چەند زانیارییەکى پێویست لەسەر قورئان.؟

 

- سوورەت: بەبەشێ لەقورئانى پیرۆز دەڵێن کەلەسێ ئایەت کەمتر نەبێ. شیاوى باسیشە گشت قورئان (114) سوورەتە، درێژترینى سوورەتى، سوورەتى ( بەقەرە )یە، و کورتترین و بچوکترین سوورەتیشى، سوورەتى (کەوسەر)ـە، درێژترینى ئایەتیشى، ئایەتى (286)ـى سوورەتى (بەقەرە)یە، وە کورترینى ئایەت، ئایەتى (مُدهامَّتانِ)ـى سوورەتى ( الرحمان )ـە.

- ئایەت: بە واتاى نیشانە هاتووە، ئایەتەکانى قورئانیش: (6200)و زیادەیەکە لە نێوان (4) تا (40) ئایەت.

- سوورەتى مەککەیى: بەو بەشە قورئانە دەڵێن کەلە (مەککە)دا هاتووە، ئەوانیش (86) سوورەتن، (مەدەنى)یش: ئەو بەشە قورئانەیە کە لە (مەدینە)دا هاتووەتە خوارەوە، ئەمانیش (28) سوورەتن.

- سوورەتى (فاتیحە/7) ئایەتە، ئیمامى شافیعیى (رەحمەتى خواى لێ بێت) (بسم الله..) بە یەکەم ئایەتى قورئان دادەنێ، بەڵام زانایانى دیکە (الحمدلله) بەیەکەم ئایەت دادەنێن و (بسم الله..) بەئایەت دانانێن، جا بەپێى ئەم بۆچوونە ئایەتى شەشەم: (صراط الذين..)ـەیە، ئایەتى حەوتەمیش: (غير المغضوب عليهم ولاالضالين)ـە.

- هەرکەسێ ویستى بەشێ لەقورئان -سورەتێ، یاکەمتر- بخوێنێ سووننەتە لەسەرەتایەوە بڵێ: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم)، ئاماژە بەو ئایەتە کەدەفەرموێ: (فإذا قرأت القرءآن فاستعذ بالله من الشيطان الرجيم).

- سوننەتە بۆ خوێندنى هەربەشێکى قورئان، کەم یان زۆر - سوورەتى (تەوبە) نەبێ- (بسم الله الرحمن الرحيم) یش بکرێ، هەروەها بۆ هەر کارێکى ترى خێرو باش و شەرعیى.


والله أعلم

ئەحمەد كاكە مەحموود

 

 

 

بەروار2020/03/25سەردان 3193