پیرۆزترین و گەورەترینى ئایەتەکانى قورئان، ئایەتەلکورسییە.؟


 چونکە (18) جار ناوى پیرۆزى خواى تێدا هاتووە، لە نێوان ناوو ڕاناودا (ظاهر) و (مضمر)دا پەنجاو شەش بێژەیە، (10) ڕستەیە، خۆ هەموو سوورەتەکەش هەر باس لە (ربووبیەت) و (ئولوهییەت) و (ئەسماء) و (سیفات)ى خوا دەکا, پاش نوێژە فەرزەکان و، پێش خەوو، لە ناو ماڵا، بۆ تارنانى شەیاتینەکان خوێندنى سوننەتەو زۆر گرنگە. پێشەوا (ئەحمەد) یش ئەم فەرموودە لە فەزڵى ئەودا دەهێنێ: ((إن آية الكرسى تعدل ربع القرآن، وإن الزلزلة، والكافرون ، والنصر، كل واحدة تعدل ربع القرآن، وإن الصمد تعدل ثلث القران)). (ضعيف، ضعفه أيضا الحاكم والذهبـي والألباني)، أما ما جاء في ((إذا زلزلت تعدل نصف القرآن وقل هو الله أحد تعدل ثلث القرآن وقل يا أيها الكافرون تعدل ربع القرآن)) فهو صحيح، أنظر صحيح سنن الترمذي للشيخ الألباني) واتە: فەزڵ و گەورەیى ئایەتەلکورسى- بە تەنها خۆى- لە چواریەکى قورئان دەدات، ئەم سوورەتانەش: (زەلزەلە، کافیرون، نەصر) گەورەیى و خێرى خوێندنى هەر یەکەیان هەروایە، بەڵام خوێندنى سوورەتى (صەمەد، واتە: ئیخلاص) خێرى سێیەکى قورئانە. وە ئیمامى (نەسائى)یش ئەم فەرموودەیە باس ئەکات: ((من قرأ دبر كل صلاة مكتوبة آية الكرسي لم يمنعه من دخول الجنة إلا أن يموت)). (صحيح، صححه الألباني فى صحيح الترغيب والترهيب /1595) واتە: هەرکەسێک پاش نوێژە فەرزەکان ئایەتەلکورسى بخوێنێ، هەرکە مرد دەچێتە بەهەشتەوە.

والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 1866