ژمارەى سوجدەو شوێنەکانیان لە قورئاندا.؟


  جەماوەری زانایان دەڵێن: ئایەتی ( وله يسجدون )ى کۆتایی سوورەى ئەعراف بۆ قورئان خوێنەران و گوێگران جێی سوژدەیە، وە لە دیاریکردنی جێگای سوژدەکانی قورئان و ژمارەیاندا، زاناکان کێشەیانە، بەڵام لای سەرووی بۆچوونەکان ئەمەیە کە: سووژدەکان لەقورئاندا (15) پازدەن، لە کۆتایی ئەم سوورەتی (ئەعراف)ـەوە دەست پێ دەکەن و لە کۆتایی سوورەتی (عەلەق)دا تەواو دەبن، مالیکی و شافعیەکان دەڵێن: لە تەواوى ئەو پازدە شوێنەدا لە کاتى خوێندنیاندا سوژدە بردن سوونەتە.

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 3660