوردستان ، وه‌كوو نۆدشی و پێنجوێنی و قه‌ره‌داغی و بالكی و پریسی ، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌یڕوانییه مه‌كته‌به‌ی فیكری سه‌یید و عه‌وده و غه‌زالی و قه‌رزاویی و ئاگادریش بوو له دهستاوهردهكانی بیری نوێی تورابیی و غهنووشیی و ئه‌ده‌بیاتی جیهادییشی ده‌خوێنده‌وه . هه‌ربۆیه حزووری ئه‌و له ناو قیاده‌ی سیاسی بزاڤی ئیسلامی كوردستان زۆر پێویست بوو ، ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان مامۆستایانی پێشووتر و مامۆستایانی تازه‌تر بوو ، له‌م رووه‌وه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كبوونی ئیسلامی‌دا غه‌درێكی گه‌وره‌ی لێكرا ، كه نه‌ده‌بوو ئه‌و غه‌دره له‌و پیاوه گه‌وره‌یه بكرێت ، به‌هه‌ر پاساوێك بووبێت ، چونكه كاری ئیسلامی له‌كوردستان هه‌میشه پێویستی به زه‌مانه‌تی فیكری مه‌نهه‌جی عیلمی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، كه ئه‌ویش له‌بوونی زانای ئاینیی مێزه‌ر سپی و بیرمه‌نددا خۆی ده‌بینێته‌وه . به‌ڵام تادواههمین ساتی ژیانی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ركه‌سێكی گه‌وره‌و هه‌ر نووسه‌رێكی كارامه بوو ، ئه‌ویش تا وه‌فاتی نه‌كرد قهدریمان نه‌زانی ئێمه‌ی زیندوو كوژی مردوو په‌سه‌ند!
وه‌ڵامی پرسیاری نۆیه‌م :
په‌یامی من بۆ هه‌واداران و قوتابیان و هاورێبازانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌مه‌یه كه با بیر‌و یادی ئه‌م كه‌سایه‌تیه نه‌به‌ستینه‌وه به حیزبێكی دیاریكراو و ره‌وتێكی تایبه‌ته‌وه ، ئه‌مه كوشتنی مامۆستایه ، چونكه ئه‌و زانای گه‌لێك و بیرمه‌ندی وڵاتێك و گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگێك بوو ، ئه‌و له‌راستیدا گه‌وره‌تربوو له حیزب ، حیزب ئه‌وی قه‌تیس كردبوو ، تا له ژیاندا بوو رێگربوو له‌وه‌ی داهێنانی زیاتر و كاریگه‌ری زیاتر هه‌بێت .زۆر جار ده‌ڵێم خۆزگا ئه‌م زانایه قه‌ت حیزبایه‌تی نه‌كردبا ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر لێی نزیك بان و پتر له بیر‌و بۆچوونه‌كانی بههرهمهندبان ، ئه‌وسا دیرۆك و ئه‌و و هاوچه‌شنه‌كانی له‌ناوماندا جۆرێكی تر ده‌بوو .
هه‌روه‌ها داواكارم له كوڕه‌كانی مامۆستا كه هه‌رگیز باوكیان به‌مردوو نه‌زانن ، باوكی ئه‌وان زیندووه به‌به‌رهه‌م و به نووسین و به هه‌ڵوێسته‌كانی به بزهشیرین و وتهجوانهكانی ، به‌تایبه‌تی زۆر ته‌ئكید ده‌كه‌م له كاك عیرفان ( كه مامۆستایه‌كی ژیر و زانا و به ویژدانه ) به‌بریار و برشتێكی زۆره‌وه بێته مه‌یدان ، بۆ ئه‌وه‌ی نوسخه‌یه‌كی تربێت له‌و باوكه مه‌زنه‌و به بینین و به دیداری خۆی شادمان بكات و حه‌سره‌تی دووری باوكیمان له‌بیر به‌رێته‌وه ، گه‌وره‌ترین خه‌فه‌تی من ئێستا ئه‌وه‌یه كه زۆر تامه‌زرۆ بووم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌خزمه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د بگهمهوهو تێر موتاڵای روخساری شیرینی بكه‌م به‌ڵام ئه‌و هه‌له‌م هه‌ر ده‌ست نه‌كه‌وت و كه‌شتی ئه‌جه‌ل ئه‌وی زووتر له ئێمهبرد بۆ به‌نده‌ری ئاخیره‌ت .
خوای په‌روه‌ردگار پله‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌رز و به‌رزتربكاته‌وه و گیانی پاك و به‌فرینی له سای سێبه‌ری عه‌رشی ره‌حماندا ئازاد و ئاسووده‌بێت ، ئامین .
دكتۆر سه‌باح محمد به‌رزنجی
بەروار2020/03/30سەردان 660
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د